خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌لبومی(ئه‌مـــشه‌و) ی عه‌دنان که‌ریم زۆزك قه‌ره‌داغى ده‌ستپێك : (ئه‌مشه‌و) كه نوێترين به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كهريمه ههڵَبهته ئه‌وه‌نده‌ش به‌رهه‌مى گروپى كامكارهكانه ، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵى 2006 بڵاوكرايه‌وه له‌ڕێگه‌ى راديۆى نه‌وا و وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سلێمانى ئه‌ركى تۆماركردنى گرته ئه‌ستۆ . به‌رهه‌مه‌كه پێكهاتوه له نۆ گۆرانيى كورديى به ستايڵى سوننه‌تى ( ميلليى ) ئينسامپڵ واتا گروپێكى موزيكى پچوكى زانستيى به‌بێ ڕابه‌ر ( مايسترۆ ) . به پێوستم زانى خوێندنه‌وه‌يه‌كى بچوك بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه بكه‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كارێكه شايه‌نى لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچونى تێر و ته‌سه‌له و به‌رهه‌مێكى چه‌ند ڕۆژه نيه . من به‌رله ساڵ و نيوێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگاداربووم له رێكه‌وتنى كاك عه‌دنان و گروپى كامكاران بۆ تۆماركردنى ئه‌م به‌رهه‌مه ، به‌رهه‌مێكه ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌رچى لاى ههندى كه‌س به‌رهه‌مێكى كاتيه به‌ڵام من وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌دواداچونى زۆرم بۆ جۆر و شێوازى مانه‌وه‌ى به‌رهه‌مى موزيك و گۆرانى كردوه ، ئه‌مشه‌و يه‌كێكه له ناسنامه‌كانى داهاتوى گۆرانى كوردى چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موزيك و گۆرانيى كورديى بهدنياى ده‌ره‌وه بناسێنين ئه‌وا ده‌بێت دهستبدهينه سيديهكى وه‌ك ئه‌مشه‌و كه له‌رووى تۆماركردن و وتن و ژهنينهوه له‌ئاستێكى باڵادايه ، نه‌وه‌ك مۆركێكى دوبارهكراوهى عه‌ره‌بى يان ئهرهبيسكى توركى ... كه‌ته‌نها بۆ بوژانهوى سه‌عاتى گه‌نجێك بێت ... لێره‌دا من نامه‌وێت باس له‌و هه‌موو سيديه بێ به‌هايانه بكه‌م كه‌له‌و نمونهيهن چونكه زۆريدهوێت .. به‌ڵام كاتێك به‌رهه‌مى هونه‌ريى ده‌بێته پێوانه‌و پشت بۆنه‌ته‌وه كه ڕووى بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆمار و پێشكه‌شكردنى به كۆنسێرت له‌ئاستێكى به‌رزدابێت ، زۆرێك گۆرانى تۆماركراون به كۆمه‌ڵه ميكياجێكى زۆر ناديارى ناو كۆمپيوته‌ر و ستۆديۆ كه گۆرانى بێژ هه‌ر له‌ڕووى نايه‌ت بيكات بهكۆنسێرت چونكه لاى جه‌ماوه‌ر ئاشكراده‌بێت و دوابه‌دواى ئه‌وه هه‌ر ناتوانێت كارى تر تۆماربكات ، به‌ڵام من وه‌كو ئاگادارم كاك عه‌دنان ئێستا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى سيديهكهى له‌گه‌ڵ گروپى كامكارهكاندا خه‌ريكى پرۆڤه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌كان به كۆنسێرت له چه‌ند ولاتێكى ئه‌وروپا و كه ڕه‌نگه كوردستانيشى تێدابێت ... دوباره ده‌ستان خۆش و هه‌رده‌م له‌خزمه‌تدا بن بۆ تۆماركردنى به‌رهه‌مى له‌و جۆره‌و يارمه‌تيدانى گۆرانيبێژى به‌توانا ... ئاواتهخوازيشم به‌شى به‌رهه‌مهێنانى راديۆى نه‌وا له بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى هونه‌ريدا وه‌كو كارێكى فه‌رمى به‌رده‌وامبێت و له‌چه‌ند سيديهكدا كۆتايى پێنه‌هێنێت و جگه له گۆرانيش سيديى موزيكيى بۆ هونه‌رمه‌نده موزيسيانهكانيش جێبه‌جێ بكه‌ن .
هۆكاره گشتيه‌كانى سه‌ركه‌وتوويى به‌رهه‌مه‌كه : * تۆماركردنێكى رێك‌وپێك له ئيكۆى پڕچێژ و كواليتيى به‌رز .
* نزيكيى ستايڵى گۆرانيه‌كان و موزيك و جۆرى ئامێره‌كانى موزيك . * تێكه‌ڵى له ئاماده‌كردنى موزيك له‌لايه‌ن برايانى كامكاره‌وه ، كه به‌ڕێز هۆشه‌نگ كامكار چوار به‌رهه‌مى ئاماده‌كردوه و ئه‌رده‌وان كامكار دوو به‌رهه‌م و ئه‌رسه‌لان و ئه‌رده‌شير و سياوهيش كامكاريش هه‌ريه‌كه‌يان بهرههمێكيان ئاماده‌كردوه ، كهبهمه كاريگه‌ريى جياواز له موزيكهكاندا ده‌بينرێت و گوێگر وه‌رس نابێت ، چونكه هه‌ريه‌كه‌يان به‌پێ ى حه‌ز و پسپۆريى يه‌كێك له گۆرانيهكانيان هه‌ڵبژاردووه ، بۆ نمونه كاك ئه‌رسه‌لان گۆرانيى بهلهنجهى هه‌ڵبژاردوه ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ندين به‌رهه‌مى له‌م مۆركهى ئاماده‌كردوه چ به سوننه‌تى يان ئۆركيستراى سيمفۆنى و له‌م بواره‌دا ساڵى 2005 خه‌ڵاتى باش‌ترين ئاماده‌كارى موزيكى كهلهپوريى له تاران به‌ده‌ست هێنا ، يان كاك ئه‌رده‌وان گۆرانيى باى نهسيم ونازدارانى پێسپێردراوه و چونكه سهنتورژهنێكى پڕِتهكنيك و هاوچه‌رخه‌و ئهزمونێَكى باشى له‌گه‌ڵ ريتمى خێرا‌و ساده كورديهكاندا هه‌يه ، كهگوێش له‌و دوو به‌رهه‌مه بگرين ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه گۆرانيه‌كان له ئاست و حه‌زى ژهنينى خۆي‌دا دروستى كردوه ، مامۆستا هۆشه‌نگ كامكار كه خۆى پسپۆرى دانانى موزيكى ئۆركيستراى سيمفۆنيهو دواين كارى پۆيم سيمفۆنى كوردى بوو كه له ئۆركيستراى فولهارمۆنيكى سويد نمايشكرا ، هه‌وڵيداوه ئه‌و ميللۆديانه هه‌ڵبژێرێت كه بوارى ريتم گۆڕين و به‌كارهێنانى ته‌كنيكى ئۆركستراسيۆنى وه‌كو كۆنتراپۆينت و هارمۆنى و كۆراڵ و كانونى تيا به‌رجه‌سته ده‌بێت ، بۆنمونه گۆرانى نه‌كى كه نۆهه‌م گۆرانيهو موزيكى مامۆستا هۆشهنگه هاتوه سه‌رتا بهدهگ كاره‌كه‌ى وه‌كو كۆراڵێَكى موزيكى كلاسيكى دروستكردوه سه‌ره‌تا ده‌نگى ئاڵتۆ و تينۆر ده‌ڵێن ( نه‌كى نه‌كى ) پاشان چينى ده‌نگى تينۆر و بهيس به شێوه‌ى كانون دهيڵێنهوه ، لێره‌دا ئه‌گه‌ر شيكارێك بۆ سه‌ره‌تاى ئه‌م گۆرانيه بكه‌ين ده‌بينين وه‌كو فۆرمێكى سۆناته پێشه‌كيه‌كى كورتى بۆداناوه و به‌و مۆتيڤه گۆرانيهكهمان پێ ده‌ناسێنێت پاشان ده‌چێته ناو موزيكى سهرهكيهوه و پاشان گۆرانيبێژى ته‌نها ، چونكه ئه‌م گۆرانيه چه‌ندجارێك له‌لايه‌ن هونه‌رمه‌ندى تره‌وه وتراوه‌ته‌وه ، كامكار هه‌وڵيداوه ئه‌مه‌يان جياوازتر بێت ، مامۆستاى نه‌مر محه‌مه‌د عارف جزيريى ئه‌م ئاوازه‌ى زۆر كهلهپوريانه داناوه و ئه‌گه‌ر موزيك و شێوازى فۆرمه‌كه‌ى تازه‌تر نه‌بێت ئه‌وا چێژى لێ وه‌رناگيرێت ، يان گۆرانى ( گيان گيان ) كه چه‌ندين جار وتراوه‌ته‌وه هۆشه‌نگ كامكار سودى له دوو شێواز وه‌رگرتوه له دوو ريتمى جياواز كه يه‌كه‌ميان چواريهو دووهه‌ميان حه‌وت هه‌شته و زۆر هونهريانه گونجاندویهتى جگه له به‌كارهێنانى ميللۆديه موزيكيهكان به كۆنتراپۆينت و جوانكاريهكانى هارمۆنى ، به‌هه‌مان شێوازيش كاك ئه‌رده‌شیر سودى له ئاوازێكى كۆن وه‌رگرتوه به هۆنراوهيهكى كورتى مامۆستا نه‌جمه‌دين مه‌لا ، به‌ڵام هه‌وڵيداوه فۆرمى موزيكهكهى به‌رفراوانتر بكات و گۆرانيش بكاته به‌شێك له ئامێرى موزيكيى وه‌كو سۆلۆ و كۆرسيش وه‌كو ژهنينى به‌كۆمه‌ڵ كه له‌م شێوازه‌دا ئه‌زمونى كۆنتريشى هه‌بووه ، وه‌كو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى بۆ شه‌هرامى نازرى و ههمايۆن شه‌جه‌ريان ئامادهيكردون و چێژ و سهليقهو رهديف نهوازيهكانى كه‌مانچه و مۆركى كورديى پڕتوانايى خۆى له ژهنينى كهمانچهدا له به‌رهه‌مه‌كه‌دا ده‌بينرێته‌وه ، شايه‌نى باسه سياوهيش كامكاريش كوڕى په‌شه‌نگ كامكارى سهنتورژهنه و موزيكى گۆرانيى چاوه‌ڕوانى به‌شێوازێكى جوان ئاماده‌كردوه ، ئه‌و گرنگيى داوه به ئامێرى تار و ئامێره ريتميهكان به‌ده‌رچون له شێوازى به‌كارهێنانه كۆنه‌كانى موزيكى سوننهتيى ئێرانى ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هونه‌رمه‌نده لهسهرهتادايهو جارێ ناتوانين ده‌ستنيشانى ستايڵ و توانا و چێژه‌كانى بكه‌ين چونكه من ئه‌مه يه‌كه‌مين كارێتى گوێبيستى ده‌بم به‌لام سه‌ره‌تايه‌كى جوان و ڕۆشنى هه‌يه هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆده‌خوازم . * كاك عه‌دنان هه‌وڵيداوه هه‌ڵبژارده‌ى گۆرانيه‌كان تێكه‌ڵ بن له كهلهپوريى و دانراوى خۆى ، كه ئه‌مه‌ش بيركردنهوهيهكى هونهريانه و جوانه چونكه چێژى هه‌ردوو شێوازه‌كه‌ى تيادهردهكهوێت ، كه سه‌رجه‌مى به مۆركى تايبهتيى خۆى چڕيوه و دهنگيشى ئه‌توانم پێناس بكه‌م به مۆركێكى تێكه‌ڵى سه‌رجه‌م گۆرانيبێژه نه‌مره‌كان به‌ڵام به شێوازێكى تايبه‌تى خۆى ، ته‌نانه‌ت كه گۆرانى كرمانجى ده‌چڕێت دهتونين بڵێين كرمانجيى عه‌دنان كهريمه يا به‌له‌نجه تێکهڵێكى مۆركى هه‌ڵه‌بجه‌يى و ههوراميى و گهرميانيه ، كه نه حه‌سه‌ن گهرميانيه و نه عوسمان كێمنهييه و نه حه‌مه قوتووه ، ته‌نها عه‌دنان كهريمه و لاسايى كه‌ره‌وه‌ى هيچ هونه‌رمه‌ندێك نيه ، دروستكردنى ئه‌و مۆركهش نهێنيه‌كه ته‌نها كاك عه‌دنان ده‌يزانێت . * رێك و پێكى له ريزبه‌نديى گۆرانيه‌كان به‌دواى يه‌كدا ، به‌و واتايه‌ى يه‌كه‌ميان ميللۆديى و ريتمێكى چالاكه ، دووهه‌م دهروێشيهكى خاوه ، سێهه‌م موزيك زۆر خێرا گۆرانى له‌سه‌رخۆ ، چواره‌م له‌سه‌ر خۆ ، پێنجه‌م مامناوهنديه ، شه‌شه‌م دڵنشين له نێوان چالاك و مامناوه‌نديدا ، حه‌وته‌م تێکهڵهيهكى دوو كهلهپوريى وه‌ك يه‌ك و لهريتمدا جياواز به دڵنشينى چوار چوار و حه‌وت هه‌شتى چالاكى گهڕيان ، هه‌شته‌م دڵنشينێكى ده‌ماغ بزوێن ، نۆهه‌م خێرايه‌كى تێکه‌ڵ و يه‌كسان له خێراييدا و جياواز له ميللۆديدا . * هونه‌رمه‌ند فۆلكلۆرێكى دوبارهكردۆتهوه كه يان زۆركۆنه‌و ئه‌سته‌مه كارى جوانى تياكرابێت ، يان فۆلكلۆرێک كه زۆر به‌هێز و داهێنانه‌وه دوبارهنهكراوهتهوه و به‌رهه‌مێكى كاتيى بووه . * به‌كارهێنانى ئامێره‌كان پڕ به‌تواناى ئاماده‌كاريى گۆرانيه‌كان و به‌زۆر جێگايان بۆ دروست نه‌كراوه ، ئامێرى ڤيۆلاش كه ئامێرێكى كلاسيكیيه سودى لێ وه‌رگيراوه بۆ كۆمه‌ڵێك جێگه‌ى گرنگ له گۆرانيهكاندا وه‌كو ( يارمهتييدهرى كۆرس ، پڕكردنه‌وه‌ى هارمۆنى له‌گه‌ڵ كۆرس و سۆلۆى ئامێره‌كاندا ، دروستكردنى كۆنتراپۆينت ، ئامێرێكى چينى ئالتۆ بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگيى ناوه‌راستى ئامێره‌كان كه كۆمه‌ڵێكيان سۆپرانۆ و تينۆرن له‌گه‌ڵ بهيس و ڤيۆلا كه‌لێنى چينى ئالتۆى له‌گه‌ڵ ئامێره ريتميهكان و تاردا پڕ كردۆته‌وه ) . * نزيكى په‌يژه‌ى گۆرانيه‌كان لهيهكهوه چێژێكى زۆر ده‌داته بيسه‌ر و له دڵه‌ڕاوکێ دورده‌كه‌وێته‌وه و تواناى ئه‌وه‌ى ده‌بێت هه‌مووى به‌دواى يه‌كدا گوێ لێ بگرێت . *چه‌ند ديمه‌نێكى جوان و ناوازه به‌ديده‌كرێت له ( شێوه‌ى پاكه‌تى سيديهكه ، نوسينه‌وه‌ى سه‌ردێڕى هۆنراوه‌كان به ئينگليزيى ، ههرلاپهڕهيه و هۆنراوه‌كه و ناوى ئاوازدانه‌ر و هۆنه‌ر و وێنه‌ى موزيك دانه‌ره‌كه‌ى تيا نه‌خشێنراوه ، دوا لاپه‌ڕه وێنه‌ى گروپى كامكاران و ئهندازيارى دهنگيهكه و عه‌دنان كهريميش له‌كاتى تۆماركردندا تيايه و وێڕاى ئه‌وه‌ى ناوى سه‌رجه‌م به‌شدار بوانى به‌رهه‌مه‌كه‌ى تێدا نوسراوه له موزيكژهن و ديزاينه‌ر و فۆتۆگرافه‌ر و ژياننامه و ....هتد ..... ) پێم باش بوو كاتێك له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكى موزيك يان گۆرانى ده‌نووسم توێژينه‌وه‌يه‌كى شيكاريى گۆرانيهكهم بكردايه ، به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا خوێندنه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مى سيدى يان زۆركه‌مه يان هه‌ر ناكرێت ، ئه‌وه‌شى كه خوێندنه‌وه‌يه‌كى بۆده‌كات رۆشنبيرێكه يان رۆژنامه نوسێك و شاره‌زايانى موزيك زۆر دوور له‌م بابه‌تانه ده‌وه‌ستن و خوێندنه‌وه و شيكاريان بۆ به‌رهه‌مه نوێيه‌كان نيه.. كه ئه‌بوو بۆ به‌رهه‌مێكى له‌م چه‌شنه چه‌ند خوێندنه‌وه‌يه‌كى هونه‌رمه‌ندان ههبووايه ، وه‌كو نمونه‌يه‌ك ده‌يڵێم پار گروپى كامكاره‌كان سيدى ( ئه‌وراد )يان له‌ڕێ ى كۆمپانياى چوارچراوه بڵاوكرده‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه له هه‌رێمى كوردستانى عيراق له‌چاپدرا كه‌چى هه‌ربه بڵاوبوونه‌وه‌ى ههرايهكى گه‌وره‌ى نايهوه له تاران‌دا و چه‌ندين هونه‌رمه‌ند و رۆشنبير تێكستيان له‌سه‌ر خسته كه‌ناره‌وه ، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه به‌رهه‌مێكى كورديه به‌ڵام ئێمه چه‌ندين بابه‌ت و به‌رهه‌مى وامان به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و هيچ كاممان روونكردنه‌وه‌يه‌كى له‌سه‌ر ناده‌ين ، لێره‌دا من ته‌نها باس له كامكاره‌كان ناكه‌م بگره به‌رهه‌مى هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى كوردستان پێويستى به دايه‌لۆگ و توێژينه‌وه هه‌يه .
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت