كورتة ئاوأصك لة أابوردوو ... ئةحمةد دةشتي

 

 كورته ئاوڕێك له‌دوا سالانی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌ز‌ن به‌سه‌ر كردایه‌تی گه‌وره‌ مه‌ردی كورد مسته‌فا بارزانی نه‌مر هه‌رله‌ سالی 1961ڕا هه‌تا ئه‌مڕۆی كوردستان و وه‌دی هاتنی ئه‌م هه‌له‌ پیرۆزه‌ی كوردو ڕوخانی گه‌وره‌ترین قه‌لای زۆرداری دژ به‌ كوردو كوردستان ، ده‌بینین كه‌هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ستی گڵاوی نه‌یارانی كورد و مرۆ كوژانی مێژوویی له‌ هه‌ر چوار لاوه به‌ تایبه‌ت شۆڤێنیه‌تی عاره‌بان ‌كه‌ هه‌میشه نیه‌ت ناپاك و درۆزن و هه‌ست گڵاو بوینه به‌رامبه‌ربه‌ مافه‌ ڕه‌واكانی میللی كوردو كوردستان و هه‌رده‌م به‌ كرده‌وه‌ و به په‌یڤ و نوسینه‌كانیانیشیان دژ به‌ گه‌لی كورد بوینه‌ و قه‌ت دانیان به بوون و مافی گه‌لی كورد نه‌ناوه‌ داوا كردنی مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردیان هه‌میشه‌ به‌ تاوانێكی زۆر گه‌وره‌ زانیوه‌و ده‌زانن و هه‌روه‌ك بۆ خۆیان ڕه‌وا ده‌بینن كه‌ ده‌ها حكومه‌ت و قه‌واره‌ی میللیان هه‌بێت و كه‌ هه‌یانه‌ به‌ڵام بۆ گه‌لی كورد هه‌رگیز به‌ ڕه‌وایان نه‌دی وئێستاش هه‌ر نایبینن كه‌ نه‌ك وه‌ڵاتێكی سه‌ر به‌خۆی هه‌بێت ته‌نانه‌ت دان به‌ كه‌مترین مافی میللی كورد ناهێنن ، ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ ڕابوردوی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی كوردستان هه‌ر له‌ دوای سالانی 1961ڕا تا ئه‌مڕۆ و ئه‌و ڕاستیانه‌مان چاك بۆڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ گه‌لی كورد هه‌میشه ئاشتی خواز بووه‌ و ته‌نیا له‌ كاتی په‌لامـار دان و هێرشی داگیركه‌ران و شكاندنی په‌یمانه‌‌كانیان‌ و هه‌لگه‌ڕانه‌وه‌یان دژ به‌ گه‌لی كورد ئه‌وساكه‌ كورد بۆ به‌رگری له‌ بوونی خۆی ‌و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ره‌واكانی میللی كوردو كوردستانی خۆی به‌رگری دلێرانه‌ی له‌ بوونی خۆی دا كردووه‌ و قه‌ت سه‌ری بۆ خواست و ویستی داگیركه‌ران شۆڕ نه‌ كردووه‌، شتێكی ئاشكرا و دیاریشه‌ كه‌كورد هه‌رگیز شه‌ڕو پێك دادان و ماڵ وێرانی و كوشت و كوشتاری نه‌ویستوه‌‌و نایه‌وت ، ته‌نیا له‌وكاته‌دا ده‌ستی بۆ چه‌ك بردووه‌ كه‌ ناچار كراوه‌ و هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زولم زۆرداریه ‌داسه‌پاوه‌ی به‌سه‌ریادا ڕۆژێ له‌ ڕۆژانیش ده‌ستی بۆجنایه‌ت و كوشتنی خه‌لكی بێ تاوان و كاری ترۆرستانه‌‌ نه‌بردووه‌ ، له‌هه‌ر كاتێكیش كه‌ دوژمنانی كوردستان ده‌ستیان بۆ شه‌ڕ وه‌ستان و ڕاگرتنی شه‌ر درێژ كردبێ ئه‌گه‌رچی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی كوردیش بووبێت كورد شه‌ری ڕا گرتووه‌و هه‌ولی سه‌ر كه‌وتنی هه‌موو گفت و گۆكانی له‌ گه‌ڵ ڕژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێرق داوه‌، ئه‌مه‌ش شتێكی دیارو ئاشكرایه كه‌ كورد له‌هه‌موو گفت و گۆكانی دا له‌ گه‌ڵ ڕژێمه‌كانی عێراق دا به‌دلێكی زۆر پاك و دڵسۆزانه‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی كوردوكوردستان هه‌رگیز په‌یمانی خۆی نه‌ شكاندوه‌و تا ئه‌و ڕۆژه‌‌ی كه‌ نه‌یارانی گه‌لی كورد له‌ په‌یمانه‌كانیان دا پاش گه‌ز بوینه‌وه‌و به‌ هه‌موو هێزو توانایانه‌وه‌ په‌لاماری دڕندا‌نه‌یان كردۆته‌ سه‌ر گه‌لی كوردو ته‌ڕو وشكی كوردستانیان به‌و به‌ڕی نامرۆڤانه و زۆرداری به‌ یه‌كه‌وه‌ گڕ تێ به‌رداوه‌ و خاكی كوردستانیان كردۆته‌ یه‌كپارچه‌ ئاگردانی گڕ و لاوو پیرو زارۆك و ئافره‌تی كوردیان تیادا سوتاندووه، ئه‌‌وسا كورد به‌رگری له‌ خۆی كردووه‌‌، ده‌بینین له‌ هه‌موو گفت و گۆكانی ڕابوردوو دا دوژمنانی داگیركه‌رانی كوردستان له‌ هه‌ ركاتێك دا كه‌ هه‌ڵیان بۆ ڕه‌خسابێت پیلانیان دژ به‌ گفتوگۆكردن وگه‌لی كورد گێڕاوه‌ ، دیمان كه‌ له‌ سالی 1972 دا ڕژێمی عێراقی واته‌نازم گزاری ئه‌و ڕۆژگارانه‌ چۆن له‌ بنه‌وه‌ڕا چه‌ند ترۆریستێكییان له‌ كه‌ل و په‌لی مه‌لایه‌تی دا ئاماده‌ كردو بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ به‌ هیوای له‌ ناو بردنی گیایانی پاكی بارزانی نه‌مر ، تاوانیان كردو ئه‌وانیان ناردو له‌ گه‌‌ڵ بارزانییش له‌ یه‌ك ژوور ڕونیشتن و خۆشیان ته‌قانده‌وه‌و به‌ڵام بارزانی نه‌مركه‌ هێژا دكتۆر مه‌حمود عوسمانیشی له‌گه‌ل بوو‌ به‌ سه‌لامه‌تی ده‌رچون و هیچیان لێ نه‌هات، به‌ڵام ئه‌وان واته‌ ترۆریسته‌كان به‌ كه‌ڵ و په‌لی مه‌لایه‌تیانه‌وه‌ له‌ ناو چوون و پارچه‌ پارچه‌ بوون و به‌ دۆزه‌خه‌وه‌ شاد بوون و هه‌زاران نه‌فرین له‌ گیانی ناپاكی ترۆریستان و هه‌زاران سڵاو و ڕێزو سه‌ری نه‌وازشیش بۆ گیانی پاكی بارزانی نه‌مر، له‌یادمه‌ كه به‌‌ بارزانی نه‌مریان گوت با شه‌ڕ ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌ دژی عێراق، بارزانی گوتی با شه‌ڕ له‌ سه‌ر گیانی من نه‌كرێت، با له‌سه‌ر كه‌ركوكی دڵی كوردستانه‌وه‌ شه‌ڕ بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵێ بارزانی وای بیر ده‌كرده‌وه‌، دوژمنانی گه‌لی كورد هه‌ر چه‌ند دڕنده‌ بوون به‌ڵام هه‌رگیز به‌ ئاواتیان نه‌ گه‌یشتوون و قه‌تیش پێ ناگه‌ن و كورد كوژیان و دڕنده‌ییان هه‌میشه‌بوه‌ته‌ هۆكاری له‌ ناو چوونی یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی دكتاتۆر و مرۆ كوژو هه‌ست بۆگه‌نان و سه‌ری خۆیان پێ خواردووه‌و ناویشیان كه‌وتۆته‌ زبلدانی مێژووه‌وه‌‌. ئه‌وه‌ێ كه‌ ده‌مه‌وێ لێره‌دا بیلێم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆش كه دوژمنان بۆیان بلوێته‌وه‌ هه‌مان دوژمنانی مێژوویی كوردن و نابێ كورد هـه‌ر ئاوا ساده‌ دڵ بێت، بیستمان و گوێمان له‌ كاك غازی یاوه‌ری سه‌ره‌ك كۆماری كاتی ئه‌مڕۆی عێراقیش بوو كه‌ چی فه‌رموو و به‌ ناخێری گیانی چۆن به‌گژ گه‌لی كورد دا هات!! ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌لی كورد ئه‌گه‌ڕ به‌نیازی داوای مافی ڕه‌وای چاره‌نوسی خۆی بێت و دژی ئه‌م حه‌مكه چێماوه‌ره‌ خۆ پیشانده‌رانه‌ی ئه‌م دواییه‌ ئه‌ویش یه‌كسه‌ر به‌ناوی خیانه‌تكاره‌وه‌ كوردی تاوانباركردو هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی كوردی كرد، ئه‌و كه‌ هێشتا هیچ نیه‌‌و واله‌چنگ ترۆریستان ده‌ناڵێنێ و كه‌چی ئه‌مه‌ راو بۆچونیه‌تی كه‌ خودی كوردیش هۆكاری هاتنه‌ سه‌ر كاریه‌تی ئه‌وجا وا بێ وه‌فایه‌، بۆیه‌‌كه‌ ده‌لێم هۆكوردینۆ وریا بن وریا وریا ، دوژمن هه‌ر ماون و ئێستاش گورگن له‌ پستی مه‌ر دان وریابن هه‌تا كاری خۆیان نه‌كردووه‌ خه‌ریكی خۆیی بن نه‌ك به‌ هێز كردنه‌وه‌ی نه‌یارانی ڕاسته‌قینه‌مان كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ داهاتووی نه‌زیك دا گه‌لێ زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێ و ێم وایه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ ناوی دیموكراتیه‌ته‌وه‌ هه‌ر هه‌ مان دوژمنانی مێژووی كوردو كوردستان له‌ هه‌ست و ده‌رونیان دا ڕسكاوه‌ كه‌ دژ به‌ كوردو كوردستان بن و هه‌ر هه‌ڵیان بۆ بڕه‌خسێت دێنه‌وه‌ گیانمان. 11. 10. 2004

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter