(شێریبان) ... جوانترین دیاری ئه‌م به‌هاره
به‌ختیار شێخ مسته‌فا
ڕۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هاوڕێیه‌کم له ڕێگای ئیمه‌یله‌وه سترانێکی بۆ ناردم ... هه‌ر ئه‌و ڕۆژه جارێک و دوان و سیان وده... گوێبیستی بوم و ناردم بۆ دۆست وهاوڕێکانم ، له‌خۆشی ئه‌و به‌رهه‌مه نایابه ، که نه‌مده‌زانی هی کێیه ، حاڵم نه‌بوو !
ده‌مێک ساڵه سروودی نه‌ورۆز که به‌رهه‌می هاوبه‌شی نه‌مران پیره‌مێرد و دیلانه ، به‌سته‌ی سه‌رده‌می هه‌موانه، ده‌مێک ساڵه چه‌ندین ده‌نگی به توانا، هه‌ریه‌که‌و به شێوازێک ئه‌و سترانه ده‌ڵینه‌وه، هه‌ر له خوالێخۆشبوو حه‌مه سالح دیلانی ئاوازدانه‌ری ئه‌م سترانه‌وه بۆ زیره‌ک و ڕه‌زازی و چه‌ندانی تر ، ئه‌مساڵیش دوو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ، دوو هونه‌رمه‌ند که به‌رده‌وام کاری جوانمان پێشکه‌ش ده‌که‌ن ، سترانی ((نه‌ورۆز)) یان کرده دیاری له به‌رگێکی هێنده قه‌شه‌نگدا که شیاوی مه‌زنی ئه‌و سترانه بێت . هونه‌رمه‌ندی به توانا (دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید) ئه‌رکی ڕێکخستن و ئاماده‌کردنی دوا ئه‌لبومی کچههونهرمهندی ناسراو (شێریبانا کوردی) له ئه‌ستۆ گرت ، ئه‌م ئه‌لبومه که به شێوازێکی زۆر نایاب به‌رهه‌م هێنراوه ، جێگه ده‌ستی مامۆستا دلشادی به‌ته‌واوی پێوه دیاره و له‌ولاشه‌وه شێریبان به ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی هێنده‌ی دی به‌رهه‌مه‌که‌ی جوان کردوه. ((ئه‌ڤینا سترانان)) ناونیشانی ئهلبومهکهیهو ده‌توانن له ڕێگه‌ی سایتی هونه‌رمه‌ندی ناوبراوه‌وه گوێبیستی به‌شێک له سترانه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه ببن.
لێرهوهسهردانی سایتی شێرێبانا کوردی بکه من وێڕای ده‌ست خۆشی له مامۆستا دلشاد و شێریبانی ئازیز ، هیوای به‌رده‌وامی و کاری جوانتریان بۆ ده‌خوازم ، و له‌لای خۆمه‌وه سترانی نه‌ورۆز پێشکه‌ش به هه‌موو خوێنه‌رانی ئازیزی کوردستان نێت ده‌که‌م.
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت