أؤلَي حةسةن زيرةك لة موزيكي كورديدا ... سةلاح رةئووف
له زنجیره‌ی(
11 ) کتێبه به‌چاپ گه‌ێنراوه‌کانی ئینستیوتی که‌له‌پوری کورد
کتێبێک له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که‌وتۆته بازاڕه‌وه ،
من له‌سه‌ره‌تادا پیرۆزبایی له هه‌ردووئاماده‌که‌ری ئازیز زۆزک
ئه‌حمه‌د قه‌ره‌داخی و زاهیر محه‌مه‌د عه‌زیز و
سه‌رپه‌رشتیاری کتێبه‌که‌ش کاکه ع.ج.سه‌گرمه ئه‌که‌م .
دیسان نابێ ڕۆڵی ئه‌و ئینستیوته‌ش له‌بیرکه‌ین که‌به‌م ماوه
کورته‌ی ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده کتێبی بایه‌خدارو پڕ سودیان به‌ئه‌نجام
گه‌یاندوه . به‌ڕاستی مه‌ڵبه‌ندێکی دڵخۆشکه‌ره وجێگای هیوای
گه‌وره‌ن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی کاری گه‌وره‌ترو به‌پێزتر
له‌بواره‌که‌ی خۆیاندا .
لێره‌دامن
باری سه‌رنجم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م کتێبه‌ی دواییه ،هه‌ڵبه‌ته
وه‌کوو ناوه‌رۆکی کتێبه‌که ، که‌کارێکی ئاوا بۆ هونه‌رمه‌ندێکی
گۆرانی بێژی‌میللی گه‌وره‌ی وه‌کوو
حه‌سه‌ن
زیره‌ک به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ،ئه‌مه‌خۆی له‌خۆیدا کارێکی گه‌وره‌و
گرانه ، نابێ هه‌ر وا به‌ئاسانی وبێ گوێ دان به‌وه‌ی که ئه‌م کاره
ئه‌رکێکی هونه‌رمه‌ندی نیشتمان په‌روه‌ر و کارێکی نه‌ته‌وه‌ییه
،کاره‌که به ئه‌نجامی کۆتا بگه‌یه‌نرێ ،چونکه به‌ڕاستی کتێبێکی
وا جگه‌له‌وه‌ی که‌زۆرکه‌سی پێوه هیلاک بووه و له بودجه‌ی میلله‌ت
یان هه‌ر شوێنیک بێت پاره‌یه‌کی بۆسه‌رف کراوه ،ته‌نها بۆ شاری
سله‌یمانی نییه ، ته‌نانه‌ت بۆ کوردستانی باشوریش نییه ،به‌ڵکو
سترانه‌کانی زیره‌ک موڵکی گه‌لی کورده له سه‌رانسه‌ری کوردستانی
گه‌وره دا و زۆر دو‌ریش نییه بگاته ده‌ست پسپۆڕێکی موزیکی جیهانی
،بۆیه داوای من ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره کارانه ئه‌بێ زۆر
وشیارانه‌ترهه‌ڵسو که‌وتی
له ته‌کدا
بکرێت ،من ڕوی ده‌مم ناکه‌مه هه‌ردوو ئاماده کاری لاو ، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌که ئه‌خه‌مه پاڵ ئینستیوت وئه‌وان به
به‌ر پرسیاری سه‌ره‌تاو کۆتا ئه‌زانم .
له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا گه‌ر نۆته‌یه‌کی ئاوازێک یان سترانێک
بنوسرێته‌وه ،
سێ ( 3 )
مه‌رجی سه‌ره‌کی هه‌ن ئه‌بێ ده‌ستنیشان بکرێن .
1- کلیلی
موزیک ، بۆ ده‌ست نیشانکردنی پله‌ده‌نگی ئاواز یان سترانه‌که .
2- رابه‌ری
په‌یژه ( مه‌قام ) .
3- رابه‌ری
کێش گه‌ر ئاوازه یان سترانه‌که خاوه‌ن کێشێکی سه‌ربه‌ست نه‌بوو .
له‌کتێبی
ناوبراودا و له‌لاپه‌ڕه‌ی 18-19 دا سترانی ئه‌رێ بێنه نۆ
ته‌ی موزیکه‌که‌ی نوسراوه‌ته‌وه ، ئاشکرایه که هه‌موو ئاوازێک یان
سترانێکی موزیک خاوه‌نی ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه‌یه ، راسته
سترانی ئه‌رێ بێنه له‌کلیلی سۆل دا نوستراوه‌وه‌ته‌وه ،
ئه‌مه‌یان بۆ ئاسان کردنی خوێندنه‌وه‌ی ئاواز ره‌وایه ، دیسان
هه‌مان ستران رابه‌ری کێشی 8/6 هه‌یه ، به‌لام له نێوان کلیلی
موزیک و رابه‌ری کێشدا ئه‌بێ رابه‌ری په‌یژه ده‌ستنیشان بکرێت
،گه‌ر له نێوان ئه‌م دووڕابه‌ره دا هیچ نیشانه‌یه‌کی گۆڕانکاری
نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و په‌یژه موزیکه ئه‌چێته خانه‌ی په‌یژه‌ی ( دۆ
) ی گه‌وره یان یه‌کی له‌په‌یژه دروستکراوه‌کانی سه‌ر پله
ده‌نگیه‌کانی ( 6 یان 3 یان 4 یان 5 ) هه‌می تری په‌یژه‌ی گه‌وره ،
جاگه‌رسه‌رنج بده‌ینه نوسینه‌وه‌ی نۆته‌ی موزیکه‌که که به‌م جۆره
نوسراوه‌ته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ رابه‌ری په‌یژه
بکرێت به‌م جۆره‌ی که نوسیویانه‌ته‌وه .
به‌ڵام گه‌ر
سه‌رنج بده‌ین ئه‌م نوسینه‌وه‌ی نۆته‌ی موزیکه ناچێته خانه‌ی هیچ
په‌یژه‌یه‌کی موزیکه‌وه ،هه‌رچه‌نده به‌ڕێز سه‌گرمه ناوی چواریله‌ی
موزیکه‌که به‌ناوی چواریله‌ی ( گوڵزار ) و سه‌نته‌ری تۆنالی
گۆرانیه‌که‌ی به‌مجۆره ده‌ستنیشان کردووه ،
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێی داخه که ئه‌م دوو ده‌ست نیشانکردنه((چواریله‌ی (
گوڵزار ) و سه‌نته‌ری تۆنالی گۆرانیه‌که )) هیچیان نابنه مایه‌ی
ده‌ستنیشانکردنی ڕاسته‌وخۆی په‌یژه‌ی موزیکی ئه‌و گؤرانیه ،جا
گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی زانستی بیر له‌دۆزینه‌وه‌ی په‌یژه‌ی سه‌ره‌کی
ئه‌و سترانه بکه‌ینه‌وه ، ئه‌بێ به‌دوای ئه‌و په‌یژه
لاوه‌کییانه‌دا که‌ئه‌م سترانه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه بگه‌ڕێین ،
ئه‌ویش به‌م جۆره ئه‌بێت .
1- له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌م سترانه ته‌نها به(3 ) سێ پله ده‌نگی بنیات نراوه ،
ته‌نانه‌ت چواریله‌یه‌کی موزیکیش ته‌واو ناکات ، ئه‌بێ بگه‌ڕێین
به‌دوای ئه‌و په‌یژه موزیکییه لاوه‌کییانه‌ی که‌سه‌ره‌تایان به‌م
سێ پله ده‌نگیه یان ئه‌و چواریله ده‌ست پێ ئه‌کات .
2- دوای
لێکۆڵینه‌وه ده‌رئه‌که‌ێ که ئه‌و په‌یژه موزیکانه ته‌نها له‌سه‌ر
پله‌ی پێنج‌هه‌می
په‌یژه‌ی
گه‌وره‌ی هارمۆنی بنیات ئه‌نرێ.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ده‌نگی
ده‌سپێکردنی ئه‌م سترانه پله‌ده‌نگی (لا) یه،ئه‌وه بێ سێ‌ودووئه‌شێ
په‌یژه موزیکی سترانه‌که په‌یژه‌ی (ری) بێت ،بۆ به‌ده‌ستهێنانی
په‌یژه‌موزیکی ئه‌مسترانه‌ش ئاشکرایه که‌ئه‌بێ په‌یژه‌ی گه‌وره‌ی
هارمۆنی به‌کار‌بهێنین، به‌مجۆره
......
که هه‌ر
هه‌مان په‌یژه‌ی موزیکی گه‌وره‌یه که‌پله‌ی شه‌شه‌می نیو پله‌ی
ده‌نگی نه‌وی
( نزم )
ئه‌کرێت . ئه‌و په‌یژه موزیکه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئه‌جۆره‌کانییه‌تی .
ا- په‌یژه‌ی
حیجاز عه‌جه‌م یان زه‌نجران
.
لا –
سی‌بیمۆل – دۆ# - رێ – می – فا# - سۆل – لا
ب- حیجاز /
نه‌هاوه‌ند زمزمه .
لا - سی
بیمۆل- دۆ# - رێ – می – فای سروشتی – سۆل – لا
ج- دووحیجاز
.
لا –
سی‌بیمۆل – دۆ# - رێ – می بیمۆل – فا# - سۆل – لا
د- حیجازکار
یان شاناز یان خورشیدیشی پێئه‌ڵێن .
لا – سی
بیمۆل – دۆ# - رێ – فای سروشتی – سۆل# - لا
ئه‌م په‌یژه
موزیکه‌لاوه‌کیانه ئه‌و په‌یژانه‌ن که‌ئه‌توانرێ بۆ نوسینه‌وه‌ی
سترانی ( ئه‌رێ بێنه ) که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێ .به‌ڵام په‌یژه‌ی
ره‌سه‌نی سترانه‌که هه‌ر په‌یژه‌ی ( رێ ماژۆر ه ) په‌یژه‌ی رێ ی
گه‌وره ، که‌له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناز ناوی په‌یژه‌ی گه‌وره‌ی
بێ سێ‌چاره‌که ده‌نگی یان په‌یژه‌ی عه‌جه‌م ی لێدێنن
.
تێبینی –
ئه‌و چوار په‌یژه لاوه‌کییه‌ی که‌له‌مه‌و به‌ر باسمان کردن
نه‌وه‌ی سه‌ر پله‌ی پێنج هه‌می په‌یژه‌ی گه‌وره‌ن و گه‌ر هه‌ر
کارێکی هونه‌ری جوانکاری وه‌کوو دابه‌شکردنی میلۆدی یان هارمۆنییان
بۆبکرێت ، ئه‌بێ پشت به په‌یژه سه‌ره‌کییه‌که ببه‌سترێت که
په‌یژه‌ی گه‌وره‌یه ، شوێنی نوسینه‌وه‌ی ئه‌وسترانه‌ش گه‌ر له‌سه‌ر
پله‌ده‌نگی ( لا ) بنیات نرابوو ئه‌وا پله‌ده‌نگی (لا ) پله‌ی پێنج
هه‌می په‌یژه‌ی (رێ)ی گه‌وره‌یه و ئه‌شێ نوسینه‌وه‌ی نۆته‌که‌ی
به‌مجۆره‌بێت
.
من وه‌کوو
ئه‌رکێکی هونه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی به‌نوسینه‌وه‌ی یه‌که یه‌که‌ی
سترانه‌کانی ناو ئه‌و په‌رتووکه‌دا ئه‌چمه‌وه ، هه‌رکام له‌و
نۆتانه پێوستی به‌ڕوونکردنه‌وه وزیاتر ئاشکراکردنی باری زانستی
نوسینه‌وه‌ی نۆته‌ی موزیکه‌کانی بێت ئه‌واکه‌مته‌رخه‌می ناکه‌م
وهیوادارم به‌گیانێکی زانستی و هونه‌رپه‌روه‌رییه‌وه سه‌یر بکرێت ،
هیوا داریشم که‌ئه‌نستیوتی کوردیش به‌رده‌وام بێت له‌چالاکی و
کاره‌پیرۆزه‌کانی خۆیاندا و
به‌هیوای‌ته‌مه‌ن‌درێژییان،بۆزیاتر‌خزمه‌تکردنی‌هونه‌ری‌ڕه‌سه‌نی‌کوردی
.