كامةيان سةقةتة ... أصبوار سالَح

سه‌ره‌تا من نوسه‌ر نیم ونامه‌ویت ببمه‌نوسه‌ر به‌لام خوینه‌ری زوربه‌ی نوسراوه‌كانی سایته‌كوردی و روژنامه‌كانم. . . ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ویت وه‌لامی به‌ریزیك بده‌مه‌وه به‌ناوی فریاد هیرانی به به‌رگری‌نامه‌‌یه‌ك‌و پیروزباییه‌ك له خاتوو نه‌سرین به رواری

زوركه‌س له‌سه‌رئه‌م خاتوونه‌ی نوسی ونوسینه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ سه‌قه‌ت نه‌بووكه كاك فریاد به‌سه‌قه‌ت ناوی بردون هه‌مووی هه‌لویست و بیرو بو چونی ئازادی خویان بوو؛ئه‌و هه‌ق‌و ئازادی تاكه كه‌سه‌ی خوت باسی ئه كه‌یت ئیمه‌ش له‌گه‌لتاین ئه‌لیین وایه ره‌وایه‌وهه‌قیه‌تی. . . به‌لام مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه كاك فریاد وه‌ك تو لی‌ی تیگه‌شتویت. . . كاتیك توی به‌ریز وه‌كاله‌تی ئه‌م خانمه‌ وه‌ر ئه‌گریت توبلی‌ی چاوه‌ری‌ی خه‌لاتی روشنبیری بیت له‌لایه‌ن سه‌روكی كومارو خانمی هاوسه‌ری‌یه‌وه یان حه‌ز ئه‌كه‌یت خوت ده‌ربخه‌یت که چه‌ند روشنبیرو تیگه‌یشتویت. . . به‌ریزم پیشكه‌وتن خوازی تو له‌چی دایه كاتیك گه‌لی كوردوئینگلیز وه‌ك یه‌ك سه‌یر ئه‌كه‌یت. . . ئه‌ترسم توش له ناوچونی شازاده‌ دیانا به‌روداویكی ئاسایی سه‌یاره بزانیت. . . هه‌ر روژنامه نوسه‌كانی ئه‌و وولاته بوو روژانه هه‌زاران شتیان له‌سه‌ر ئه‌نوسی. . . روداوی كوشتنه‌كه‌ی بوو سوزو خوشه‌ویستی خه‌لكه‌كه‌ی بو خوی برده‌وه. . . . سه‌یره ئه‌وه‌نده‌ی میژوی كوردمان بیستبیت ماف خوراو بووه ومیژوی ئینگلیزیش ماف خوربه‌لای تووه ئه‌بیت بیركردنه‌وه‌شمان یه‌ك بیت.

تاوانی كچه جوتیاریك چی‌یه به‌راوردی ئه‌كه‌یت له‌گه‌ل خانمی وه‌زیر. . . بگره زور كچی جوتیاری تر هه‌یه زیره‌كترو به‌‌تواناتریش به‌لام چی بكه‌ن به‌ختی نه‌یكرد پاشگری ناوه‌كه‌ی عه‌شییره‌تیكی ناودارو ده‌سه‌لاتداری ئه‌م سه‌رده‌مه‌بیت. . . ئه‌بیت تاوانی كچه جوتیاریك چی بیت كه له‌ هه‌موو حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی بی به‌ش بیت وخانمی وه‌زیریش له‌پایته‌خت به‌ ناسك‌و نازداری گه‌وره بوبیت له‌سه‌ر خوینی هه‌زاران شه‌هید ئه‌و نوینه‌رایه‌تیه‌ی وه‌رگرتبیت. . . غازی یاوه‌ر ئه‌كه‌یت به‌ نمونه چی ووت له توركیا؟ ئه‌ی بو باسی كه‌ركویش ناكه‌یت چون به‌رگری له عه‌ره‌بی هاورده ئه‌كرد هه‌ر ئه‌و نه‌بوو ووتی كه‌ركوك عیراقی بچوكه ئه‌ی نازانیت ئیمه له عیراقی گه‌وره جیگه‌مان نه‌بوو چون له‌عیراقی بچوك جیگه‌مان ئه‌ بیته‌وه. . . . كاك فریاد وا هه‌ست ئه‌كه‌م تو ئاگاداری حكومه‌تی كاتی عیراق نیت كه له‌سه‌ر چه‌ند پایه‌یه‌ك به‌نده. ئه‌گه‌ر یه‌كیك له‌و پایانه بترازیت یاوه‌رو باوكی یاوه‌ریش ده‌نگ‌و ره‌نگیان نامینیت. . . یاوه‌ریك به په‌له به پوشاكی عه‌ره‌بی دیرینه‌وه هاته‌ ناو مه‌یدان ئه‌وه‌ی له‌خه‌یالی نه‌بوو سه‌روكی بوو ره‌زا قورسی عه‌دنان پاچه چی نه‌بوایه هه‌رگیز ئه‌و شوینه‌ی وه‌ر نه‌ئه‌گرت. . . . یاوه‌ریك تائیستا هه‌ر نوینه‌ری عه‌ره‌ب بووه به‌جل وبه‌رگه كه‌‌شیه‌وه هه‌ر له‌به‌ر رازی كردنی دلی عه‌ره‌به‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه تا سه‌روكایه‌تی‌یه‌كه‌ی پی ره‌وا ببینن ئه‌ی به‌‌چاوسوركردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌بیت چی به‌میشك و دل‌و ده‌رونیدا بیت به‌رانبه‌ر به‌كورد

كاك فریاد ئه‌م جاره‌ش ئه‌لیم گه‌لی كورد ماف خوراوه وه‌ك ئینگلیز مافی كه‌سی نه‌خواردوه تاترسمان نه‌بیت. . حكومه‌ته‌كه‌مان پیكهاته‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بیكه. . . خاتوو نه‌سرین نوینه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كه. . . ئه‌گه‌ر ئاره‌زوی خوی بیت ئه‌و ئازادیه به‌ده‌ست بینیت ئه‌توا نیت پوسته‌كه‌ی بدات به‌كه‌سیكی تر كه‌نوینه‌ری كورد بیت خوشی ئه‌بیته‌ ژنی یه‌كه‌می عیراقی فیدرال‌و دیمكرات هه‌ر خاوه‌ن پله وپایه‌و ده‌سه‌لات ئه‌بیت و توانای خزمه‌ت كردنی باشتری ئه‌بیت بو كورد. . . ئه‌توانم بلیم نوینه‌ریكیش زیاد ئه‌كه‌ین كه تا ئیستاش به‌زیادی ئه‌زانن پیمان ره‌وا نابینن. . . ئه‌وه‌ش بزانه ده‌نگیكمان كه‌م كردووه هه‌ركیشه‌یه‌ك وناكوكیه‌ك بكه‌ویته ناو حكومه‌ت دلنیابه خاتوو نه‌سرین ئاماده‌ نیه ده‌ست له پله‌و پایه‌و مال‌و منالی هه‌لبگریت. . . جا نازانم ئه‌و كاته‌ پاساوت بوی چی‌یه هه‌ر ئه‌لی‌ی ئازادی تاكه كه‌س. . . خه‌لكیش ئازاده داوای هه‌قی خوی بكات كی نوینه‌ری بیت داوای چی بكات. . . . . كاك فریاد هه‌ر له‌وه‌كیلی سه‌روك‌و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌توانیت پیمان بلی‌ی چیتان پی‌یه و چیمان بو ئه‌كه‌ن له‌م حكومه‌ته كاتی‌یه‌دا وه‌یان ته‌مه‌نی دریژی چه‌نده؟ له كوتای‌دا پیت ئه‌لیم ئه‌وه‌ش بیرو بوچوونی خومه رقم له‌هیچ نه‌ته‌وه‌و زمانیكیش نی‌یه ده‌ست خوشكه‌ریش له‌و به‌ریزانه‌ ئه‌كه‌م كه‌تو نوسینه‌‌كانت به‌سه‌قه‌ت ناوبردبون وه ده‌ست خوشی تایبه‌تیش بو دكتوره چرو چنگیانی ئه‌زانم دلت شه‌ق ئه‌بات پی‌ی. . . هه‌لویست و نوسینی كه‌سیش به‌ سه‌قه‌ت مه‌زانه با سه‌قه‌ت نه‌بیت. ‌

هوله‌ندا

 

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter