محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ريان ( ئه‌ندێشه‌و ئه‌زمون ) زۆزك قه‌ره‌داغى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى كه خاوه‌نى زۆرێك به‌رهه‌مى تۆماركراو و كۆنسێرته ، خاوه‌نى گه‌وره‌ترين ناوبانگه ، كه‌چى له‌هه‌موان زياتر بچوكيى خۆى ده‌كات و باس له نهێنيیه گرنگه‌كانى ژيانى هونه‌ريى ده‌كات ... چۆن گۆرانى تۆمارده‌كات ، موزيك چيه ؟... چۆن ئاره‌زوومه‌ندانى گۆرانى په‌روه‌رده‌ده‌كات ؟... چه‌ندين بير و بۆچونى ئه‌فسوناويى و هزرى خۆى له كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتندا بهڕاشكاويى ده‌ربڕيوه ... ڕه‌نگه كه‌م تا زۆر گوێبيستى گۆشه و به‌سته ناوازه‌كانى بووبين ، به‌ڵام پێده‌چێت زوربه‌مان نهێنى ئه‌و باکگراونده هونهريهى پشتى به‌رهه‌مه‌كانى نه‌زانين ... له هه‌وڵێكى دڵسۆزانه‌ى كاك هێمن شهريفى هونه‌ردۆسته‌وه ئاشنادهبين به زۆرێك له ئه‌زمونى پوخت و پڕماناى ئه‌م هونه‌رمه‌نده له كتێبى ( محمد ره‌زا شجريان – ئه‌ندێشه و ئه‌زمون ) كه ساڵی 2005 له چاپخانه‌ى چوارچرا به قه‌باره‌يه‌كى مامناوهنديى ( 248 ) لاپهڕهيى له‌چاپدراوه . شايه‌نى باسه كاكه هێمن توانيوێتى به‌زمانێكى زۆر جوان و هونهريانه بابهتهكان بنوسێته‌وه كه چ خوێنه‌رى ئاسايى و چ هونهرمهنديش چێژى لێ وه‌ربگرێت . ڕه‌نگه كه‌سانێك كه هه‌وادارى مۆركى شه‌جه‌ريان نين و حه‌ز به ڕێچكه‌ى موزيك و گۆرانى عيرفانى ناكه‌ن واتێ بگه‌ن كه هونه‌رمه‌ند شه‌جه‌ريان به‌ده‌رله‌و بواره‌ى هه‌نگاوى بۆناوه ئه‌زمونێكى ئه‌وتۆى له ستايله‌كانى تر‌ى گۆرانيدا نيه ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ينه ئه‌م كتێبه دوور له حه‌زێكى ده‌روێشانه بۆ هونه‌ر و سه‌داى شه‌جه‌ريان ، ده‌بينين كه زۆر ئه‌زمونى له گه‌ڵ ستایل و مۆركه جياوازه‌كانى گۆرانيى سونهتيى و كۆراڵى موزيكى كلاسيكى جيهانيدا هه‌بووه و له‌وێوه گه‌يشتۆته خاڵى بنچينه بۆ دروستكردنى مۆركێكى تايبه‌تمه‌ند به‌خۆى ، بۆنمونه له جێگايهكدا باس له گۆرانيبێژى كۆراڵيى كلاسيكى ئه‌وروپى ( پاڤاروتى ) ده‌كات كه چۆن ئاشنايى پهيداكردوه له‌گه‌ڵيدا و سوودى له به‌كارهێنانى زانسته دهنگیيهكهى وه‌رگرتوه بۆ موزيك و گۆرانيى فارسى به شێوه‌يه‌كى زانستى ، له به‌كارهێنانى زه‌بزه‌به دهنگيهكان و كرانه‌وه‌ى ده‌م و لێو و هاوشان له‌گه‌ڵ رێكخستنى له به‌رامبه‌ر وشه‌و بڕگه جياوازه‌كانى هۆنراوه‌ى عيرفانيى فارسى ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر به‌دواداچونى ئه‌نجامداوه و دواجار گونجاندویهتى له شێوازێكدا بۆ فێربونى گۆرانيى فارسى به‌جۆرێكى ته‌واو يه‌كانگير . ئه‌گه‌ر بڕوانينه هونه‌رى شه‌جه‌ريان له‌و شێوازه كۆراڵيانهى كه له هه‌ندێك به‌رهه‌مى ئۆركيستراى سيمفۆنى تاران دا چڕيويهتى وه‌كو ( بوى باران ) كۆراڵێَكى ته‌واو كلاسيكى جيهانيه به مۆركى شه‌جه‌ريان و دوباره‌كردنه‌وه‌ى مۆركى كۆراڵی و ئاهاتهكانى باخ و هاندڵ و مۆتزارت نيه ... وێڕای كۆمه‌ڵێک نهێنى و بيروبۆچونى تر كه له‌ناو ئه‌م كتێبهدايه و تام و چێژێكى زۆر ده‌داته خوێنه‌ران .. ئه‌وه‌شمان له‌ياد نه‌چێت ، كتێبخانهى موزيكيى ته‌نها بريتى نيه له كتێبه‌كانى فێربونى تاكژهنيى و تيۆرى موزيك و هارمۆنى ... چونكه هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌نده‌ى پێويستى به زانسته تيۆريى و پراكتيكيهكانه ، ئه‌وه‌نده‌ش پێويستى به ئاشنايى ئه‌زمون و ئيلهامى هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانه ، ڕه‌نگه زۆر بۆچون له‌ناخى ئێمه‌دا هه‌بێت و دوودڵ بين له ڕاستيى ئه‌و نهێنيه ، به‌ڵام كاتێك ده‌بينين و ده‌بيستين هونه‌رمه‌ندێكى به ئه‌زمون خاوه‌نى ئه‌و بۆچوونهيه ، دواجار ڕێچكه‌و هه‌وڵه‌كانمان پشت ئه‌ستور و متمانه‌دارتر ده‌بێت .. چونكه له‌دواى فێربونى موزيك و گۆرانيهوه گرنگترين شتێك چۆنێتيى به‌جێ گه‌ياندن و پهخشكردنیهتى ، لێره‌دا هونه‌رمه‌ند ته‌واوى ئه‌زمونه‌كانى خۆى له‌مه‌ڕ به‌جێ گه‌ياندنه‌وه خستۆته ڕوو لهگهلَ هۆكاره‌كان و جياوازيى ژينگه‌يى و كۆمه‌ڵايه‌تيى و هه‌تا دوايى ... * جوانترين تێكستى هونه‌رمه‌ند شه‌جه‌ريان له‌م كتێبه‌دا : سه‌باره‌ت به‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌ى كه پێويسته له هونهرخوازێكى گۆرانى و موزيكدا بێت ، چه‌ندجارێك له خولهكانمدا وتومه كه بريتين له بوونى : ده‌نگى خۆش ، گوێ ى موزيكيى و سوك ، عه‌شق و كۆڵنه‌دان ، مامۆستا و ژينگه‌ى له‌بار ،كه‌سايه‌تى به‌هێز و پته‌و و بێ ترس ، كلتورى مرۆڤايه‌تى و خێزانيى ، ئاماده‌گى ، بههرهمهنديى و بوونى باکگراوندێكى رۆشنبيريى ..... دواتر هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت : ئهزمونهكانم نيشانياندام ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه له گۆرانيبێَژێكدا نه‌بێت ئه‌وا به‌كه‌ڵكى گۆرانيبێژيى نايه‌ت و ده‌رئه‌نجامى نابێت . به‌ڕاستى له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م تێكسته‌دا ڕاچڵهكيم و هه‌ستمكرد به‌ته‌نها خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند دێڕهى شه‌جه‌ريان ، كتێبێكى ترم له‌ناو ئه‌م كتێبه‌دا خوێندۆته‌وه ، چونكه له‌پێشتردا هه‌رگيز به‌و جۆره به‌رفراوانه سيماى گۆرانى بێژى سه‌ركه‌وتوم نه‌خوێندۆته‌وه ، هه‌ريه‌ك له‌م سيمايانه پێويستى به باسى دوور و درێژى زانستى هه‌يه و كه‌ره‌سته‌ى خاوى كتێبێكى تايبهتيى لێ وهبهريهت سه‌باره‌ت به گۆرانى بێژ كه خۆزگه نوسه‌ره‌كه‌ى شه‌جه‌ريان ده‌بوو ... دواجار ته‌واوى بيۆگرافيا و هزر و رێنماييهكانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده جێدێڵم بۆ خوێنه‌ران و هيوادارم هونه‌رمه‌ندان سودمه‌ندى ئه‌م باسه گرنگانه بن ... ده‌ستخۆشى له كاك هێمن شه‌ريف ده‌كه‌م و هيوادارم هه‌ميشه قه‌ڵه‌مى هونه‌ريى به‌رده‌وامبێت بۆ خزمه‌تكردنى هونه‌ردۆستان.
|
||||
|
||||
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت