هونه‌رمه‌ند بلند له کلیپێکی نوێ‌دا
وا بڕیاره ڕۆژی 18/12/2007 که‌ناڵه‌کانی تیڤی کلیپی نوێ ی هونه‌رمه‌ند بلند عه‌بدوڵا په‌خش بکه‌ن که‌به‌م نزیکانه به ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه ، کلیپه‌که باس له چیرۆکیکی خۆشه‌ویستی خه‌مگینی راسته‌قینه ده‌کات که له کوردستان روویداوه و بلند ده‌یکاته زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بۆ ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا. بیرۆکه‌ی کلیپه‌که‌ش هی خۆیه‌تی پاش ئه‌وه‌ی گوێبیستی ئه‌و چیرۆکه ده‌بێت له لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌کیه‌وه. ئێستا کلیپه‌که ئاماده‌یه‌و هونه‌رمه‌ند بلند کردویه‌تیه دیاری بۆ سه‌رجه‌م که‌ناڵه لۆکال و ئاسمانییه کوردییه‌کان.
زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌م کلیپه:
تێکست / سه‌رکه‌وت ڕه‌سوول ئاواز و چڕین / بلند ئاماده‌کردن ، دابه‌شکردن ، ستۆدیۆ / حه‌سه‌ن غه‌فوور کامیرا / نیهاد عوبێد مۆرتن جۆنسون سیناریۆ و ده‌رهێنان / بلند |
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت