كةي لة كؤبوونةوةي نصو ذوورة داخراوةكان أزطارمان دةبصت؟؟ ...
مةهدي غةمبار
نه‌بونی
شه‌فافیه‌ت له ناو حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کاندا بۆته نه‌رێت و
خه‌ڵکیش خه‌ریکه بڵێم ده‌قیان پێوه گرتوه و له گه‌ڵیا ڕاهاتون؟
هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا ده‌می هه‌ر تاکێکی کورد ده‌که‌یته‌وه هاوار
و بێدادێتی له ده‌ست ئه‌م سڕ پۆشکردنه، زۆر جار حیزبه‌کان و
سه‌رکرده‌کانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و باس له مه‌سه‌له‌یه‌کی
ئاسایی و نۆڕمالێش بکه‌ن ده‌یانه‌وێت به جۆرێک سڕپۆشی بکه‌ن لای
خه‌ڵکی وای نیشان بده‌ن که کۆبونه‌وه و دیداره‌که بۆ مه‌به‌ستێکی
چاره‌نوسساز کراوه و ئه‌نجام دراوه. من ئه‌مه‌یانم زۆر به لاوه
گرینگ نیه، واته حیزبێک له ناو بازنه‌ی حیزبه‌که‌یدا چی ده‌ڵێت و
چی ده‌کات زۆر به جێگای پرسیاری نازانم هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه‌ش
له میله‌ت نه‌شاردرێته‌وه چونکه هه‌ر حیزبێک له جه‌ماوه‌ر
دایبماڵێنی وه‌ک دارێکی ووشک و بێ گه‌ڵا ده‌مێنێته‌وه.
کێشه و گله‌یی ئێمه له و کۆبونه‌وه دوو قۆڵیانهیه
لهرزهێنهرانهیه که له نیوان سه‌رکردایه‌تی دوو حیزبی گه‌وره‌ی
وه‌ک یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمکراتی کوردستاندا له
سه‌ر چاره‌نوسی ئێمه ده‌کرێت و تیایاندا کێشه چاره‌نوسساز و
ڕوداوه پڕ بایه‌خه‌کان تاوتوێ ده‌کرێت و به خواست و ویستی
هه‌ردوو لای ئاماده‌بوو ڕێگه چاره‌ی گونجاوی بۆ ده‌ستنیشان
ده‌که‌ن؟ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه وه‌ره باسی چاره‌نوسی من بکرێت
و لێشم بشاردرێته‌وه و نهێڵن تێ بگه‌م که ئاخ‌و چیم له باره‌وه
ووتراوه؟ ، من تێ ناگه‌م بۆچی له کاتی لێدوانه‌کانیان له مه‌ڕ
کۆبونه‌وه و ئاکامی کۆبونه‌وه‌کانیان خۆیان له درکاندنی
ڕاستیه‌کان دور ده‌گرن و نایانه‌وێت خۆیان له ئۆقره‌ی مه‌سه‌له‌که
بده‌ن و به دوو ووشه هه‌ردوو سه‌رکرده ئه‌گه‌ر به‌شداریان هه‌بێت
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له لایه‌ن هه‌ردوو ووته‌بێژ ی هه‌ردوو حیزبه‌وه
جه‌ماوه‌ر داده‌مرکێننه‌وه ده‌ڵێن (کۆبونه‌وه‌کان له جه‌وێکی
دیمکراتی و ئیجابی و به گیانێکی برایانه ئه‌نجام دران و هه‌ردوو
لا ڕێک و تهبابوین له کۆی ئه‌و خاڵانه‌ی که له کۆبونه‌وه‌کاندا
باسکران) بێ ئه‌وه‌ی باس له خاڵه‌کان و ئه‌و چاره‌سه‌ر و
هه‌ڵویسته هاوته‌ریبه‌کان بکه‌ن که له سه‌ری ڕێککه‌وتون؟!
له کاتی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان هه‌ردوو لا، ئه‌گه‌ر زۆر جار و
له ئه‌نجامی نائومێدیان به‌رامبه‌ر به سه‌قامگیر کردنی ئاشتی و
گه‌یشتنیان به بن به‌ست و چه‌قین له لیته‌ی ڕێکنه‌که‌وتندا، له
ترسی جه‌ماوه‌ر و به مه‌به‌ستی دانهڕوخانی هورهی جه‌ماوه‌ر
ڕاستیه‌کانیان له میله‌ت ده‌شارده‌وه و سڕ و تری کۆبونه‌وه‌کانیان
سڕ پۆش ده‌کرد؟! هه‌رچه‌ند پیویست بوو لایه‌نێک وه‌ک شایه‌ت حاڵ
بونیان له‌و که‌ین و به‌ینه‌دا هه‌بوایه بۆ مێژو و بۆ درکاندنی
ڕاستیه‌کان له کاتی خۆیدا.
گریمان ئه‌و ڕۆژگاره به له‌به‌ر چاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان، به بۆچونی هه‌ردولا به باشیان
نه‌ده‌زانی ده‌قی ووتووێژ و ئاکامه‌کانی کۆبونه‌وه‌کانیان بۆ
خه‌ڵکه‌که بگوازنه‌وه، تا به‌و هۆیه‌وه بتوانن خه‌ڵکی له دڵه
ڕاوکێ و ڕاڕایی دور بخه‌نه‌وه؟!
ئه‌دی ئه‌مڕۆ شاردنه‌وه بۆچی، له کاتێکدا ئێوه له
کۆبونه‌وه‌کانتاندا یان باسی پرسی کوردستانیه‌ت بوونی که‌رکوک
ده‌که‌ن یان هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و کوردستان، یان
یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که و گرێ دانه‌وه‌ی هه‌ردوو
ئیماره‌ته‌که ده‌که‌ن، هه‌موشمان ده‌زانین هه‌ر کام له‌مانه
تێکه‌ڵکێشێکی پته و مکۆمیان به میله‌ته‌که‌مانه‌وه هه‌یه و
هه‌موشیان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له چارهنوسسازهکاندان، بۆیه
ئاگادار کردنه‌وه‌مان له هه‌ر هه‌ڵوێست و سه‌ودا و چاره‌سه‌رێک بۆ
هه‌ر کام له‌مانه به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف ئه‌رکێکی مێژویی سه‌ر
شانتانه و نابێ بێ ئاگاداری و پرسی جه‌ماوه‌ر ده‌سکاری ئه‌و
مه‌سه‌لانه بکرێت، کاتێکیش که حیسابتان بۆ ڕای جه‌ماوه‌ر کرد و
گوێتان بۆ میله‌ت گرت، ئه‌و کات ده‌توانن پشت ئه‌ستور به توانای
جه‌ماوه‌ر بڕیاری بوێرانه بده‌ن و هه‌ڵوێستی شێرانه‌تان هه‌بێت؟
میله‌تی کورد داواتان لێ ده‌کات که ئیتر با کۆتا به کۆبونه‌وه‌ی
ژوره داخراوه‌کان بهێنرێت؟! !