خؤشةويستي و ثاكانة .... سلَصمان عةبدولآ يونس
گه‌ر ده‌تزانی له زووبانی ئه‌وین ناگه‌ی
بۆچی وات كردخۆشم بوێی؟
بۆ ده‌هاتی به پیرمه‌وه
بۆ له هه‌لێك نیگاكانت دهقۆستمهوه؟
بۆ هه‌ر ڕۆژه‌ی نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نوسیم؟
بۆچی ده‌تگوت له بێمهیلیت ده‌مرم ناژیم؟
بۆچی ده‌تپرسی له ناوم
بۆ ده‌بویته لاسكی سه‌وزی گولێكی سور له پاوانی
سوتێنراوم؟
گه‌ر ده‌تزانی تاسه‌و حه‌زت بۆرژوایه
یاری كردن به‌چاره‌نوس، له فه‌رهه‌نگی بیری تۆیا
وا
ڕه‌وایه
گه‌ر ده‌تزانی باوه‌ش گه‌رمی بۆ گشت لاوان
شوشه‌ی هه‌ڵوێستت زوو ده‌شكێ
به‌سه‌رنج ونیگای چاوان. گهردهتزانی هه‌رگیز
ناشێ بۆیه‌ك ببینه
ده‌زگیران
بۆ دهتكردم به نیشتمان
بۆچی له سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت، بۆت ده‌نوسیم
ناونیشان؟
جارێكی نامبینیه‌وه
نامه‌كانم شیعره‌كانم ناخوێنیه‌وه
ئێستا بویته پارچه‌یه‌ك درۆ
بۆ كوێ ده‌چی فه‌رموو بڕۆ
به‌لام بزانه
ئه‌وه تۆ بووی
ڕۆژێ ده‌یان جار ده‌هاتی ودهتگوت ده‌شێم
بهگوێچكهمدا دهتچرپاندو دائه‌نیشتی له‌سه‌ره
ڕێم
ئێستاش هه‌رتۆی
له پاكانهیڕابردووتا،
سه‌دان سوێندی به‌درۆ ده‌خۆی
ڕانیه ـ ئازاری 1988