دلَشاد .م. حسصن

Medical Microbiology

زانكؤي نايمةخن - هؤلَةندا

Backache پشت ئێشه

پشت ئێشه‌ یه‌کێکه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ بڵاوه‌کان، که‌ به‌زۆری خه‌ڵکی ڕوبه‌‌ڕوی هه‌ست کردن به‌م ئازاره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ قۆناغێکی ژیاندا، به‌ڵام به‌ خێرای ئازاره‌که‌ کپ ده‌بێته‌وه‌ به‌بێ پێوست بوون بوون به‌ هیچ داوده‌رمانێك.

وه‌ له‌باری نائاساییدا ئازاری پشته‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌فته‌یه‌که‌وه‌ تا دوو هه‌فته‌، وه‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن پێویست به‌کاری نه‌شته‌رکاری ده‌کات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئازاره‌.

پێك دێتو به‌هه‌ر که‌ له‌ (33) ئێسكVertebral column بڕبڕه‌ی پشت

ئێسکێکیش ده‌وترێت بڕبڕه‌و له‌نێوان هه‌ر بڕبڕه‌یه‌کو یه‌کێکیتردا کڕکڕاگه‌ خه‌پڵه‌یه‌ك هه‌یه‌، ئه‌و کڕکڕاگانه‌ یارمه‌تی بڕبڕه‌ی پشت ده‌ده‌ن به‌گشت لایه‌کدا بجوڵێته‌وه‌و بڕبڕه‌کانیش به‌ ئاسانی به‌ ئاسانی بجوڵێه‌وه‌و لێك نه‌خشێن.هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا ئه‌م کڕکڕاگانه‌ ڕه‌ق ده‌بن و جیڕییه‌که‌یان که‌متر ده‌بێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ زۆر له‌ پیره‌کان چه‌مانه‌وه‌ی پشتیان له‌لاگرانه‌.

هاوسه‌نگی له‌شی مرۆڤ پشت ئه‌به‌ستێ به‌ بڕبڕه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت، به‌ڵام ئه‌رکی گه‌وره‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر پشت.

جوڵه‌ی پشت له‌باری ناهاوسه‌نگیدا، کتوپڕ یان هه‌ر جوڵه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ پشت ڕوبه‌ڕوی هۆکاری خراپ ده‌بێت، وه‌ك کرژبوونی ماسوولکه‌کان، دڕان (وونجڕبوون) ی به‌سته‌ره‌کان وه‌ په‌ستان بۆ سه‌ر جومگه‌کان، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌یگه‌یه‌نێت به‌ پشت ئێشه‌یه‌کی توند، وه‌ له‌ هۆکاره‌کانی تری پشت ئێشه‌ هه‌وکردنی جومگه‌کان و دانیشتنی ناڕێك وهه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وویش.

نیشاناکانی پشت ئێشه:

هه‌رچه‌نده‌ که‌ لێره‌دا هۆکاری پشت ئێشه‌ وه‌ك به‌رزکردنه‌وه‌ی شتی قورس یان دانه‌وینه‌وینه‌وه‌ی کتوپڕ، وه‌ له‌لایه‌کی تره‌وه‌ لێره‌دابه‌هۆی چه‌ند هۆکارێکی دیاره‌وه‌ ئازه‌ره‌که‌ گه‌شه‌ ده‌کات بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.

وه‌ هه‌میشه‌ هه‌ست ده‌کرێت به‌ئازار له‌ به‌شێکی بچوکی پشتدا یان له‌ ناوه‌ند یان له‌ یه‌ك ته‌نیشت.وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ستکردن به‌ ئازارێکی ڕۆشتوو به‌ره‌و ڕان وه‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قاچ، که‌ئه‌م جۆره‌ش ناسراوه‌ به‌ ئازاری گۆڕاو.

ئه‌شێ ئه‌م هۆکارانه‌ به‌ ئازار بێت له‌ کاتی وه‌ستان بۆ ماوه‌کی درێژ یان دانیشتن له‌بارێکی ناڕێکیدا یان دانیشتن له‌سه‌ر ڕایه‌خی خراپ، وه‌ ئازاره‌که‌ ده‌گوێزرێته‌وه

بۆڕانه‌کان‌ که‌ به‌مه‌ش ده‌وترێت ئازاری ده‌ماری سمتی

Actiatic – nerve

ڕوئه‌دات له‌ئه‌نجامی ئازاری گۆراو یان په‌ستانی شوێنی یه‌کێك له‌ ده‌ماره‌کانی پشت.

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  d1lshad@hotmail.com

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org