مرؤظة ضةكي شاني أؤلَةكاني كولتوري سةربأين ... كصوان سيوةيلي

 

له‌ ڕۆژی 27. 08. 04 دا ڕونکردنه‌وه‌یه‌کم له‌ ژێر ناوی ، ، بۆشایی ڕامیاری و ناته‌بایی به‌ره‌و کولتوری سه‌ربڕین، ، له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت دا بڵاوکرده‌وه‌، له‌و‌ نوسراوه‌دا، پاش پاڕانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ڕامیاری وڵات که‌ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی زێده‌تر بکه‌ن له‌م بوره‌دا ته‌نها بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زیانه‌کان، هه‌وڵدرابوو ڕونبکرێته‌وه‌ که‌ چۆن سه‌رئه‌نجامی ناته‌بایی نێو ڕیزه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک به‌ناو هه‌ڵگرانی دینی ئیسلامه‌وه‌ ده‌قۆزرێته‌وه‌، هۆکاره‌کانی ستی یاخود گه‌نده‌ڵی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی کاروباری ڕامیاری وڵات له‌ هه‌رێمی کوردستان، بێکاری و بۆشایی ڕامیاری هه‌ڵدێرن بۆ نێو کولتوری سه‌ربڕین، له‌ کۆتایی باسه‌که‌شدا تاکه‌ ترۆسکی خۆڕزگارکردن و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کولتوری سه‌ربڕین له‌ ڕاستای هاوکاری و یه‌کته‌بایی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ خوی ده‌نواند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ کرابوو که‌م ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕێکی درێژخایه‌نه‌و ئێمه‌ش له‌ ئاستیدا گه‌ر یه‌کنه‌گرین زۆر ‌لاوازین.

پاش خوێندنه‌وی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌ سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ خۆیان ده‌ته‌قێنه‌وه‌ که‌ له‌ ئیسرائیل ئه‌نجام دراببوو، بووه‌ هانده‌رێک بۆ داڕشتنی ئه‌م باسه‌. زۆر به‌کورتی پاش ئاگربه‌ستی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق کۆمه‌ڵه‌ گرفتێک له‌ گشت ناوچه‌کانی هه‌ردوو وڵات زه‌قبونه‌وه‌، له‌ ساڵانی گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا له‌ به‌ر هۆی قورسایی شه‌ڕ گشت تواناکانی وڵات له‌ خزمه‌تی به‌ره‌وه‌ پێش بردنی شه‌ڕدا بوو، به‌ڵام پاش لاچونی دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ له‌ عێراقدا، وڵاتێکی داڕماو له‌گشت بوارێکه‌وه به‌دی ده‌کرا، دکتاتۆری‌ به‌دناوی به‌غداش بۆ خۆ ڕزگارکردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌کان به‌ کۆمه‌ڵه‌ به‌هانه‌یه‌کی ‌هیچ شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو‌ی خوڵقاندو، که‌پاشان شه‌ڕی دووه‌م و تا هاتنه ‌ناوه‌ی وڵاتی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ نێو وڵاتی به ‌دواوه‌هات. . . .

که‌واته‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا چاره‌سه‌ری هۆکاره‌ نه‌خوازراوه‌کانی شه‌ڕ هه‌ر به‌شه‌ڕ کراوه‌، داڕمانی ژێرخانی ئابووری وڵات به‌ هۆی ئه‌و گشته‌ شه‌ڕه‌ یه‌ک له‌دوی یه‌کانه‌وه بوه‌ هۆی خوڵقاندنی بێکاریه‌کی بێ ئه‌ندازه‌، قه‌رزێکی نێو ده‌وڵه‌تی زۆر که‌ قورسایه‌کی له‌ سه‌رشانی جه‌ماوه‌ر بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ سه‌ر عێراق بووه‌ هۆی ناهه‌مواریه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ که‌ ماتمانه‌ی یه‌کجاره‌کی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌ کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی بۆ دواجار له‌ ڕه‌گ وڕیشه‌ هه‌ڵکێشا.


 

ڕۆڵه‌کانی کولتوری سه‌ربڕین تاکه‌ ڕێکخراوێکی نێو خۆیی بوون که‌ سودیان له‌م گۆڵمه‌زه‌ ده‌بینی و هێواش هێواش تووی ڕق و قینه‌یان له‌ نێو جه‌ماوه‌ری بێده‌ره‌تاندا به‌ هۆی دراویی وڵاتانی که‌نداوه‌وه‌ ده‌چاند. خۆلێخڵه‌فاندن و پشتهه‌ڵکردنی ئه‌مریکا له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕیندا، هاوکاری ئیسرائیل، . . . چاڵی بێ بڕوایی جه‌ماوه‌ری به‌ ئه‌مریکا هه‌رده‌م قوڵتر ده‌کرد.

لێره‌دا دێنه‌وه‌ سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که‌ که‌ پاش هاتنه ‌ناوه‌ی زلهێزی جیهانی ئه‌مریکا به‌ گشت توانای سه‌ربازی و ته‌کنیکیه‌وه ‌بۆ نێو وڵاتی عێراق و ئه‌فغانستان و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له‌ ژێر ناوی دیندا بۆ به‌ره‌نگاری، وه‌ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئایا به‌ چ چه‌كێکه‌وه‌ ڕۆڵه‌کانی کولتوری سه‌ربڕن دێنه ئه‌م ‌مه‌یدانی به‌ره‌نگاریه‌وه‌.

هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕێکی چه‌ند ڕۆژه‌دا دێوه‌زمه‌ی تاڵه‌بان له‌ ئه‌فغانستان و دیکتاتۆری عێراقیان ڕوخاند، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش بووه‌ هۆی خوڵقاندنی ئه‌و بێرۆکه‌یه‌ که‌ به‌ڵێ له‌ئاستی توانای سه‌ربازی و ته‌کنیکی ئه‌مریکادا هیچ وڵات یاخود هێزێک نییه‌ خۆی بگرێ. چونکه‌ ئامێره‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا خاوه‌نی مێشکێکی ئه‌لکترۆنین. هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنیکی وه‌های کردووه‌ که‌ مرۆڤ بتوانێ ئامێره‌کانی زۆر به‌ وه‌ردبینیه‌وه‌ دروستبکات، ئامانجه‌ سه‌ربازیه‌کان ده‌توانرێن به‌ هۆی پێناسه‌کردنی یه‌کاویه‌کی تۆپۆگرافی ناوچه‌که‌و به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئه‌ستێره‌ ئاسسمانیه‌کان ده‌قاده‌ق بپێکرێن. که‌واته هه‌ر ئامانجێکی سه‌ربازی له‌ هه‌ر شوێنێکی دنیادا بێت پێکاندن و له‌ناوبردنی کارێکی‌ ئاسانه‌. . . ئه‌م جۆره‌ بیر کردنه‌وه‌یه‌ بووه‌ هۆی له‌ خۆبایی بوونی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا.

له‌ به‌رابه‌ر ئاماده‌کاری له‌شکری شه‌ڕی ئه‌مریکادا هه‌ڵگرانی کولتوری سه‌ربڕین که‌وتنه‌ خۆ بۆ خۆسازدان و ته‌یار کردنی جیلێکی نوێ، ئه‌م مرۆڤه‌ ته‌یارکراوانه‌ جیلی کۆمه‌ڵه‌ وڵاتێکی نوقوم بوون له‌ شه‌ڕو قیندا. چه‌کیان قینی کۆکراوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی دۆڕاندنی شه‌ڕه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانیانه‌، چه‌کیان به‌رهه‌می بێکاری و چاوه‌ڕوانییه، ڕقیان له‌ ژیانه‌ چونکه‌ خاوه‌نی هێچ شتێک نین تا له‌ ئه‌نجامی ئه‌‌م شه‌ڕه‌وه‌ له‌ده‌ستی بده‌ن.

که‌واته‌ چه‌کی ترۆریسته‌کان هه‌روه‌کو ڕۆژانه‌ ده‌بینرێت خودی مرۆڤه‌کانن. ئاره‌زویان له‌ نێو بردنی مرۆڤه‌کانه‌ به‌ ده‌ستی خودی مرۆڤ، ئه‌مانه‌ هاتوون کولتوری شه‌ڕو پێناسه‌ی خودی مرۆڤیان سه‌رله‌نوێ به‌ مه‌رامی خۆیان پێناسه‌کردۆته‌وه‌.


 

زلهێزی ئه‌مریکا به‌ هۆی کۆمه‌ڵێک چه‌که‌وه‌ له‌ خۆبایی بووه‌ که‌ خودی مرۆڤ دروستی کردوون، که‌واته‌ گه‌ر مرۆڤ خۆی ببێ به‌ چه‌ک ئیدی کاریگه‌ریه‌که‌ی سه‌دان جار به‌ هێزتره‌. زلهێزی ئه‌مریکا به‌ مێشکێکی ئه‌لکترۆنی چه‌که‌کانیانه‌وه‌ ده‌نازن و بالۆره‌ی سه‌رکه‌وتن لێده‌دن، نازان چه‌کی تاریک په‌رستان مێشکی مرۆڤێکی ڕق ئه‌ستوری له‌سه‌ره‌، چونکه‌ مرۆڤه‌که‌ خودی خۆی بۆمبایه‌. توانای ته‌کنولۆجیاش هه‌رچه‌ند مه‌حاڵه‌ به‌ڵام پێویستی به‌ هه‌زاران هه‌زار ساڵی تره‌ تابتوانێ مێشکێکی ئه‌لکترۆنی وه‌کی مێشکی مرۆڤ بخوڵقێنێ.

چه‌کی زلهێزی ئه‌مریکی گه‌ر ئاراسته‌ی ئامانجێک کرا ئیدی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه‌وه‌ ده‌بێ ئه‌و هه‌ده‌فه‌ بپێکێ، که‌واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵگر و سیخوڕ کاری خۆیان به‌ باشی نه‌کردبێ، ئه‌وا ئامانجه‌که‌ ده‌پێکرێ به‌ڵام مه‌به‌ست نایه‌ته‌دی، له‌ به‌راودردا خودی مرۆڤی هه‌واڵگر و هه‌وڵهێنه‌ر له‌ لای تیرۆریستان هه‌مان چه‌که‌که‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئامانج له‌ 100% نه‌پێکرێ ئه‌وا خۆی مه‌ڵاس ده‌دات بۆ هه‌ده‌ف و ئامنجێکی دی.

که‌واته بێ ئه‌م ڵاو ئه‌وا چه‌کی تاریک په‌رستان‌ هه‌زاران هه‌زار ساڵ پێشکه‌وتووتره له‌ چه‌کی زلهێزی جیهانی‌، واته‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا شکستی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌.

باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ که‌س له‌وه‌ دوودڵ بێت که‌ باش تێشکانی ئه‌مریکا له‌م شه‌ڕه‌دا چ چاره‌نوسێکی ڕه‌ش ئاوقه‌مان ده‌گرێ. بۆیه‌ لێره‌دا دوباره‌ ده‌بێت لێپرسراوانی ڕامیاری وڵاتی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ونه‌ خۆ بۆ هه‌رچی لێکوڵینه‌وه‌ی زێده‌تر بۆ ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی خوڵقاندنوو خۆ جێگیرکردنی کولتوری سه‌ربڕین. ئه‌مجاره‌شیان تاکه‌ ڕێگه‌ بۆ به‌رنگاری له‌م شه‌ڕه‌دا ته‌باییه‌ له‌ نێو ڕیزه‌کانی گه‌ل، که‌واته‌ یه‌کسانی گشت مرۆڤه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا پاڵپێوه‌نه‌ره‌ بۆ که‌وتنه‌خۆی گشت تاکێکی وڵاته‌که‌مان بۆ به‌ره‌نگاری له‌ خودی خۆی و خانه‌واده‌که‌ی و پاشانیش وڵاته‌که‌ی.

قه‌یوان سیوه‌یلی k. siwaily@gmx. de

22. 09. 04

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter