خةندةي منالَ و ساتؤري تيرؤرست ... كازصوة سالَح
ئه‌وه‌ی
هه‌تا ئێستا ده‌رباره‌ی مناڵ ده‌گوترێت و ده‌كرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا له گرتنی ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كان زیاتر و سوود وه‌رگرتنی
ئه‌وانه‌ی له سه‌ر مناڵ ده‌نووسن وه‌كو سه‌رچاوه، وه‌كو ژیانی
پراكتیكی مناڵ سوودی لێ نه‌بینیوه، چونكه له بنه‌مادا نه یاسایه‌کی
كۆمه‌لایه‌تی، نه مرویی، نه سیاسی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵ له‌و
مه‌ترسیانه بپارێزێت كه ڕۆبهروی ده‌كرێته‌وه،هه‌تا ئێستا ئه‌و
چه‌وساندنه‌وه‌و مه‌ترسیانه ڕۆژانه ڕوبه‌ڕوی مناڵ ده‌بێته‌وه له
سایه‌ی سیاسه‌ته دواكه‌وتووه نامرۆیهكانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌میشه له
زیاد بوون و تهشهنهكردندا بووه به ڕاده‌یه‌ك به سه‌دان گورگه
مناڵ كه‌وتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌و مناڵانه‌ی گورگه
مرۆڤه‌كان له سروشتی خۆیانی ده‌ركردوون و ده‌یانكه‌ن به‌و گورگه‌ی
ئه‌وان پێویستیانه و به كاریان ده‌هێنن بۆ دزی و تلیاك
گواستنه‌وه‌و باندی سێكسی و سه‌رجه‌م كاره نه‌شیاوه‌كانی دی.
ئه‌م مه‌ینه‌تیانه مناڵانی عێراقی له وڵاتانی دی زیاتر
گرتووه‌ته‌وه هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی سیخوڕ و تیرۆرسته‌كانی ڕژێم و
بانده بازرگانیه‌كانی گروپی تیرۆرستیانی له ناو به‌غدادا به ناوی
(الكف الاسود) ه‌وه دروست ده‌كرد و مناڵانی ساوایان سك ده‌دڕی و
ناوسكیان پڕ ده‌كرد له ئاڵتوون و تلیاك و ده‌یانگواسته‌وه بۆ
ڵاتانی دراوسێ، هه‌تا دڕندهیهكانی سه‌دام به‌رانبه‌ر مناڵان و
ته‌مه‌ن گه‌وره‌كردنیان بۆ ئه‌وه‌ی له سێداره دان بیانگرێته‌وه،
هه‌تا ده‌م كوت كردنه‌وه‌و سه‌ركوت كردنیان له خوێندنگه‌كاندا
هه‌میشه به ووشه‌ی ' وس به ' مناڵی پێ په‌روه‌رده ده‌كرا نه‌وه‌ك
مناڵاكه ناوی ئه‌و دڕنده‌یه بهێنێت به بێ ووشه‌ی " خوابیپارێزێت ".
ئه‌و هۆكاره نه‌شیاو و توندوتیژیانه، سایه‌ی دكتاتۆره گه‌وره‌كان
كۆمه‌ڵێ دكتاتۆری بچوكیان دروست كرد كه ناومان نا مناڵ، ئه‌و
مناڵانه‌ی هه‌واڵی له دهراوسێكهی ده‌دا ئه‌گه‌ر گوێ لێ بوایه
ووشه‌یه‌ك ده‌دركێنێت دژی ڕژێم. ئه‌مڕۆ دكتاتۆره بچوكه‌كانی
سایه‌ی سه‌دامی دكتاتۆر ئه‌مڕۆ گه‌وره بوون له گه‌ڵ پیره
دكتاۆرهكاندا یه‌كیان گرتوه‌و له سایه‌ی ئامۆژگاری و
پهندهكانیاندا باندی تیرۆرستیان بۆ ده‌به‌ن به رێوه، هه‌ر
به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن به‌لكو ئه‌و ده‌روون نه‌خۆشانه نایانه‌وێت
مناڵی مناڵ له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت، ده‌یانه‌وێ هه‌مووی بكه‌ن به
دكتاتۆری بچووك و ئاماده‌یان بكه‌ن بۆ داهاتووی تیرورسته پیره‌كان،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌س یه‌كه‌م ئافرێده بیری ژێر ساتۆر خستن و تیروری
كه‌رامه‌ت و رۆحی بكه‌نه‌وه ' مێینه' یه، ئه‌مه‌ش بۆ
نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو عه‌ره‌بی خاوه‌ن كه‌لتووری زینده به چاڵ
كردنی ژن و مناڵی مێینه و كه‌لتووری داڕزاوی شوكردندی كچی 12 ساڵ
به پێغه‌مبه‌ری 40 ساڵ كارێكی ئاساییه،چونكه له سه‌ره‌تایی میژووه
وه هه‌تا ئێستا ڕۆشنبیریان عه‌قڵی جاهلیه‌ت و مرۆڤی نیاندرتاڵی
نه‌بڕیوه، هه‌ر ئه‌و جوره كه‌لتور و ڕۆشنبیریه‌ش هانده‌ری دروست
بوونی ئه‌و هه‌موو گروپی تیرورست و حزبی ناشارستانیهن،به‌لام
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له مه‌یدانی عێراقیدا ڕوو ده‌دات ته‌نها
ده‌رئه‌نجامی كه‌لتوور و جه‌هاله‌تی بۆ ماوه‌یی خۆیان و
ئاینه‌كه‌یان نیه، به‌ڵكو پلانێكی تیرورستانهیه بۆ گوڕێنی كومهل
به‌و شێوه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت. كاتێك هه‌ر گروپ و ئاین و
مه‌زهه‌بێك بڕیار به زۆر داگیركردنی كچانی 12 ساڵ ده‌دات به ناوی
گوناه نه‌كردن و داگیرنهكردنیان له لایه‌ن ما‌رینزی
ئه‌مه‌ریكیه‌وه، ئه‌و مه‌به‌سته‌ی لێناكه‌وێته‌وه كه به‌یانی
ده‌كه‌ن به‌ڵكو له رێگه‌ێ ئه‌و داگیركارییه‌وه ؛
1-
مێشكی سه‌رجه‌م ئه‌و مناڵه كچانه دهشۆرنهوهو كۆمه‌ڵێ تیرۆرستی
ژنیشی لێ دروست ده‌که‌ن بۆ باشتر له ناوبردن و تیروركردن و
سوكایه‌تی كردن به ژن، چونكه ئه‌وانه مناڵن و هێشتا ئه‌و ههویرهن
كه ده‌توانرێت فریشته‌یه‌ك یاخود دڕندهیهكیان لێ دروست بكرێت،
ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ههویرانهیان بۆ ده‌كرێت به دڕنده، ده‌توانن له
ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه بگه‌ن به ته‌نانه‌ت ناو ماڵه‌كان و سه‌رجه‌م
شوێنه تایبه‌ته‌كان به ژنان و بگه‌ن به هه‌ر ژنێك به پێی
كه‌لتووری تیرۆرستی ئه‌وان ناگوزه‌رێنێت.
2-
زانستی ده‌روونی سه‌لماندوێتی كه دكتاتۆری گه‌وره هێنده كارێگه‌ری
له سه‌ر قوربانیه‌كانی ده‌بێت، سه‌رجه‌میان ده‌كات به دكتاتۆری
بچووك، ئه‌وه‌ش بۆ گروپی تیرۆرستان برانهوهیهكی دییه، چونكه
كاتێك كه‌رامه‌تی منالێكی 12 ساڵ تیرور ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به
دكتاتۆرێكی دی ئه‌و كات ئه‌و مناڵه به ژن و دایك بووه مناڵێكی
وه‌كو خۆیان تیرۆرست و دكتاتۆر په‌روه‌رده ده‌كات، نه‌ك منالێكی
مناڵ ئه‌وه‌ش قازانجێكی زۆره بۆ ئه‌و گروپانه كه كه‌سانێكی وه‌كو
خۆیان نه‌بێت ڕویان تێناكات و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی جیهاندا
مه‌ترسی نه‌مانیان هه‌یه، جگه له نه‌بوونی ئازادی ته‌واو بۆ
رێكخستن و ڕاكێشانی لاوان، له لایه‌كی دییه‌وه هه‌ڵگری هه‌ڵگری
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌رده‌م نین كه له گه‌ڵ خواستی لاوا ن وێك
بێته‌وه، ئه‌وانیش زیاتر پێویستیان به وزه‌ی لاوه بۆیه به بیانووی
ئیسلام و پاراستنی ژنان هه‌ر له ئێستاوه بناغه‌ێ كومه‌ڵێ خێزانی
تیرۆرست جاهلی وه‌كو خۆیان داده‌نێن.
3-
كاتێك گروپێك به خێزانه‌وه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌چه‌قێت،
ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌و درێژه دانی به كاركردن زیاتر هه‌یه، بۆیه
كاتێك كومه‌ڵێ مناڵی عێراق ده‌که‌ن به خۆراكی دواكهوتویهتی
وه‌حشیگه‌ریانه‌ی خۆیان ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی خۆیان له ناو عێراقدا
ده‌چه‌سپێنن، ئه‌وه‌ش متمانه‌ی مانه‌وه‌و چه‌ق به‌ستنیان له‌و
شوێنه‌دا زیاتر پێ ده‌به‌خشی كه ده‌كرێ خواستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت
ئه‌و ووڵاته بكه‌ن به سه‌نته‌ری كاره وهحشیگهرهكانیان.
4-
نیشاندانی ترس و تۆقین بۆ چاوترساندن و مل كه‌چ كردنی خه‌ڵك، له
لایه‌کی تر بۆ بێ ده‌نگ بوون سه‌ركوت كردنی هه‌ر هیزێكی به‌رگری له
ناخی مرۆڤی عێراقیدا چه‌كه‌ره بكات،كاتێكیش به‌رگری نامێنێت
ده‌سه‌ڵات و به‌هاش نامێنێت، ئه‌وه‌ش خواستی تیرورستان و یاوه‌رانی
سه‌دامه كه هه‌تا ئێستا له خه‌باتی بهعستی خۆیاندا به‌رده‌وامن.
5-
چاوشكاندنی هه‌ر مێینه‌یه‌ك مناڵ بێت یان گه‌وره كه بیریان بۆ لای
هیچ یاسا و فاكته‌رێكی شارستانی نه‌چێت و ژنان دوور بخه‌نه‌وه له
بونیادنانی كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی و مل كه‌چی قه‌ده‌ری تاركستان
ویاسای جه‌نگه‌ڵی ئه‌وان بن.
ئه‌و
فاكته‌رانه‌و ده‌یان فاكته‌ری دی سیاسی نه‌شیاوی ناو عێراق
پاڵنه‌ری ئه‌و كاره نه‌شیاو و دڕندانه‌ن كه رۆژانه ژیان و ژینگه‌ی
مرۆڤی پێ تێك ده‌ده‌ن رۆح و كه‌رامه‌تی ئه‌تك ده‌كه‌ن و بشێو و
تیرۆر ده‌كه‌ن به دیارده‌ی ئاسایی و پێ ڕاهاتوو لای خه‌ڵك، ئه‌م
كه‌لتوره‌ی عه‌ره‌ب شتێكی نوێ نیه و له بوونه‌وه خاوه‌نی ئه‌و
كه‌ڵچه‌ر و مێژوویه‌ن، ئێمه ناتوانین باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه
داوا له هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی بكرێت بۆ ڕێگه گرتن له‌و دیارده
نامرۆیانه و ده‌نگ ههلبڕین و ده‌رباز كردنی مناڵان له‌و بارودۆخه
جهنگهلێی تێكه‌وتوون، چونكه خۆیان خاوه‌نی هه‌مان عه‌قڵێت و
سیستمن و به‌شدارن له‌و پرۆسه‌یه‌دا، هه‌روه‌كو چۆن ناتوانین داوا
له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بكه‌ین چونكه به هه‌مان شێوه
لاپه‌ڕه‌یه‌كی سه‌بووری و ئیدانه كردنمان بۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و
هه‌ڵوێسته‌كان له‌وێدا كۆتایی پێ دێت.. به‌ڵام خۆ ده‌توانین به
ده‌سه‌ڵاته گوێ نهدهرهكانی كوردستان بڵیین تا كه‌ی بۆ ژێر
عه‌بای ئه‌م جۆره كه‌لتوور و یاسای جهنگهلێ ڕاده‌كه‌ن له پێناوی
ده‌سه‌ڵاتی خۆتاندا و دوارۆژێكی وا ڕه‌ش بۆ مناڵانی كورد و ژنی
كورد مه‌زه‌نده ناكه‌ن، هه‌روه‌كو چۆن به ناوی یاری گڵاوی (جند
الاسلام) به ده‌یان كوڕی هه‌ژار و نیشمان په‌روه‌ری كوردتان دا به
سه‌ربڕین، به ناوی به‌رگری كردن له یه‌كێتی خاكی عه‌ره‌ب چه‌ندان
ڕۆڵه‌ی كوردتان به ده‌ستی تیرۆرستانی عه‌ره‌ب دا به سه‌ربڕین و
تیرۆر كردن، ئه‌مڕۆش به ناوی هه‌ڵبژاردن و پاراستنی خاكی عێراق و
ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاتی عێراق. مناڵانی پێڵاو بۆیاخ كار،
مناڵانی له ئه‌نفال جێماو له هه‌ڵبجه‌دا خۆین لێرژاو، مناڵانی ژێر
كه‌ناری چاخانه‌كان و كه‌رامه‌ت بریندار كرا‌و به ده‌ست درێژی
چه‌ته‌كانی نیشتمان، مناڵانی بێ ده‌رامه‌ت و بێ سه‌رپه‌رشت و بێ
دڵسۆزی كورد ده‌سپێرن به‌و دڕندانه،ئه‌و بڕه مناڵه‌ش ده‌ستی ڕه‌شی
ئه‌وانه‌ی پێ نه‌گه‌شتووه ده‌كه‌ن به قوربانی، ئه‌وه‌ش هه‌ر
ماوه‌یه‌كی كه‌می ده‌وێت بۆ ئه‌و داگیركهرانهمان هه‌مان یاسا
جه‌نگه‌ڵێ به سه‌ر كوردیشدا پراكتیك بكه‌ن هه‌ر وه‌كو چۆن له
چاوتروكاندنێكدا لاوه‌كانیان سه‌ربڕین و شاره‌كانیان كردین به
بنكه‌ی بازرگانی عه‌ره‌ب و تورك و شه‌قامه‌كانیان سامدار كردین به
ترسی ته‌قینه‌وه. زه‌ویه نهوتدارهكانمان پێشكه‌ش كرا، ئێستاش
هه‌ناسه‌ی پشودانی پاش شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ و دكتاتۆره كورد قڕان
كه‌ره‌كان ده‌برێن به‌ره‌و پیری یاسای جه‌نگه‌ڵ و سیاسه‌تی ڕیش.