هونه‌رمه‌ند ئاگرين ئه‌لبوومى(بڕيار) بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌وين جه‌مال - سويد هونه‌رمه‌ندى ده‌نگ خۆش و گه‌نج (ئاگرين), كه ئێستا نيشته‌جێ ى وو‌ڵاتى هۆڵه‌ندايه, ماوه‌يه‌كى زۆره سه‌رقاڵى كارى هونه‌رى يه , دوابه‌دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى له گۆرانى( گوڵ فرۆش) به‌ده‌ستى هێنا ,له‌نوێترين هه‌واڵى هونه‌رى خۆي‌دا ڕايگه‌ياند ,كه بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ ده‌بێت ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ى ته‌واو بووه به‌ناوى(بڕيار) كه سه‌رجه‌مى تێكسته‌كانى نێو ئه‌م ئه‌لبوومه تێكستى خۆيه‌تى،جگه له هۆنراوه‌ى( بڕيار) كه به‌رهه‌مى شاعيرى ناسراو (كاوهحسێن)ه. هه‌روه‌ها ووتيشى زۆربه‌ى ئاوازه‌كانى ئه‌م ئهلبوومهئاوازى هونه‌رمه‌ند خۆيه‌تى, ووتيشى به‌نيازم له م نزيكانه كليپ بۆ گۆرانى بڕيار بكه‌م, دياره كاره‌كانى هونه‌رمه‌ند ئاگرين به‌هاوكارى هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان ئارام عومه‌ر و فيراس سه‌برى و هيجران شێواو ده‌ريا دڵشاد ده‌بێت.
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت