ژماره 11 ی بڵاوکراوه‌ی (هارمۆنی) هونه‌ری که‌وته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی (هارمۆنی) ئه‌و مانگنامه هونه‌رییه‌یه که له دوو توێ ی شازده لاپه‌ڕه‌دا گشت سه‌ری مانگێک ده‌رده‌چێت و خوێنه‌ر ئاشنا ده‌کات به کۆمه‌ڵێک هه‌واڵ و بابه‌تی هونه‌ری ئه‌کادیمی جگه له ریپۆرتاژ و خوێندنه‌وه ڕه‌خنه‌ییه‌کانی به‌رهه‌می هونه‌رماندان .
(هارمۆنی) که ناوه‌ندی هونه‌ری هاموون بڵاوی ده‌کاته‌وه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی گرنگی ده‌دات به هونه‌ری کوردی پاشان هونه‌ری جیهانی و تا ئێستا ده ژماره‌ی لێ ده‌رچووه و ئێستاش ژماره یازده‌ی له کتێبخانه‌کاندا ده‌ست ده‌که‌وێت و خوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌توانن له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له ڕێگه‌ی مالپه‌ری (هامون ئارت) ه‌وه بیخوێننه‌وه. هه‌ر لێره‌شه‌وه (هارمۆنی) داوا له گشت هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان ده‌کات که پشتگیری له‌م بڵاوکراوه‌یه بکه‌ن له ڕێگه‌ی ناردنی بابه‌ت و سه‌رنج و پێشنیاره‌کانیانه‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ناوه‌ندی هونه‌ری هاموونهوه له گه‌ڕه‌کی ڕزگاری نزیک ناوه‌ندی سۆلاڤ له شاری سلێمانی یان له ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمایلانه‌ی له مالپه‌ری هاموون ئارت دایه ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت