لهعارفی گه‌وره‌وه تا عارفی بچوك ... كاروانێکی به‌رده‌وام
به‌ختیار شێخ مسته‌فا (عارف شه‌كوری) ئه‌و لاوه‌ی كه‌ته‌نها بیست به‌هاری له‌ته‌مه‌نی گوزه‌راندووه ، ئێستا له وڵاتی سوید گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا نیشته‌جێیه‌و خه‌ریكی خوێندنی میوزیکه . (عه‌لی شه‌كوری) باوكی عارف كه‌خه‌ڵكی شاری (لاهیجان)ه ، هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به یه‌كجاری ئێران به‌جێدێڵێت و ڕوو ده‌كاته وڵاتی سوید ، ئه‌م وه‌ك خۆی چۆن سهنتوورژهنێکی به‌توانایه‌و زۆر بهسۆزهوهو به‌ده‌ست وپهنجهیهکی ڕه‌نگینه‌وه سهنتوورهكهی ده‌ژه‌نێ ، منداڵه‌كانیشی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی میوزیک په‌روه‌رده كردووه ، بۆیه عیمادی كوڕه‌گه‌وره‌ی ده‌بێته قانون ژه‌نێکی به‌تواناو عارفیش ڤایۆلینژه‌ن . كاتێک له ئێران ده‌بن عارف به‌وته‌مه‌نه منداڵییه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرت ده‌كات ، كاتێکیش ده‌گه‌نه ئه‌وروپا (عه‌لی شه‌كوری) گروپێکی میوزیک دروستده‌كات و ئه‌وه پێشنیار ده‌كات بۆ عارف كه‌له‌و گروپه‌دا ببێته عودژه‌ن ، عارف خۆی ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت" من له‌چوار ساڵییه‌وه ده‌ستم دایه میوزیک و یه‌که‌مین ئامێر كه‌فێری بووم سه‌نتوور بوو پاشان گۆڕیم به‌تار و له‌دوازده ساڵییدا بۆیه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ ئه‌میری خه‌یاتدا به‌رهه‌مێکم له‌ستۆدیۆ تۆماركرد، پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه سوید باوكم پێشنیاری كرد له‌و گروپه‌دا كه تازه پێکیهێنابوو من ببمه عودژه‌ن ، ماوه‌یه‌کم به‌و شێوه‌یه برده‌سه‌ر ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناخی مندا بوو شتێکی تربوو ، من به‌ڕاستی بوبومه عاشقی كه‌مانچه ، به‌تایبه‌تیش كاتێک سه‌رنجی كه‌مانچه‌ژه‌نی به‌توانا (عارف ئیبراهیم پوور) م ده‌دا ، من ئه‌گه‌رچی یه‌که‌م مامۆستا‌م باوكم بوو ، به‌ڵام دواتر چوومه‌لای عارفی ئیبراهیم پوور ، ئه‌و گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌ی كه‌له ئه‌لمانیا ده‌ژی و له‌ژێر كاریگه‌ری وسه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا درێژه‌م به‌كاری هونه‌ری خۆم دا " . ئه‌گه‌ر (عارف ئیبراهیم پوور) ڕۆلێکی گه‌وره‌ی بینیبێت له‌سه‌ركه‌وتنی ده‌یان ئه‌لبوم وبه‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ی كه‌له‌ئه‌وروپا ده‌ژین به‌تایبه‌تیش ئه‌لبومی (كرماشان) ی ناسری ره‌زازی و هه‌ردوو ئه‌لبومی (بگه‌ڕێوه) و (دایه) ی زه‌كه‌ریا ، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین كه (عارف شه‌كوری) ش هه‌مان ڕێچكه‌ی مامۆستاكه‌ی گرت و به‌ڕاستیش جێ په‌نجه‌ی له‌كاره‌كانی ( په‌یوه‌ند جاف) و (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) دا دیاره. عارف له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێت " له‌سوید ئێرانی به‌ژماره زۆر نین به‌ڵام كوردی زۆر لێیه‌و من زۆر به‌وه خۆشحاڵم كهرۆڵیکم هه‌بێت لهوبهرههمه كوردییانه‌دا هه‌ربۆیه من لهكۆنسێرتی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورددا به‌شداربووم هه‌ر بۆنمونه كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندان ( میکائیل ، ناسر ، ئه‌ژده‌ر ، په‌یوه‌ند ، ئه‌رده‌ڵان ، زیاد ، غوڵامی ، ئه‌یاد ، ئه‌یوب ، چۆپی ، حه‌سه‌ن ، تارا و چه‌ندینی تر)" خه‌رمانی كاره‌كانی عارف گه‌لێ به‌به‌ره‌كه‌ته به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ئه‌و تا ئێستا كاری له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ئێرانیشدا كردووه وه‌ك ( جمشید و ئومید) ، ڕه‌نگه یه‌کێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه توانی تاڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌ست وپه‌نجه ڕه‌نگینه‌که‌ی عارف به‌ده‌ربخات گۆرانی (شیرینه سه‌وزه)ی هونه‌رمه‌ندی ئێرانی (ئومید) بێت ، له‌م به‌رهه‌مه‌دا (عارف شه‌كوری) زۆر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش سۆلۆی كه‌مانچه‌كه ده‌ژه‌نێت له‌كاتێكدا ئه‌وده‌مه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه تۆماركرا , ته‌مه‌نی (عارف شه‌كوری) له‌پازده ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبوو. عارف به‌وه شادمانه كهلهخانهوادهیهکی هونهرییداپهروهرده بووه وزیاتریش خۆشحاڵه كه‌كار له‌گه‌ڵ چه‌ندین میوزیککاری بهسهلیقهدا ده‌كات و ده‌ڵێت " خۆشحاڵم به‌وه‌ی له ستۆدیۆدا كارم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکی وه‌كو (دیده‌ن)دا كردووه ، چونكه دیده‌ن کیبۆردژه‌ن و ئامادهكارێکی زۆر به‌توانایه، هه‌روه‌ها عیماد شه‌كوری برام كهبهشانازییهوه ده‌ڵێم یه‌کێکه له باشترین قانون ژه‌نه‌كان " ئێستا عارف سه‌رقاڵی خوێندنی میوزیکه له‌سوید له‌سه‌ر ئامێری پیانۆ ، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت " ئامێری ئه‌ساسی من هه‌ر كه‌مانچه‌یه" ... هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌که‌یدا خه‌ریکی كاری هونهرییشهو دوایین پرۆژه‌ی هونه‌ری ئه‌م لاوه چه‌ند سترانێکه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (په‌یوه‌ند جاف)و (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) دا.
به‌شیکی کورت له به‌رهه‌مێکی بڵاونه‌کراوه‌ی عارف شه‌کوری که به سوپاسه‌وه تایبه‌تی کرد به کوردستان نێت
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت