ئاوێته بونێکی تری عومه‌ر ڕه‌سوڵ له نێو ڕه‌نگه‌کاندا ئاماده‌کردنی/کاڵێ‌ی خاڵه‌به‌کر
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار عومه‌ر ڕه‌سوڵ،یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌هه‌میشه له‌بواری هونه‌ری شێوه‌کاریدا له‌سه‌رئاستی کوردوستان و ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا جێ ده‌ست و بوونی خۆی سه‌لماندوه،هه‌میشه له‌بواره ناهه‌موارو نه‌هامه‌تێکانی میلله‌ته‌که‌ماندا ده‌نگ و سه‌دایه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بووه له‌ئاست گه‌یاندنی خواست و ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیماندا، هه‌میشه تابلۆ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی ئازایانه‌و چاونه‌ترسانه له‌ڕێگه‌ی تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کانه‌وه ئه‌و کاره‌ساته جه‌رگ بڕانه‌ی که‌دووچاری میلله‌ته‌که‌مان هاتوه به‌شێوه‌یه‌کی دروست ته‌عبیری لێ کردون و ڕاستگۆیانه فڵچه‌ی خستۆته دوو توێی پهنجهکانێوهو له‌جیاتی ئاو فرمێسکی بۆ تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کان به‌کار هێناوه‌و ڕق و غه‌زه‌ب و کینه‌و هه‌ڵوێست و به‌ره‌نگاربوونوه‌ی خۆی له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌که‌یه‌وه به‌چاوی دوژمنان‌دا داوه‌ته‌وه‌و تابلۆکانی کردوه بهبڵندگۆیهک و بۆمبی ئاشتی و سه‌رفرازی به‌گوێی مرۆڤایه‌تیدا داوه،ئه‌و پێشانگا تایبه‌تی و هاوبه‌شانه‌ش که‌هاوبه‌شی تیاکردوون گه‌واهی ئه‌وه‌ن که‌به‌هیچ شیوه‌و کلۆجێک له‌ئاست مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کاندا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی پێوه دیار نه‌بووه‌و هه‌ڵوێستی ڕاستگۆیانه‌ی خۆی له‌ڕێگه‌ی ئاوێته بوونی ڕه‌نگه‌کانه‌وه بوێرانه نمایش کردوه و لهئهنجامهکهشی نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه به‌ڵکو هه‌رده‌م هونهرهکهکهی دوژمن به‌زێن بووه‌و دوژمن لێی سڵه‌میوه‌ته‌وه،له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئێستاس لهدیسههمبهری ئه‌مساڵدا 2006 سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆیه له‌شاری ماسڵاوس Maassluis له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌ڕۆژی1/12 تاوه‌کو ڕۆژی29/12 ده‌خاێنێت له‌هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی. بهپێویستیشمان زانی چه‌رده‌یه‌ک له‌چالاکیه نێوخۆیی و ده‌ره‌کێ و نێوده‌وڵه‌تی هونه‌رمه‌ند ڕیزبه‌ند بکه‌ین به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون.
Expositie
1December 2006 t/m 29 December 2006
In de Salon Bibliotheek Maassluis Uiverlaan 18 Openingsuren: maandag, woensdag en vrijdag van 14.00 – 20.30 uur Dinsdag: 10.30 – 17.00 uur Zaterdag : 10.30 – 13.00 uur
Donderdag en zondag gesloten www.bibliotheekmaassluis.nl
عومه‌ر ڕه‌سوڵ له ساڵی ١٩٥٧ له شاری سلێمانی له دایک بووه ،هه‌نوکه له‌وڵاتی هۆڵه‌نده جێ نشینه له‌شاری ماسڵاوس له ساڵی ١٩٧٥ وه به شداری یه‌که‌م پێشانگای کردووه له هۆڵی قوتابخانه‌ی گۆیژه له سلێمانی ، هه‌رده‌م به‌ئێستاشه‌وه له‌بواری هونه‌ری شێوه‌کاریدا به‌رده‌وام بووهلهزووربهی هه‌ره‌زۆری پێشانگاکانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوبه‌شی کردووه. ١٩٧٩ یه‌که‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی له هۆڵی قوتانخانه‌ی گۆیژه له‌شاری سلێمانی کردۆته‌وه. ١٩٨١ دووه م پیشانگای تایبه‌تی له مۆزه خانه‌ی سلێمانی کردۆته‌وه. ١٩٨٩ سێیه‌م پیشانگای تایبه‌تیی له Abdulkadir al-Rassam Galarie-Bagdad کردۆته‌وه. ١٩٨٢ پیشانگای هونه رمهندانی کورد له ئیتالیا. ١٩٨٣ پیشانگای حه‌وت هونه‌رمه‌ند له‌مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی. ١٩٨٤ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان سامان قادر و عومه‌ر دهروءش له‌که‌رکوک. ١٩٨٥ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ده‌روێش له‌قه‌ڵای هه‌ولێر. ١٩٨٦ یه که مین ڤیستیڤاڵی هونه‌ری کوردی له هۆڵی میدیای هه ولێر. ١٩٨٦ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ده‌روێش له‌سلێمانی. ١٩٩١ پیشانگای میناتۆر هۆڵی مۆزه خانه‌ی سلێمانی. ١٩٩٣ پیشانگای پۆسته‌ر تایبه‌ت به کۆ ڕه‌وه‌که له‌هۆڵی گۆیژه‌ی سلێمانی. ١٩٩٣ پیشانگای پۆستهرتایبهت به هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هۆڵی گۆیژه. ١٩٩٣ پیشانگای پۆسته‌ر تایبه‌ت به مین هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی،له هه‌مان ساڵیش‌دا له ئه‌ڵمانیا پێشکه‌ش کرا. ١٩٩٣ پیشانگای هه‌شت هونه‌رمه‌ند هۆڵی لمۆنده دلارت له‌فه‌ره‌نسا. ١٩٩٤ مۆزه خانه ی noord brabant نۆردبهرابند له شاری دێن بۆش هۆڵه‌ندا. ١٩٩٤ پێنجه‌مین پێشانگای تایبه‌تی کرده‌وه له هۆڵی شاره‌وانی ماسلاوس،هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له نێوان چه‌نده‌ها تابلۆی تردا‌و له ێشبڕکێیهکی هونه‌ریدا تابلۆیهکییان هه‌ڵبژاردو بوو به کارتی سه‌ری ساڵی شاری ماسلاوس. ١٩٩٤ چواره‌مین پێشانگای تایبه‌تی کرده‌وه له هۆڵی دانیشگای گۆتنبرخ له ووڵاتی سووید. ١٩٩٥ هاوبه شی پیشانگای هونه رمه ندانی ماسلاوس له هۆڵی De groene sti /هۆڵندا. ١٩٩٦ هونه رمه ندانی ماسلاوس له De Groene Stip ماسلاوس. ١٩٩٧ پیشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند پهیمهن عبدولقادر له‌گه‌له‌ری Art Leathering شاری ماسلاوس/هۆڵه ندا. ١٩٩٨ پیشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند په‌یمان عه‌بدولقادر له‌هۆڵی Monsieur Paul شاری ماسلاوس/هۆڵه ندا ١٩٩٨ پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان به ناوی Atelierroute له‌شاری ماسڵاوس/ هۆڵه ندا. ١٩٩٨ پێشانگای هاوبه‌ش له‌هۆڵی Luxor theater که به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی که‌م ئه‌ندامان پێشکه‌ش کرا له شاری فلاردینگن/هۆڵه ندا. ١٩٩٨ پیشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی بیانی که‌بریتی بوون له چینی وئه‌فریقی له‌هۆڵی Stadsgehoorzaal له شاری فلاردنین / هۆڵه ندا-به‌هاوبه‌شی کردنی هونه‌رمه‌ندی کورد په‌یمان عه‌بدولقادر. ١٩٩٩ پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان به‌ناوی Kunstestafette له شاری ماسلاوس/ هۆڵه ندا،که ٦٣ هونه‌رمه‌ندی له‌خۆگرتبوو وێڕای هونه‌رمه‌ندانی کورد،خالد ڕه‌سوڵ،په‌یمان عه‌بدولقادر. ٢٠٠٠ پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان له‌مۆزه‌خانه‌ی ماسلاوس/هۆڵه‌ندا. ٢٠٠٠ پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی کورد له شاری دێن هاخ/هۆڵه‌ندا. هونه‌رمه‌ندان:ئاشتی گه‌رمیانی، خه‌لیل کاکه‌یی، په‌یمان عبدولقادر،سوعاد ستار،له هۆڵی R.S.A به‌ناونیشانی ئه‌نفاله‌وه،هه‌روه‌ها پێشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه رمهند په‌یمان عبدولقادر له گه‌له ری پێرڤێلا له شاری فلاردنگین/ هۆڵه ندا. ٢٠٠٠ پێشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند په‌یمان عبدولقادر له‌گه‌له‌ری پێرڤێلا لهفلاردینگن/هۆڵه‌ندا. ٢٠٠٢ پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی ماسلاوس له‌مۆزه‌خانه‌ی ماسڵاوس به‌ناونیشانی Perspectief ٢٠٠٢ پیشانگای هاوبه‌ش له ڤیستیڤاڵی FACES لهفنلهندا. ٢٠٠٣ پیشانگای هاوبه‌ش له‌هۆڵی De Groene Luiken له فلاردینگن/هۆڵه‌ندا. ٢٠٠٥ پیشانگای Kunst Kado salon له ماسلاوس ٢٠٠٦ ڤیستیڤاڵی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بنه‌وه له Den Haag ٢٠٠٦ ڤیستیڤاڵی ١٥ هه‌مینی بیناڵی له تۆکیۆ/ یابان . ٢٠٠٦ شه‌شه‌مین پێشانگای تایبه‌تی لهماسڵاوس.
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت