کامپینی کوردستان نێت دژی لێدوانه‌کانی تاڵه‌بانی، سه‌باره‌ت به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خواستی منه
کورد، یهکێکهکه له نه‌ته‌وه هه‌ره کۆنه‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌ژماره له 40 ملیۆن که‌متر نین، خاوه‌ن زمان و مێژوو کو‌لتوور و خاكی خۆیان، له‌پێناوی ئازادی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا سه‌دان هه‌زار له باشترین ڕۆڵه‌کانی خۆی کردۆته قوربانی. به گوێره‌ی هه‌موو یاسا و ڕێساکانی جیهانی و مرۆڤایه‌تی مافی خۆیه‌تی که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، ئه‌مه مافێکه که‌س ناتوانێت ئینکاری لێ بکات.
هه‌رکه‌سێ گاڵته و تانه له ئاواتی سه‌ربه‌خۆبوونی نزیکه‌ی 40 ملیۆن کورد ده‌دات و له‌به‌رده‌م دوژمنان‌دا چوۆك داده‌دات، سه‌ری دای له‌به‌رد، خه‌باتی هه‌زاران ساڵه‌ی میلله‌تێکی سته‌م دیده، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی خواستێکه که به فه‌خری کائیناتیش پوچه‌ڵ ناکرێته‌وه.
هه‌ر که‌س و پارت و لایه‌نێك، گه‌ر ده‌یانه‌وێت یاری به ئاگر و (موقه‌ده‌ساتی) میلله‌تێك بکه‌ن و نهفامهنه له‌پێش دوژمنان دا لێدوانی گه‌وجانه بده‌ن، جه‌ماوه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌که‌و پاشه‌ڕۆژیان دیاری ده‌کات و ده‌یانخاته ژێر به‌رداشی مێژووه‌وه.
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خواستێکه که له %98 ی کوردی باشوری کوردستان له ڕیفراندۆمێکی ئازاد دا ده‌نگیان بۆ داوه. گه‌ر تاڵه‌بانی وه‌ك مه‌سه‌له کوردییه‌که ده‌ڵێ( کهرهکهشم پێ (گ....) و شایه‌تمانیش پێ ده‌هێنێت) ده‌یه‌وێت پابه‌ندمان بکات به‌و فیدڕڕاڵییه و دهستوڕڕره وه که‌ته‌نها کورد باوه‌ڕی پێی هه‌یه، زۆۆر هه‌ڵه‌یه، کورد ده‌نگی داوه بۆ بوونی کیانی کوردی، بۆ ئیسپاتی بوونی له عێراق دا، نه‌ك (ڕه‌فز) کردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی
من که له خوره‌وه واژۆ (ئیمزا) ده‌که‌م، دژی تاڵه‌بانی و هه‌موو ئه‌وکه‌س و لایه‌ن و پارت و ڕێکخراوانه‌ی ترم، که خواستی من وه‌ك کوردێك، بۆدروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی، به خه‌ونی شاعیرانه ده‌زانێت .