طوص و ضاوو شتي تريش .... ئامادةكردني حةمةفةريق حةسةن - (ساتير)
گوێ:
بۆ
سه‌رخێڵێکی عاره‌ب (گوێ له مسته) . بۆ داخوازیی هاووڵاتیی کورد
(گوێی گرانه) . له‌بۆ چاوشینه‌کان (گوێڕایه‌ڵه) . سه‌باره‌ت
زانست و مه‌عریفه‌ت (گوێدرێژه) . له گله‌یی و ڕه‌خنه (گوێ
ده‌خه‌فێنێ) . بۆ هه‌موو هه‌واڵیکی بازرگانیی (گوێ مووچه) . له
ئاست قسه‌ی هه‌قیشدا (گوێی مسی تێکراوه) .
چاو:
له‌حه‌نای
هه‌ژاردا (چاوی سووره) . له‌ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندیشدا
(چاوبه‌ره‌وژێره) . به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ر (چاوشۆڕه) . له‌گه‌ڵ
ژناندا (چاوباشقاڵه) . له‌ئاستی جاش و فایلڕه‌شدا (نابینایه) .
هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک به دووان ده‌بینێ (خێله) . بۆ ئه‌رزه‌ی ڕوکن
(چاو ورد ده‌کاته‌وه) . له‌هه‌ڵه‌ی سه‌روو خۆی (چاو ده‌نووقێنێ) .
بۆ ماڵی دنیا (چاوچنۆکه) . که‌چی له‌ئاستی هه‌ڵنووتانێکی گچکه‌ی
مرۆڤی داهێنه‌ردا (چاوی ته‌لسکۆپییه) .
نامه‌یه‌کی چوکلێتی:
ساڵێ به‌و
عه‌یام له‌هه‌ڵمه‌تێکی پشکنیندا. ناچاربوو نامه‌یه‌کی چوکلێتی
قووتبدا. له‌وساوه ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره کتێب داده‌نێشێ.
ده‌وام:
مودیره‌که‌ی
ڕۆژانه ته‌نیا سه‌عاتێک ده‌وامی دائیره ده‌کا. که‌چی
فه‌رمانبه‌ره چکۆله‌که‌ی ژێرده‌ستی، بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌دنیا
به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادببێ، تاکو ئێواره له دائیره
ده‌مینێته‌وه. ئاخر مودیره‌که‌ی به خه‌تی (سولس) له‌سه‌ر دیواری
هه‌موو ژووره‌کانی نووسیوه'' أطیعوا ألله وأطیعوا ألرسول و
أولـي الأمر منکم''
کوردایه‌تی:
مه‌سوولێ
ده‌ناسم، په‌نا به‌خوا. ئه‌وه‌نده‌ی کورد خۆشده‌وێ، قه‌ستێتی
ببێته زاوای هه‌ر چل ملیۆنه‌که‌ی!
هه‌ق:
سه‌رکرده هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌قه، مادام ئه‌ندام و دۆست و
لایه‌نگرانی حیزب هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بن.
یه‌کسانی:
کێ ده‌ڵی
یه‌کسانیی نییه؟. . هه‌یه‌و ئه‌ولاتریش. هه‌موومان بۆمان هه‌یه
چونیه‌ک له‌کۆشکدا بژین و به‌مۆنیکا هامشۆ بکه‌ین و چ نیعمه‌تێک
خۆش و به‌تامه ئه‌وه بخۆین. به‌ڵام چی له‌گه‌ڵ ئه‌و
ده‌رۆزه‌که‌رانه‌دا ده‌ڵێی، که خۆیان هه‌میشه مه‌یلیان لییه سێ
ژه‌مه شله‌ساوه‌ر بخۆن و له‌په‌نا و پاسار و ژێر پرددا
سه‌ربنێنه‌وه. ئه‌ی چی له‌گه‌ل ئه‌و لادێیانه‌شدا ده‌ڵێی که
له‌به‌لاش و حه‌لاش ئیدمانیان له‌سه‌ر سواری که‌ر کردووه، نه‌ک
سواری جاش؟!
نه‌خه‌ڵه‌تابی (1)
نه‌خه‌ڵه‌تابی بڵێی قسه‌ی هه‌ق، له‌به‌رده‌م مودیری که‌لله‌ڕه‌ق.
له‌وانه‌یه بتداته به‌رشه‌ق. بڕۆ بۆ'' حه‌لاوه‌خان'' ی باسکه
له‌موبه‌ق!
نه‌خه‌ڵه‌تابی (2)
نه‌خه‌ڵه‌تابی بۆیاخکه‌یت ئه‌برۆ و سمبێڵ و قژی سه‌ر، له‌سه‌ر
شێوه‌ی مه‌سوولی سه‌روه‌ر. دڵنیابه پێیده‌زانن، پیر و لاو، جا
نه‌زان بن یاخود به‌هره‌وه‌ر. له‌ته‌له‌ڤزیۆن ده‌رکه‌وی یان
له‌ده‌شت و ده‌ر.
با و نا:
ده‌با،
نووسه‌ری کورد له ئه‌وروپا، ئه‌وه‌نده بقیڕێنێ تا زگی ده‌کا (با)
. ئێمه ئه‌و گه‌له‌مان خه‌فاندووه وه‌ها، نه به ده‌هۆڵ و نه
به زوڕنا، نه‌یه‌ته‌وه به‌ئاگا. له فه‌رهه‌نگیا سڕیومانه،
وشه‌ی (نا) .
نیوه‌ی
کۆمه‌ڵ:
شه‌کریان
شکاند، ده‌سا پیاو نیوه‌ی کۆمه‌ڵه، مێردی نیوه‌که‌ی ترێتی، که
پیر بوو، ده‌بێته خه‌زووریشیان. کێش پیاوه قسه‌بکا. . وه‌یی!
چاپکراوی
نوێ:
ــ چۆن به (50) ڕۆژی ته‌واو، ڕێیه‌کی (50) کیلۆمه‌تری ده‌که‌ی
قیرتاو، به‌مه‌رجێ دوای (50) سه‌عات له به‌کارهێنانی، (50)
قولانجی به‌ساغی نه‌مێنێ؟
ــ ئه‌مریکا باوکمانه، ئه‌مریکا داڵکمانه، ئه‌مریکا مه‌تیمانه،
ئه‌مریکا لالۆمانه، ئه‌مریکا کزه‌ی جه‌رگمانه ، ئۆف ئۆف بۆت مردم
ئه‌مریکا!
ــ چۆن
ده‌بیته‌دۆستی سوڵتان، به‌هۆی کناچڵه‌یه‌کی خڕوخه‌پان؟
ــ کاتێ به
شیعر‌و به وتار، تێرده‌که‌ین گه‌لێکی هه‌ژار.
ــ
ئینتیهازی، نووسینی: به‌دفه‌ڕی کوڕی نۆکه‌ری خودالێڕازی.
ــ
زه‌مانێکه، به‌بێ زانست و ئایه و مایه و سه‌رمایه، ده‌کرێ
ببیته خاوه‌نی پله‌وپایه.
په‌ندی
کوردی:
ــ زۆروتن،
مه‌دحی مه‌سوول خۆشه.
ــ پێم بڵێ،
کێیان کرده ته‌نانه‌ت یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییش ، تا پێتبڵێم خزمی کام ئه‌ندامی
سه‌رکردایه‌تییه؟
ئه‌وساوئێستا:
ــ ئه‌وسا ده‌بوو ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێکی قینگ هه‌ڵپچڕاوی حیزب، چ
جای سه‌رکرده، خاوه‌نی سومعه‌ی جه‌ماوه‌ریی باش بوایه. ئه‌مه
ئه‌وسا بڕوا و نه‌گه‌ڕێته‌وه. ئاوی ئاموون و توونی بابا چێ، پێشی
که‌نه‌ڵان پشتی ڕه‌شه‌با، چوونی هه‌بێ، هاتنه‌وه‌ی نه‌بێ.
ــ ئه‌وسا سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌تی حیزب، ئابوونه‌ی ئه‌ندام و
لایه‌نگرانی بوو. ئێستا ده‌رامه‌تی ئه‌ندام و دۆستانی حیزب،
له‌سه‌ر حیزبه!
ــ خه‌لیفه به والیی وت:'' عه‌لی قوت، له‌ئێستاوه تۆ فت،
هاووڵاتییه‌کی کوتومت. ''که‌چی خه‌لیفه‌ی ئێستا، بۆئه‌وه‌ی
به‌هاووڵاتی بڵێ:'' زستان سارده. '' ده‌بێ ڕه‌شبکاته‌وه کاغه‌ز،
یه‌ک فه‌رده!
ــ دزی ئێستا، نه‌ده‌مامک ده‌کا، نه‌شه‌ش ئاگره‌ی له‌به‌ر
پشتوێنه، نه‌ڕسته کلیلی له‌باخه‌ڵه و نه‌به‌شه‌ویش ده‌خوشێ. دزی
ئێستا چێشته‌نگاوان به‌سواری مۆنیکا، بۆیمباخی به‌ستووه و عه‌تری
له‌خۆی داوه‌و له‌ده‌رگا ده‌دا، کاتێ دزیده‌کا.
ورده‌گله‌یی:
ــ ئه‌و ساڵه، تیپێکی تۆپی پێ له‌یارییه‌کدا، ته‌نیا سێ گۆڵی
لێ‌کرا، که‌چی گۆڵجییه‌که‌یان گۆڕی. لای خۆمان وانێکی واده‌ناسم،
هه‌موو یارییه‌ک سێ گۆڵانی لێده‌کرێ و هه‌ر سه‌رکرده‌یشه.
ــ جا کێ ده‌ڵێ کوردستاندا (قرش) نییه؟! هه‌یه چاوه‌که‌م. وه‌ره
ده‌یانت پێنیشانده‌م، به‌ڵام له‌نێو ئاودا نا، به‌ڵکو له سه‌ر
زه‌وی!
ــ راسته لێدانی قوتابی له‌لایه‌ن مامۆستاوه قه‌ده‌غه کراوه،
وه‌لێ لێدانی مامۆستا له‌لایه‌ن قوتابییانه‌وه هێشتا درێژه‌ی
هه‌یه.
ــ هه‌ر جارێ، سه‌باره‌ت فه‌لسه‌فه‌ی کوردایه‌تی، گوێم له
ڕاکانی یارۆ ده‌بێ، ئه‌م هه‌زار ساڵ عه‌مری بێ. بیر و بۆچوونی
ئاشه‌وانه گێله‌که‌ی ساڵێ به‌وعه‌یامی گه‌ڕه‌کی خۆمانم
دێته‌وه‌یاد.