هونه‌رمه‌ند بلند له‌ کلیپێکی نوێدا

 

وا بڕیاره‌ ڕۆژی 18/12/2007 که‌ناڵه‌کانی تیڤی کلیپی نوێ ی هونه‌رمه‌ند بلند عه‌بدوڵا په‌خش بکه‌ن که‌به‌م نزیکانه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه‌ ، کلیپه‌که‌ باس له‌ چیرۆکیکی خۆشه‌ویستی خه‌مگینی راسته‌قینه‌ ده‌کات که‌ له‌ کوردستان روویداوه‌ و بلند ده‌یکاته‌ زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بۆ ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا.

بیرۆکه‌ی کلیپه‌که‌ش هی خۆیه‌تی پاش ئه‌وه‌ی گوێبیستی ئه‌و چیرۆکه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌کیه‌وه‌.

ئێستا کلیپه‌که‌ ئاماده‌یه‌و هونه‌رمه‌ند بلند کردویه‌تیه‌ دیاری بۆ سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌ لۆکال و ئاسمانییه‌ کوردییه‌کان.

 

 

زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌م کلیپه‌:

 

تێکست / سه‌رکه‌وت ڕه‌سوول

ئاواز و چڕین / بلند

ئاماده‌کردن ، دابه‌شکردن ، ستۆدیۆ / حه‌سه‌ن غه‌فوور

کامیرا / نیهاد عوبێد

           مۆرتن جۆنسون

سیناریۆ و ده‌رهێنان / بلند

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter