هةلآواردني لاوان و دؤأاندني هةميشةي دةسةلآتي كوردي. . . . كازصوة
سالَح
هه‌مووان
ده‌زانین سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌كانی دواڕۆژ له ده‌وری لاوان
ده‌خولێته‌وه، ته‌نها لاوان ئومێد
و سه‌رچاوه‌ی دواڕۆژن، به متمانه خستنه سه‌ر ئه‌وان ئومێدی
بونیادنانی كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی و دوا ڕۆژێك ئاسایش ده‌کرێت، له نێو
توێژی لاوانیشدا قوتابیان / خوێندكاران سمبولی گه‌ڵاڵه بوونی
سه‌رجه‌م ئه‌و ئومێدانه، كه بتوانن وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی و
ڕۆشنبیری و توانای كار و پسپۆڕی و متمانه‌ی خاك پاراستن ببه‌خشن.
جگه له‌وه‌ی هه‌میشه ئاگری شۆڕشه‌كان له ده‌روونی لاوان
هه‌ڵده‌گیرسێت و به ڕۆح قوربانی كردنی ئه‌وانیش ده‌گات به لوتكه.
لاوانی كورد كه چه‌ندین ساڵه له ژێر زه‌بر و زه‌نگ و
چه‌وساندنه‌وه و توندوو تیژی دان به شێوه‌یه‌ك كه نه لاوان ئه‌و
ئومێده‌یان به خۆیان هه‌بوو نه ده‌وروبه‌ریش ئه‌و ئومێده گه‌وره‌ی
پێیان هه‌بوو، چونكه لاوی كورد خۆراكی كوشتن و بڕین و گرتن و
زیندانی و ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌خۆینده‌واری و بێ بڕوانامه‌ی بوون،
ئه‌وه كچ و كوڕی لاوی كورد بوون به خواستی داگیركه‌ران ده‌یانتوانی
بچنه سه‌ر كورسی خۆیندن نه‌ك خواستی خۆیان، ئه‌وان بوون به بێ
ئیمزای به‌عسی بوون و مل كه‌چ بوون بۆ دڕنده خۆێن ڕێژه‌كان كورسی
خوێندنیان به‌ر نه‌ده‌كه‌وت.
ئێستاش لاوانی كورده له كوردستانی ڕۆژئاوا جگه له‌وه‌ی به شیاوی
هیچ جۆره ناسنامه‌یه‌كیان نازانن، وه‌كو لاوانی كوردستانی باكور به
ئاگر و ئاسن نازی لاوێتیان له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی سورییه‌وه
ده‌كێشرێت، لا لایه‌كی دی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمزای به‌عسی بوونیش
بكه‌ن و به‌رزترین نمره‌شیان هه‌بێت ناتوانن بچنه زانكو و
كولیژه‌كان و خۆیندن ته‌واو بكه‌ن، چونكه خاوه‌نی ناسنامه نین، خۆ
بارودۆخی لاوانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وباشوریش له‌وان باشتر نین و
پراكتیزه هه‌مان سیاسه‌تیان به سه‌ردا كراوه. ئه‌گه‌ر سه‌یری
سیاسه‌تی دوژمنانمان بكه‌ین له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌دا هه‌مان
سیاسه‌ت و ئامانجیان وه‌كو یه‌كیان به‌رامبه‌ر كورد داڕشتووه،
ئه‌ویش جگه له كوشت و بڕ له ناوبردن و تاریك كردنی بیر و هۆشی
لاوانی كورد دوورخستنه‌وه‌شیانه له زانست و خۆێندن. . ئه‌مه‌ش
وایكرد كاروانی زانستی لاوانی كورد ئێجگار له دواوه بێت .
ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد خاڵێكیان هه‌بێت بۆ
ده‌ست پێكردنی سیاسه‌تی نوێ ئه‌وێش لاوان بوایه، لاوانیان له نێو
سه‌رجه‌م پرۆگرامه سیاسه‌كاندا داڕشتایه و به هێزی عه‌قڵی فیزیكی
ئه‌وان له زۆربه‌ی كایه سیاسه‌كاندا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵی كوردی به‌ره‌و
كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی دیموكراسی برۆشتبا، چونكه هه‌میشه لاوان به‌های
نوێن، كاتێكیش لاوان له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاردان و خزمه‌ته زانستی و
دروسته‌كان ده‌بن له هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا، ئه‌و كۆمه‌ڵه دووره له
به‌های نوێ و سیستمی ژیانی نوێ.
ئه‌و بارودۆخه‌ی لاوانی ئێمه بینیان ده‌بوو ئه‌مڕۆ له بری ئه‌ركی
نان په‌یدا كردن و ئه‌ركی كتێب و پێداویستی خوێندن ته‌واو كردن ،
ئه‌ركی ڕوناك كردنه‌وه‌ێ ئه‌و هه‌موو تاریكی و چه‌پاندن و
گرێیانه‌یان بخرایه‌ته سه‌ر شان كه دووژمنانمان به ئامانج له
ده‌روونی لاوان‌دا چاندیان، چونكه مرۆڤ ئاوێنه‌ی رووی
سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ته‌نها ئه‌وه پیشان ده‌دات كه هه‌یه،
سیاسه‌تی كوردی ئه‌گه‌ر خۆی به سیاسه‌تێكی دروست و شه‌رعی بزانیبا،
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه زۆر به ئاگاوه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ل ئه‌و مه‌سه‌له
هه‌ستیاره ده‌كرد، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو و به‌هایانه‌ی
مرۆڤ له لاوی‌دا هه‌ڵی ده‌گرێت له گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا مردن،
له
هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا ڕێژه‌ێ ئه‌وه‌ی تێدا كه‌م بێته‌وه كه لاوان به
بیرێكی نوێ بێنه پێشه‌وه، جیاواز له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی
خۆیدا هه‌یه، ئه‌و بیره‌ی ده‌بێت به هۆی داهێنانی نوێ و سیستمی
نوێ، ئه‌و كۆمه‌ڵه كۆمه‌ڵێكی دۆڕاوه له په‌روه‌رده كردنی عه‌قڵی
لاوان‌دا و سیستمی سیاسی ئه‌و ووڵاته، عه‌قڵ و بیری لاوانی به شتی
لاوه‌كییه‌وه خه‌ریك كردووه له ترسی ئه‌و بیر و خواسته نوێیانه،
چونكه ئه‌و ده‌سه‌لاته توانی نوێ بوونه‌وه و داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نیه
ته‌با بێت له گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌دا.
له
هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا لاوان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كۆچیان كرد به‌ره‌و
مه‌نفاو نیشتمانیان ته‌ڵاق دا، ئه‌وه سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌سه‌ڵاتێكی دیماگۆگیه و نه‌ك هه‌ر
نا‌توانیت له ئاستی خواسته‌كانی لاوان‌دا بێت، نه‌ك هه‌ر هه‌لگری
پرسیاره وه‌ڵامه‌كانی سه‌رده‌می نیه، به‌لكو ده‌سه‌ڵاتێكی
تۆتالیتاریشه‌و لاوان له سایه‌دا چه‌وساوه‌و ماف خوراوه.
ئه‌گه‌ر
سه‌یری جیهانی كوردی بكه‌ین له هه‌ردوو ته‌وه‌ردا هێنده هه‌ژاری
زانست و دكتاتۆری جێبه‌جێكردنن، لاوان ته‌نها چاویان له‌و
فریادڕه‌سه‌یه له جیهانی پڕ زۆر و زوڵم ده‌ریانبهێنێت به‌ره‌و
ده‌ره‌وه، واته له كه‌ناره‌وه بیانگوێزێته‌وه بۆ سه‌نته‌ر، گه‌ر
لاوانی كورد له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری له ده‌ره‌وه‌ن و بوون به
هێزی كار و زانست بۆ وڵاتانی بێگانه، هه‌لێك بره‌خسێت بۆ ئه‌و
ژماره كه‌مه‌ی له ناو كوردستاندا ماوه بێ سێ و دوو سه‌رجه‌میان
ووڵات به جێ ده‌هێڵن، دیسان ئه‌گه‌ر سه‌یری بیری نوێ و داهێنانیش
بكه‌ین له ناو لاوانی كورد شوێن و به‌هایه‌كی نیه، ئه‌مه‌ش
دۆڕانێكی ئاشكرای ده‌سه‌ڵاتی كوردییه به رانبه‌ر خواستی نه‌ته‌وه‌ی
خۆیان و به تایبه‌ت خواست و ژیانی لاوان. نه‌بوونی سیستمێكی
دیموكراسی و ناچه‌وسێنه‌ر كه خواستی مرۆڤه‌كانی تێدا به دی بێت
نه‌ك له بار ببرێت.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه، ویستوویه‌تی هه‌ندێك
له‌و جوداوازیانه و ئه‌و یارییه نه‌شیاوانه بسڕنه‌وه كه به‌رانبه‌ر
به نه‌وه‌ی كورد جێبه جێیان كردووه، گوایه خاڵێك نیشان بده‌ن كه
ئه‌وان خاوه‌نی یه‌ك هه‌لوێستین به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد و هه‌ر
چوار پارچه‌که ڕۆڵه‌ی شه‌رعی ئێمه‌ن، له لایه‌كی دیكه ده‌كرێ
لاسایی وڵاتانی دیموكراسی و زانستخوازیان كردبێته‌وه به‌وه‌ی
هه‌ردوو ده‌سه‌لاته جیاوازه‌كه یه‌كی چه‌ند قوتابی / خوێنكارێكییان
له به‌شه‌كانی تری كوردستانه‌وه به سیستمی (scholar
ship
) سكوله‌ر شیپ وه‌رگرتووه، گوایه وڵاتێكی دیموكراسێن و له سیستمی
نوێی جیهان ده‌گه‌ن بۆ خۆێندن، به‌ڵام وه‌كو له‌و ریپۆرتاژه‌ی
كوردستان نێت ه‌وه كه له 31 ئۆكتۆبه‌ری 2004 دا بڵاو كراوه‌ته‌وه،
له زمانی كه‌سه‌كان خۆیانه‌وه زانیمان كه چه‌ند بارودۆخیان خراپه و
چه‌ند بێ بایه‌خن لای هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و جۆره گوزه‌ران
و مامه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه
1-
هه‌ردوو حكومه‌ت له یاسا و رێسای (Scholar
ship)
تێنه‌گه‌شتوون و نازانن ئه‌و سیستمه واته دابین كردنی سه‌رجه‌م
پێویستیه‌كانی خۆێندن و شوێنی نیشته جێ بوون له گه‌ڵ مووچه بۆ
خوێندكار / قوتابیه‌كه.
2-
ده‌كرێت هه‌ردوو حزب وه‌كو سه‌رجه‌م كێ بڕكێ نامه‌شروعه‌كانی
دییان، ته‌نها له میانه‌ی كێ بڕكێی خۆیانه‌وه ئه‌و قوتابی
/خوێندكارانه‌یان وه‌رگرتبێت ، نه‌ك وه‌كو ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌یه‌ن و به‌شه ئازاده‌كه‌مان پێویسته
ببێت به پاڵپشت بۆ به‌شه داگیركراوه‌كه‌مان.
3- هه‌ر یه‌ك له‌و حزبانه بڵێن توانای كۆمه‌ك كردنی كۆمه‌ڵێكی كه‌م
خۆێندكار / قوتابیانمان نیه، جگه له خۆڵ كردنه چاوی خه‌لك هیچی دی
نیه و هاوكاری كردنی كۆمه‌ڵه خۆیندكارێك دانیشتنی سه‌ر مێزێكی
خۆیانه. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كوردستانیش خاوه‌نی هیچ داهاتێك نه‌بێت
و ته‌واو برسبێت، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی پاك ویژدان و ده‌ست پاك بێت
و داهاته‌كه‌ی ته‌نها بۆ گه‌لی كورد بێت نه‌ك بۆ گیرفانی خۆیان،
دیسان نه‌ده‌بوو بانگه‌شه‌ی شتێك بكه‌ن له توانایاندا نیه و
چاره‌نوووسی ڕۆڵه‌ێ هه‌ژاری خه‌ڵكیان به‌ره‌و نادیار ب‌بردایه.
4- سه‌رجه‌م ده‌زانین حكومه‌تی سوری چ دڕنده‌ێه‌كه‌و چۆن له‌وانه‌ش
ده‌پێچێته‌وه كه كه‌س و كاری له ئه‌وروپایه نه‌ك له كوردستان،
ئه‌مه‌ش لای ده‌س‌ڵاتی كوردی و هه‌ر مرۆڤێك ئاشكرایه كه به‌عسی
سوریش هه‌مان به‌عسی ڕژێمی دكتاتۆری عێراقه، گه‌رچی دامه‌زرێنه‌ری
هه‌ندێ حزبی كوردیش بن! ، دوژمن و پاكتاوكه‌ری ڕه‌گه‌زی كوردن،
بۆیه كاتێك ڕۆڵه‌ی كوردی چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه
ده‌برێته به‌شێكی ئازاد كراوی كوردستان پێویسته مامه‌ڵه كردن له
گه‌ڵیاندا و خزمه‌ت كردنیان به شێوه‌یه‌ك بێت، له لایه‌ك ئه‌و
ڕژێمه به‌عسیه دڕنده گاڵته‌ێ پێ نه‌یه‌ت و نه‌یكات به نمونه بۆ
خوێندكاره یاخیه‌كانی دی و پێیان نه‌ڵێت هه‌ر سێبه‌ری من باشتره
له‌و سێبه‌ری ئازادییه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینن و بڕۆن ژیانی و
هاوه‌ڵه‌كانتان بخوێننه‌وه له سایه‌ی ئازادی و حكومه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی كوردی خۆتاندا خوزگه به ژیانی ڕابردووی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی من ده‌خوازن.
5- ده‌بوو مامه‌ڵه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردی پارچه
داگیركراوه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌ك بوایه، ببوایه به هانده‌ر
بۆ خه‌ڵكانی دی و بۆ خوێندكارانی دیش كه بۆ باوه‌شی ئه‌و نیشتمانه
ئازاد كراوه تینوو بن، هه‌روه‌ها ببن به هانده‌ری بۆ ته‌سلیم
نه‌بوون سووربوون له سه‌ر خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی بوونیان، به‌ڵامم
هه‌تا ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی كراوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بگره له‌و
پارچانه‌شدا له بری كوردایه‌تی و ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به
یه‌ك، هێنده هه‌وڵی کڕین و ڕاكێشانیان ده‌كه‌ن بۆ خۆیان و هێنده
ده‌یان كه‌ن به ناحه‌زی حزبی به‌رانبه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به
سیخوڕی و خۆفرۆشیش بێت هێنده هه‌وڵی پته‌و كردنی ڕیزی لاوانی كورد
و كورد به گشتی له‌و پارچانه‌دا و هێنده هه‌وڵی به هێز كردنی ڕۆحی
نه‌ته‌وایه‌تی و ناساندنی كاره‌ساته‌كانمان نه‌دراوه.
6- ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد قه‌ر‌ه‌بووی دۆڕانی خۆیان
به‌رانبه‌ر به لاوانی باشوری كوردستان كه له ماوه‌ی ئازادی‌دا
نه‌یتوانی هێنده هه‌ڵگری پرسیاره‌كان سه‌رده‌م خواسته‌كانی بێت
كۆچیان كرد و ووڵاتیان چۆڵ كرد و كوردستان بوو به ووڵاتی بێوه‌ژنان
و قه‌یره كچان به‌لاوانی پارچه داگیركراوه‌كانمان بكردایه‌ته‌وه،
ئه‌و ماوه‌ی ئازادی و حوكم كردنی سه‌ربه‌خۆ ده‌بوو كاتێكی باش
بوایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بارودۆخه و هه‌ڵه‌كانی
خۆیان هه‌بێت وبزانن چۆن ئه‌و هه‌ڵانه ڕاستبكه‌نه‌وه.
7-گه‌ر هه‌ر
ده‌سه‌ڵات و هه‌وادارێكیان بڵێن جێ به جێكردنی ئه‌و بۆچونانه‌ت
ده‌بێت به هۆی ناحه‌زی ئه‌و سێ وڵاته خۆێن ڕێژ و قڕان كه‌ره‌ی كورد
و دۆست وهاوفكره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد، ده‌ڵین هه‌موو كورد
ده‌زانی دڵێ دوژمنان بۆ ڕۆڵه‌ێ كورد ناڕه‌نجێنن، به‌ڵام كارێك یان
مه‌یكه‌ن له بنه‌مادا و هه‌ڵوێستی وه‌همی مه‌كه‌ن به سمبولی درۆ بۆ
خۆتان، یان كه ده‌یكه‌ن وه‌كو به زۆره ملێ نوێنه‌رایه‌تی كورد
ده‌كه‌ن، چی دی ده كاره نه‌شیاوه‌كانیان كورد شه‌رمه‌زار نه‌كه‌ن.
خۆزگه
ده‌سه‌لاته‌كان هۆشیاریان به‌رانبه‌ر لاوان ده‌گه‌شت به ئاستێك
ده‌یانزانی هه‌ڵاواردنی لاوان كورد له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌كو
ئه‌وه‌ی ئێستا له نێو سیاسه‌تی كوردیدا پیاده ده‌كرێت، له ڕووی
كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانیه‌وه بۆ دواوه ده‌مان گه‌ڕێننه‌وه، له
ڕووی سیاسیشه‌وه ده‌بێت به‌وه خاڵه ڕه‌شه به نێو چه‌وانی
ده‌سه‌لاته كوردییه‌كانه‌وه كه سبه‌ینێ نه‌ك هه‌ر خوازیاربن لاوان
ڕوویان تێبكات و ده‌نگیان بۆ بدات، به‌ڵكو ئه‌م ئاكارانه‌ی
ئێستایان له بیر ناكه‌ن و به هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیان بیر‌و بۆچونی
لاوانیش هه‌ڵده‌كشێت به‌ره‌و باڵابوون به توانای له ئێستا زیاتره
وه خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بارودۆخ و هه‌ڵوێستانه‌ی ئێستا ده‌بێت و
ده‌ێكه‌ن به په‌له‌یه‌كی ڕه‌ش به نێوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی
كوردییه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه هه‌نووكه‌ییه‌وه .
كه‌نه‌دا
7نۆڤه‌مبه‌ر
2004