هاداسا يشورون بناسه
هاداسا خانمه گۆرانيبێژێكه كهبهرِهچهلهك له كورده جوله‌كه‌كانى ورمێيه وله ساڵي 1961 له ئيسرائيل له‌دايكبووه .خيَزاني هاداسا له ساڵي 1951 به‌وێنه‌ي زۆرێك له جووه‌كان رِوودهكهنه ئيسرائيل ، به‌لآم هه‌ست وسۆزى ئهمخێزانه پابه‌نده به رِابردووهوه ، هه‌ر بۆيه هاداسا له‌سه‌ر سۆزى سترانهكانى حه‌سه‌ن زيره‌ك و سترانبێژهكانى تر‌ى ئه‌و كاته گۆشدهكرێت . هاداسا وه‌ك پێى رِاگهياندين له‌ناوه‌ندى هونه‌ريى ئيسرائيلدا كه‌سێكى ناسراوه چونكه تاكه خانمێكى سترانبێژه كه به‌هه‌ردوو زمانى كوردى وئارامى گۆرانى بچرِێت . هاداسا به‌به‌رده‌وامى گوێ له ناسرى رِهزازى و حه‌سه‌ن زيره‌ك وهێڤى وموراد كاوه ده‌گرێت ، ئه‌و رِايگهياند كه خۆشحاڵه به‌و خانمانه‌ى له‌بوارى هونه‌رى كوردييدا كارده‌كه‌ن ، هه‌ربۆيه وه‌ك حه‌زێك هه‌ميشه سترانهكانى هه‌ردوو خانمه هونه‌رمه‌ندى كورد چۆپى وهێڤى له‌بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌ڵێته‌وه وبهنيازيشه له به‌رهه‌مى داهاتوييدا كه ئه‌لبومێكه ئه‌مساڵ ده‌رده‌چێت هه‌ندێك له‌و سترانانه تۆمار بكات . هاداسا يشورون ده ڵێت هاورِێ ئاسووريهكانم لاپهرِه يه‌كيان پێداوم له (گۆڤاري زيندا) هه‌روه‌ها ، هاورِێ كورده‌كانم لاپهرِهيكيان پێبهخشيوم له‌سه‌ر ماڵپهرِي ekurd . هاداسا داوايكرد كه سۆز وخۆشهويستى به هه‌موو كوردێك بگه‌يه‌نم و ووتي " ئه‌گه‌رچي من كوردى نازانم به‌لآم به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر وتنهوهي سترانى كوردى چونكه بهرِاستى من ته‌واوى كلتورى كوردانم به‌دڵه هه‌ر له ئاواز‌و گۆرانى وههڵپهرِكێيانهوه تا ده‌گاته جلوبه‌رگ ، ئێمه لێره نزيكه‌ى سى هه‌زار كه‌س ده‌بين كه له شاره جياجياكانى كوردستانه‌وه هاتون وه‌كو سهقزو مهابادو بۆكان و ورمێ ، هه‌موان بهپهرۆشين بۆ هه‌واڵى كوردستان و خۆشحاڵين به‌پێشكه‌وتنى"
بۆ ئاشنا بوون به ده‌نگى هاداسا ده‌توانى سه‌ردانى ئێره بكه‌يت
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت