عوسمان قادر ئه‌حمه‌د له‌ ته‌یت بریتش

 

                                                                                مه‌ریوان جه‌لال / له‌نده‌ن

 

تایت بریتش یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین موزه‌خانه‌کانی جیهان که‌ چه‌نده‌ها شاکاری هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی جیهانی تیادا نیشان دراوه‌ ، ئه‌م موزه‌خانه‌یه‌ له‌ شاری له‌نده‌نه‌و ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ڕووباری تایمز.

شاکاره‌کانی ئه‌م موزه‌خانه‌یه‌ به‌سه‌ر چه‌ند سه‌رده‌مێکی جیاوازی هونه‌ریدا دابه‌شکراوه‌ و ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م موزه‌خانه‌یه‌ له‌ موزه‌خانه‌کانی تری ئینگلته‌را جیاده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرترین کاری هونه‌رمه‌ندانی ئینگلته‌را لێره‌ ده‌بینرێت و ئه‌مه‌ش وایکردوه‌ ساڵانه‌ خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ردانی بکات ، له‌ نزیکه‌وه‌ کاره‌کانی میلاس و تێرنه‌ر و فرانسیس بیکۆن ببینن.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ له‌م موزه‌خانه‌یه‌دا به‌شێکی تایبه‌ت به‌ کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند تێرنه‌ر هه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی 1856 نزیکه‌ی 5 ساڵ دوای مردنی تێرنه‌ر زۆربه‌ی کاره‌کانی که‌ له‌ ستۆدیۆکه‌ی دا مابوو که‌ به‌میراتی تێرنه‌ر داده‌نرێت بریتیبوون له‌ 300 کاری زه‌یتی و 30000 سکێچ و ئاوی له‌گه‌ڵیاندا 300 ده‌فته‌ری سکێچ و ژماره‌یه‌کی که‌م له‌ کاری تێکه‌ڵاو ئێستا له‌ ته‌یت بریتش پارێزراون.

ئێستا و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ یه‌کێک له‌ ژووره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی هونه‌رمه‌ند تێرنه‌ر ته‌رخانکراوه‌ بۆ ئه‌و پرۆژه‌ هونه‌رییه‌ی پرۆفیسۆر Stephen Farthing که‌بریتییه‌ له‌ کاری 58 هونه‌رمه‌ند و ته‌نها هێلکاری 35 هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبژێرراون که‌ زیاتر له‌ هه‌زار کاری هونه‌رمه‌ند تێرنه‌ریان نیشان داون.

ئه‌وی جێگای خۆشحاڵییه‌ هونه‌رمه‌ندی کورد (عوسمان ئه‌حمه‌د) یه‌کێکه‌ له‌ به‌شداربوانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ که‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ کارێکی مێژوویی داده‌نرێت له‌ مێژووی هونه‌ری کورددا ( ئه‌گه‌رچی من ئاگاداری هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندانی تری کورد نیم ئه‌گه‌ر کاری له‌م جۆره‌ هه‌بێت و باس نه‌کرابێت یان دۆکومێنت نه‌کرابێت) هه‌ر یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان یه‌کێک له‌ کاره‌کانی تێرنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت که‌ له‌ ڕێگای بینینه‌وه‌ سه‌رنجی ڕاده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ فێر بن وه‌ له‌ کاتێکا له‌ کۆتایی کاره‌کاندا ئه‌نجامێکی جیاواز و هونه‌رمه‌نده‌کان کۆبونه‌وه‌یه‌کی خۆشیان ئه‌نجامدا له‌ گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه‌.

هونه‌رمه‌ند عوسمان یه‌کێک له‌ کاره‌کانی تێرنه‌ری هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا کاره‌که‌ی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانی هۆڵه‌که‌ ، به‌به‌ته‌که‌ سروشته‌ که‌ هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت: " ئه‌م کاره‌ی تێرنه‌ر زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام  ، کاره‌که‌ی تێرنه‌ر بۆ من زۆر له‌ سروشتی قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌چوو وه‌ بۆ چه‌ند ساتێک ڕای وه‌ستاندم".

له‌ په‌راوێزی کاره‌که‌یدا هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت :

"بۆیه‌ ئه‌م کاره‌ی تێرنه‌رم هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قووڵییه‌کم له‌ کاره‌که‌دا به‌دیده‌کرد که‌منی به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی دیمه‌نه‌که‌ ڕاکێشآ که‌ پڕ بوو له‌ سیحر و ورده‌کاری. له‌ بینینی کاره‌که‌ سه‌رم سوڕما ئه‌م ویست بچمه‌ ناو پێستی تێرنه‌ره‌وه‌ هه‌ته‌ هه‌ستی پێ بکه‌م بزانم چۆن ئه‌م شاخ ودره‌ختانه‌ی کێشاوه‌ ، بیره‌وه‌رییه‌کانی منی زیندووکرده‌وه‌و که‌وتمه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌مویست بزانم یه‌که‌م ده‌ست وه‌شاندنی له‌کوێوه‌ بووه‌.

به‌کارهێنانی خه‌تی پان و ورده‌کاری له‌سێبه‌ر دانانی کاره‌که‌ به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی هێڵکارییه‌که‌ی ڕاکێشام ، ئه‌مویست منیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌ست بجوڵێنم  ، ئه‌گه‌رچی هه‌ست ده‌که‌م زۆر ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌م که‌ڵه‌ هونه‌رمه‌نده‌ زیاتر فێرببم".

 

تکایه‌ بۆ بینینی پرۆژه‌که‌ سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:

http://www.tate.org.uk/britain/exhibitions/drawingfromturner/drawings.shtm

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter