بؤ كوردسات: بةرنامةي تةوةر و طفتوطؤ!!! ... دةرسيم ديبةطةيي

له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌وه‌رو گفتوگۆی کوردساتدا، که له‌لایه‌ن کاک -جه‌مال-ه‌وه له‌ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 13. 9. 2004 دا، دیمانه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌کاتژمێری 20. 30 ئێواره به‌کاتی دانیمارک، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری که‌رکوک و عارف قوربانی، نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس، پێشکه‌شکرا. به‌رنامه‌که له‌سه‌ر که‌رکوک و کێشه‌ی ئاواره‌کانی ئه‌و شاره‌و ڕۆڵی ئه‌ندامه کورده‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی شاری که‌رکوک بوو.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که‌دا، پێنووس و کاغه‌زم ئاماده‌کردو بێده‌نگیم له‌مناڵه‌کانم کرد، نه‌وه‌ک به‌شتێک خافڵم بکه‌ن و پێڕانه‌گه‌م ژماره‌کان بنووسم.

پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند خوڵه‌کێک، 2 ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و 2 ژماره‌ی فاکس له‌سه‌ر شاشه‌دا، بڵاوکرانه‌وه که‌بریتیبوون له‌م ژمارانه:

ژماره ته‌له‌فۆنه‌کان:

1. 00447043134221 بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات

2. 3134222

ژماره‌ی فاکسه‌کان:

1. 004470431322823

2. 004470431322843

دواتر، به‌په‌له هه‌ردوو ژماره ته‌له‌فۆن و هه‌ردوو فاکسه‌که‌م نووسی و دڵی خۆم به‌وه خۆشکرد، ئه‌گه‌ر به‌ته‌له‌فۆنیش نه‌توانم به‌شداری بکه‌م، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه به‌فاکس به‌شداری ده‌که‌م. سه‌ره‌تا به ته‌له‌فۆن ده‌ستم پێکرد، هه‌رچه‌ندی هه‌وڵمدا، بێسوود بوو، به‌ناچاری په‌نام برده به‌ر هه‌ردوو ژماره‌ی فاکسه‌کان. چه‌ندی کردم فاکسه‌که‌شم هه‌ر بۆ وه‌رنه‌گیرا، بیرم بۆ ئه‌وه چوو، که ئێستا زۆر که‌سیتریش وه‌کو من خه‌ریکی فاکس ناردنه، بۆیه په‌نام برده‌وه به‌ر ته‌له‌فۆنکردن. به‌هه‌مووی، له‌ماوه‌ی ئه‌و کاتژمێرو 25 خوڵه‌که‌ی به‌رنامه‌که‌دا، له‌وانه‌یه 300 جار ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و له 60 – 80 جارێک فاکسم کردبێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ تاکه جارێکیش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوم!!!!!

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه، به‌درێژایی به‌رنامه‌که، پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که تاقه‌ فاکسێکیشی نه‌خوێنده‌وه!!!!! ئه‌ی باشه بۆ ده‌بێت فاکسه‌که‌ی به‌نده نه‌ڕۆیشتبێت؟؟؟؟؟ خۆ هه‌ر له‌کاتی به‌رنامه‌که‌و به‌په‌له، فاکسه‌که‌ی خۆم تاقی کرده‌وه‌و هه‌مان نامه‌ی که بۆ ته‌وه‌رو گفتوگۆم نووسیبوو، بۆ براده‌رێکم فاکسکرد!! ده‌ست به‌جێ براده‌ره‌که‌م به‌پێکه‌نینه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆکردم و گووتی: برا، خۆ ماڵه‌که‌ی من نه‌بۆته کوردسات و پارێزگاری که‌رکوکیش لای من میوان نیه‌، تا فاکس و پرسیاری بۆ بنێریت؟؟؟؟

بۆ به‌یانیه‌که‌ش، په‌یوه‌ندیم به براده‌رێکه‌وه کرد که زۆرجار له‌کوردسات ده‌رده‌چێت و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ سازده‌کرێت. ئه‌و براده‌ره‌ش باسی ئه‌وه‌ی بۆکردم که په‌یوه‌ندیه‌کانی ته‌له‌فۆنی کوردسات ناڕێکن و زیاتر خۆیان په‌یوه‌ندی به‌و که‌سانه‌وه ده‌که‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت بیروبۆچوونه‌کانیان وه‌ربگرن له‌سه‌ر بابه‌تێک که شاره‌زاییان هه‌یه له‌سه‌ری، که‌م ڕێگای که‌سانێک ده‌ده‌ن که خۆی په‌یوه‌ندی بکات و بیه‌وێت، پرسیارێک یان سه‌رنج و تێنینیه‌کانی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت!!!!!

جا داواکارم له کوردسات و کاک جه‌مالی به‌ڕێز، پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی ته‌وه‌رو گفتوگۆ له‌ڕێگای کوردستان نێته‌وه، وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان بداته‌وه بۆ فاکسه‌کانیان هیچ فاکسێکی وه‌رنه‌گرت له‌م ڕۆژه‌دا؟؟ یان ئه‌گه‌ر کار ناکه‌ن، بۆ بڵاویان ده‌که‌نه‌وه؟

 له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرمدا.

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی

دانیمارک 19. 9. 2004

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter