شاطولَي ئةظينم ... ئاسؤ أةشيد بيارةيي
كهركوكهكهم!
له‌نێو هه‌موو پارچه خاكێكی سه‌رزه‌ویدا
تۆم بۆ ئهڤیینم كردووه‌ته
چه‌پكه گوڵی ئاواته‌كانم
له‌نێو په‌ڕاوی یادگارنامهی ژیانمدا
سه‌ر ووشه‌ی ده‌ستپێكی ڕۆژێكی نوێمی
له نێو وه‌رزه‌كانی ته‌مه‌نمدا
تهمهنهبههاری نهورۆزمی
په‌مه‌ییه بڵێسه‌ی ناو هه‌ناومی
ئاواته‌كانم
ڕهنگهكاڵهكانی چارهنووستی گرتووه
زهنبور و خاسه،
گه‌ڕه‌كه‌كانی شار،
دڵی بریندارم،
لاوانی دڵشكاو،
دایكانی سك سووتاو،
بوونته تابلۆیه‌كی غه‌مگین
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك
دوای دوازهردهی پانتایی دهشتهكانت
ده‌سته‌ملان له‌گه‌ڵ مانگ و
ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر (بانی مه‌قام)ده‌كه‌ن
چاویان بڕیوه‌ته بازیان و
هۆشیان لای مامهیارهیهكه
كه بۆ جارێ له‌جاران
په‌یامی تۆ و
شه‌هیدانی ئه‌نفال به‌رێ
بۆ پیره‌مه‌گرون
له به‌رزایی ئاراراته‌وه
بانگی بگه‌ێنێته گوێی خواوه‌ندێك و
له دۆزه‌خی
كوردهبێگانه و له‌سێداره‌ی مێژوو
تۆ ڕزگاربكات
سوید/20/8/2004