ئةوين و مةحالَ ... حةمةسةعيد حةسةن
ده‌زانی زه‌ریا چه‌ن قووڵه!
هێنده‌ی قووڵایی زه‌ریاكان
خۆشم ده‌وێی،
ده‌زانی ئاسمان چه‌ن دووره!
هێنده‌ی دووریی
حهوتهمین نهۆمی ئاسمان
خۆشم ده‌وێی،
هێنده‌ی به‌رینیی بیابان
خۆشم ده‌وێی،
هێنده‌ی به‌رزایی چیاكان
خۆشم ده‌وێی.
خۆشم ده‌وێیت و ئه‌وینم
ئه‌وه‌نده پاكژه ده‌ڵێی
به‌فره به (ترۆپكی كۆ) وه،
خۆشم ده‌وێیت و ده‌زانم
چاره‌نووسم به‌نده به ئه‌وینی تۆوه.
خۆشم ده‌وێیت و دڵنیام،
هه‌ر چی بكه‌ین
مه‌حاڵه به یه‌كدی بگه‌ین،
دڵداریمان
په‌یامێكه ناگاته جێ،
چیرۆكێكه
به كاره‌سات كۆتایی دێ.
18. 10. 2003
به كاریگه‌رێتیی گۆرانیی (شایف البحر) ی فه‌یرووز نووسراوه.
ترۆپكی كۆ: لوتكه‌ی چیا.