مه‌ریوان سه‌فادین له جێژوانێكی نوێ‌دا
ئاوێز - سلێمانی
مه‌ریوان سه‌فادین هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆشی (نازیلێ و یا عه‌بابه‌یلێ و دیه‌م) كه زیاتر له رۆحی كورده‌وارییدا كارده‌كات و خۆشی عاشق به‌و كولتوره‌یه، ماوه‌یه‌كه سه‌رگه‌رمی سیدیهكی نوێیه، مه‌ریوان كه ئێستا له وڵاتی ئایسلاند ده‌ژی به‌م زووانه سیدیه نوێكه‌ی ده‌خاته ستۆدیۆكان و تێكه‌ڵ به عاشقان و هۆگرانی ده‌بێته‌وه. ئه‌م سیدیه نوێیه‌ی مه‌ریوان كه له (ستۆدیۆ ئارا) تۆماركراوه‌و كۆمه‌ڵێك ئاواز‌و گۆرانی نوێی له‌خۆگرتووه‌و كاری دیزاینكردنی سیدیهكهش گروپێكی موزیك و ئه‌كادیمیست و هونه‌ری له تاران جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و له كوردستانیش كۆمپانیای (نوار میدیا) كاری به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی سیدیه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.. مه‌ریوان له په‌یوه‌ندیه‌كیدا پێی راگه‌یاندین: " به هیوام كه ((جێ‌ژوان)) جێژوانی هه‌موو هونه‌ردۆست وعاشقێك بێت و به‌م هه‌وڵه‌شم توانیبێتم به‌ردێك بخه‌مه سه‌ر دیواری كانیله‌ی گۆرانی كوردی و له ئایسله‌نده‌وه تا عه‌بابه‌یلێ كه زێدی خۆمه سڵاوی پونگه‌و رێحانه‌و جوانی ئه‌نێرمه‌وه بۆ هه‌موو كوردیكی دڵسۆز‌و ئه‌ڵێم : جێژوانتان باش".
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت