هه زاران میل
له كوردستانه وه دوورم
گه ر بزانم به گه ڕانه وه م ناژاكێ
گوڵاڵه ی ڕووخساری سوورم،
به پێی په تی
ده ست له ملی یاری ڕێگا ده ئاڵێنم
تا شاره كه ی شاره زوورم.
بۆ ئامێزی گه رموگوڕی دایكئاسای سلێمانی
بۆ دیداری شاری شه ڵاڵی خوێناوم
وه خته كوێر بن هه ردوو چاوم،
هاكا به ده م هه نسكه وه كه وته به ر پێم
سه ری كاسی هه ڵكه نراوم.
وه ك دایكی تاقانه كوژراو
گوێم له قر چه ی جه رگی خۆمه
بۆ باژێڕی له ناو گه رده لوولی گازی ژاراویدا
تاسێنراوم،
وه كوو مه لی بێچووبراو
خه ریكه شێت و هار ده بم
بۆ هێلانه ی تێكدراوم.
به خوڕ ده گریم
شه سته بارانی فرمێسكم تاوێكیش خۆش ناكاته وه
بۆ میلله تی ڕاونراوم،
بۆ میلله تی له چوارچێوه ی ته لبه ندی مردن گیراوم،
بۆ میلله تی به به ر چاوی جیهانه وه
وه كوو ڕه وه كولله قه لاچۆكراوم.
1989
|