ئاوێته‌ بونێکی تری عومه‌ر ڕه‌سوڵ له‌ نێو ڕه‌نگه‌کاندا

                                           ئاماده‌کردنی/کاڵێی خاڵه‌به‌کر

 

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار عومه‌ر ڕه‌سوڵ،یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌هه‌میشه‌ له‌بواری هونه‌ری شێوه‌کاریدا له‌سه‌رئاستی کوردوستان و ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا جێ ده‌ست و بوونی خۆی سه‌لماندوه‌،هه‌میشه‌ له‌بواره‌ ناهه‌موارو نه‌هامه‌تێکانی میلله‌ته‌که‌ماندا ده‌نگ و سه‌دایه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بووه‌ له‌ئاست گه‌یاندنی خواست و ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیماندا، هه‌میشه‌ تابلۆ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی ئازایانه‌و چاونه‌ترسانه‌ له‌ڕێگه‌ی تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کانه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ساته‌ جه‌رگ بڕانه‌ی که‌دووچاری میلله‌ته‌که‌مان هاتوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی دروست ته‌عبیری لێ کردون و ڕاستگۆیانه‌ فڵچه‌ی خستۆته‌ دوو توێی په‌نجه‌کانێوه‌و له‌جیاتی ئاو فرمێسکی بۆ تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کان به‌کار هێناوه‌و ڕق و

غه‌زه‌ب و کینه‌و هه‌ڵوێست و به‌ره‌نگاربوونوه‌ی خۆی‌ له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌که‌یه‌وه‌ به‌چاوی دوژمناندا  داوه‌ته‌وه‌و  تابلۆکانی کردوه‌ به‌بڵندگۆیه‌ک و بۆمبی ئاشتی و سه‌رفرازی به‌گوێی مرۆڤایه‌تیدا داوه‌،ئه‌و پێشانگا تایبه‌تی و هاوبه‌شانه‌ش که‌هاوبه‌شی تیاکردوون گه‌واهی ئه‌وه‌ن که‌به‌هیچ شیوه‌و کلۆجێک له‌ئاست مه‌سه‌له‌ چاره‌نووس سازه‌کاندا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی پێوه‌ دیار نه‌بووه‌و هه‌ڵوێستی ڕاستگۆیانه‌ی    خۆی له‌ڕێگه‌ی ئاوێته‌ بوونی ڕه‌نگه‌کانه‌وه‌ بوێرانه‌ نمایش کردوه‌ و له‌ئه‌نجامه‌که‌شی نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه     ‌

به‌ڵکو هه‌رده‌م هونه‌ره‌که‌که‌ی دوژمن به‌زێن بووه‌و دوژمن لێی سڵه‌میوه‌‌ته‌وه‌،له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ ئێستاس له‌دیسه‌ه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا 2006  سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌شاری ماسڵاوس Maassluis  له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌ڕۆژی1/12  تاوه‌کو ڕۆژی29/12 ده‌خاێنێت له‌هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی. به‌پێویستیشمان زانی چه‌رده‌یه‌ک له‌چالاکیه‌ نێوخۆیی و ده‌ره‌کێ و نێوده‌وڵه‌تی هونه‌رمه‌ند ڕیزبه‌ند بکه‌ین به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون.

      

 

Expositie


     Omar Rasul

1December 2006 t/m 29 December 2006

 

In de Salon Bibliotheek  Maassluis Uiverlaan 18

Openingsuren:

maandag, woensdag en vrijdag  van 14.00 – 20.30 uur

Dinsdag:  10.30 – 17.00 uur

Zaterdag : 10.30 – 13.00 uur

 

Donderdag en zondag gesloten       www.bibliotheekmaassluis.nl
tel: 0105925211                            
                      info@bibliotheekmaassluis.nl 

 

 

 

     عومه‌ر ڕه‌سوڵ له ساڵی ١٩٥٧  له شاری سلێمانی له دایک بووه‌ ،هه‌نوکه‌ له‌وڵاتی هۆڵه‌نده‌ جێ      

نشینه‌ له‌شاری ماسڵاوس له ساڵی ١٩٧٥ وه به شداری یه‌که‌م پێشانگای کردووه له هۆڵی قوتابخانه‌ی

گۆیژه له سلێمانی ، هه‌رده‌م به‌ئێستاشه‌وه‌ له‌بواری هونه‌ری شێوه‌کاریدا به‌رده‌وام بووه‌له‌زووربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشانگاکانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوبه‌شی کردووه‌.

١٩٧٩ یه‌که‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی له‌ هۆڵی قوتانخانه‌ی گۆیژه له‌شاری سلێمانی کردۆته‌وه‌.

 ١٩٨١   دووه م پیشانگای تایبه‌تی له‌ مۆزه خانه‌ی سلێمانی کردۆته‌وه‌.

 ١٩٨٩    سێیه‌م پیشانگای تایبه‌تیی له Abdulkadir al-Rassam Galarie-Bagdad    کردۆته‌وه‌.

 ١٩٨٢   پیشانگای هونه رمه‌ندانی کورد له‌ ئیتالیا.

 ١٩٨٣   پیشانگای حه‌وت هونه‌رمه‌ند له‌مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.

 ١٩٨٤   له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان سامان قادر و عومه‌ر ده‌روءش له‌که‌رکوک.

 ١٩٨٥   له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ده‌روێش له‌قه‌ڵای هه‌ولێر.

 ١٩٨٦    یه که مین ڤیستیڤاڵی هونه‌ری کوردی له‌ هۆڵی میدیای هه ولێر.

١٩٨٦   له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ده‌روێش له‌سلێمانی.

١٩٩١   پیشانگای میناتۆر هۆڵی مۆزه خانه‌ی سلێمانی.

١٩٩٣   پیشانگای پۆسته‌ر تایبه‌ت به‌ کۆ ڕه‌وه‌که‌ له‌هۆڵی گۆیژه‌ی سلێمانی.

١٩٩٣   پیشانگای پۆسته‌رتایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هۆڵی گۆیژه.

١٩٩٣  پیشانگای پۆسته‌ر تایبه‌ت به مین هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی،له هه‌مان ساڵیشدا له ئه‌ڵمانیا پێشکه‌ش کرا.

١٩٩٣   پیشانگای هه‌شت هونه‌رمه‌ند هۆڵی لمۆنده دلارت له‌فه‌ره‌نسا.

١٩٩٤   مۆزه خانه ی  noord brabant  نۆردبه‌رابند له شاری دێن بۆش هۆڵه‌ندا.

١٩٩٤    پێنجه‌مین پێشانگای تایبه‌تی کرده‌وه‌ له هۆڵی شاره‌وانی ماسلاوس،هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له نێوان چه‌نده‌ها تابلۆی ترداو له ێشبڕکێیه‌کی هونه‌ریدا تابلۆیه‌کییان هه‌ڵبژاردو بوو به کارتی سه‌ری ساڵی شاری ماسلاوس.

١٩٩٤    چواره‌مین پێشانگای تایبه‌تی کرده‌وه‌ له هۆڵی دانیشگای گۆتنبرخ له ووڵاتی   سووید.

١٩٩٥    هاوبه شی پیشانگای هونه رمه ندانی ماسلاوس له هۆڵی De groene sti /هۆڵندا.

١٩٩٦   هونه رمه ندانی ماسلاوس له De Groene Stip ماسلاوس.

١٩٩٧    پیشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند په‌یمه‌ن عبدولقادر له‌گه‌له‌ری Art Leathering شاری ماسلاوس/هۆڵه ندا.           

١٩٩٨    پیشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند په‌یمان عه‌بدولقادر له‌هۆڵی Monsieur Paul شاری ماسلاوس/هۆڵه ندا

١٩٩٨    پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان به ناوی Atelierroute  له‌شاری ماسڵاوس/ هۆڵه ندا.

١٩٩٨  پێشانگای هاوبه‌ش له‌هۆڵی Luxor theater که به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی که‌م ئه‌ندامان پێشکه‌ش کرا له شاری فلاردینگن/هۆڵه ندا.

١٩٩٨  پیشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی بیانی که‌بریتی بوون له‌ چینی وئه‌فریقی له‌هۆڵی Stadsgehoorzaal له شاری فلاردنین / هۆڵه ندا-به‌هاوبه‌شی کردنی هونه‌رمه‌ندی کورد په‌یمان عه‌بدولقادر.

١٩٩٩   پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان به‌ناوی Kunstestafette له‌ شاری ماسلاوس/ هۆڵه ندا،که‌ ٦٣ هونه‌رمه‌ندی له‌خۆگرتبوو وێڕای هونه‌رمه‌ندانی کورد،خالد ڕه‌سوڵ،په‌یمان عه‌بدولقادر.

٢٠٠٠  پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان له‌مۆزه‌خانه‌ی ماسلاوس/هۆڵه‌ندا.

٢٠٠٠  پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی کورد له شاری دێن هاخ/هۆڵه‌ندا. هونه‌رمه‌ندان:ئاشتی گه‌رمیانی، خه‌لیل کاکه‌یی، په‌یمان عبدولقادر،سوعاد ستار،له هۆڵی R.S.A به‌ناونیشانی ئه‌نفاله‌وه،هه‌روه‌ها پێشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه رمه‌ند په‌یمان عبدولقادر له گه‌له ری پێرڤێلا له شاری فلاردنگین/ هۆڵه ندا.

٢٠٠٠  پێشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند په‌یمان عبدولقادر له‌گه‌له‌ری پێرڤێلا له‌فلاردینگن/هۆڵه‌ندا.

 ٢٠٠٢   پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی ماسلاوس له‌مۆزه‌خانه‌ی ماسڵاوس به‌ناونیشانی Perspectief

 ٢٠٠٢   پیشانگای هاوبه‌ش له ڤیستیڤاڵی FACES له‌فنله‌ندا.

 ٢٠٠٣   پیشانگای هاوبه‌ش له‌هۆڵی De Groene Luiken له‌ فلاردینگن/هۆڵه‌ندا.

 ٢٠٠٥  پیشانگای Kunst Kado salon  له ماسلاوس

 ٢٠٠٦  ڤیستیڤاڵی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بنه‌وه له Den Haag

 ٢٠٠٦  ڤیستیڤاڵی ١٥ هه‌مینی بیناڵی له تۆکیۆ/ یابان .

 ٢٠٠٦  شه‌شه‌مین پێشانگای تایبه‌تی له‌ماسڵاوس.          

 

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter