(کوێستانی سپی) ...‌ باشترین کورته‌ فیلمی فیستیڤالی تاران

 

هونه‌رمه‌ندی کورد ته‌های که‌ریمی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له‌ فیستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران دا به‌ ده‌ستهێنا  له‌ ڕێگه‌ی فیلمی (کوێستانی سپی) ه‌وه‌ .

کوێستانی سپی که‌ فیلمێکی کوردییه‌ و ماوه‌که‌ی نزیکه‌ی نیو سه‌عاته‌  زۆربه‌ی دیمه‌نه‌کانی له‌ کوردستان دا تۆمارکراوه‌ ، له‌م به‌رهه‌مه‌دا هونه‌رمه‌ندی کامێرامان که‌یوان یوسفی وێنه‌کانی گرتووه‌ و فیلمه‌که‌ش له‌‌ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌رمه‌ند که‌مال جه‌لاله‌.

ئه‌م فیلمه‌ پێشتر له‌ هۆڵی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان پێشکه‌شکرا له‌ گه‌ڵ کلیپی (نیشتمانێک له‌ گوڵ ) ی هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی که‌ به‌رهه‌می هه‌مان ده‌رهێنه‌ره.‌  فیلمه‌که‌ش له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی ناسراوه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێنرا.

وا بڕیاریشه که‌‌ به‌م زوانه فیلمی (کوێستانی سپی) به‌شداری فیستیڤاڵی (له‌نده‌ن) ی سینه‌مایی بکات ‌.

 

شایانی باسه‌ که‌ هونه‌رمه‌ند ته‌های که‌ریمی ده‌رچووی به‌شی سینه‌مایه‌ له‌ تاران و ئێستا له‌ شاری سلێمانی پرۆژه‌ی هونه‌ری سینه‌ماتێک به‌ڕێوه‌ده‌بات.

وێڕای پیرۆزبایی... هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ سه‌رجه‌م به‌شدارانی فیلمی کوێستانی سپی ده‌خوازین.

 

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter