ديارى قه‌ره‌داغى له ماوه‌ى چوار ساڵدا سه‌ده‌يه‌ك يان ( سه‌رده‌مێكى تر)ى گۆرانى وتنى گۆڕى
زۆزك قه‌ره‌داغى
( سه‌رده‌مێكى تر ) ناوى تازه‌ترين به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ند ديارى قهرهداغيه و پێكهاتوه له 9 گۆرانى هه‌مه‌چه‌شنه به‌ناوه‌كانى ( سه‌رده‌مێكى تر ، هه‌م تۆم خۆش ده‌وێ هه‌م ئه‌ويش ، سێوباران ، خه‌زه‌لوه‌ر ، سايه ، ناگه‌مه جێگا ، جاران ، دڵ مه‌ستان و گه‌ڕان به‌دواى سێبهرهكاندا ) ، سه‌نته‌رى ئارۆ هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه . هه‌ڵبه‌ته وێراى دهستخۆشيم له هونه‌رمه‌ند ديارى قه‌ره‌داغى ، ده‌ستخۆشيه‌كى زۆر له هونه‌رمه‌ندانى موزيكژهن و كۆمپۆزهران و ئهندازيارى ده‌نگى و ديزاينه‌ر و بڵاوكه‌ره‌وه و خه‌مخۆرانى ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كه‌م ، ناوى سه‌رجه‌م به‌شداربوانى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له ديزاينێكى جوان‌دا نه‌خشێنراوه . ئه‌گه‌ر باس له خاڵى وه‌رچه‌رخان و تيمه ناوازه‌كانى ئه‌م به‌رهه‌مه بكه‌ين ، هونه‌رمه‌ند زۆر بابه‌تى تازه‌ى دروستكردوه ، ئه‌گه‌رچى كهميش بێت هه‌ر زۆره بۆ ئه‌م دنيا جهنجاڵهى ئه‌مڕۆمان ، كه له‌ناو ده‌يان سيدى نوێ‌دا تاكه به‌رهه‌مێكى تازه‌تر نابينين . ديارى قه‌ره‌داغى له هه‌موو بهرههمێكيدا هه‌وڵێكى زۆرى داوه بۆ ئهفراندنێكى تازه ، من خۆم زياتر له‌ده‌نگى ، حه‌زم به بابه‌ته تازهكانێتى ، چون گۆرانيبێژ بابه‌تى تازه ڕه‌وتى به‌ره‌وپێشچونى ده‌گۆڕێ و ميانهى ده‌نگى گۆرانيبێژ زياد ناكات تاكو بتوانێت بۆ ساڵى ئاينده به ئۆكتاڤێك به‌رزتر خۆى پیشان بدات ، به‌ڵكو ده‌نگ هه‌تا به‌ره‌و ته‌مه‌نێكى زياتر بڕوات داده‌به‌زێت و گرنگه له‌م ڕووه‌وه گۆرانيبێژان خۆيان بناسن و كارى بۆ بكه‌ن ، له‌م ڕووه‌وه ديارى قه‌ره‌داغى زيندويى خۆى پاراستوه . ( سه‌رده‌مێكى تر ) به‌شێوه‌يه‌كى گشتى چه‌ند سيمايه‌كى جوانى تێدايه ، وه‌كو : * به‌كارهێنانى چه‌ند قه‌باره‌يه‌كى جياوازى گروپى موزيك ، وه‌كو ( ئۆركێسترا ، جازى رۆژهه‌ڵاتى ، كوارتێتى و كوينتێتى جياواز له ئامێردا ) ، كه ئه‌م جياوازيه حه‌زێكى زياتر ئه‌داته گوێى جه‌ماوه‌ر . * كاركردنى چه‌ند كۆمپۆزهرێك ، كه ئه‌مه هۆيه‌كه بۆ دروست بوونى رِهنگاڵَهيى له ستايلى گۆرانيهكاندا ، من ئه‌مه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ووريايى كاك ديارى و به‌پێى حه‌ز و توانايى كۆمپۆزهرهكان گۆرانيه‌كانى دابه‌شكردوه به‌سه‌رياندا . * ههلَبژاردنى تێكست و ميلۆدى ئه‌ڤينى و سۆز و خۆشه‌ويستى بۆ كاره‌ساتێكى وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد له گۆرانى ( سێوباران ) ، كه هه‌ميشه به سرودى نيشتمانى و ترسناك گوزارشتى لێكراوه و ده‌قاوده‌ق هۆنراوهيهكى سياسى بۆ دانراوه ، كه‌ئه‌مه مه‌رجى گوزارشتيَكى وانيه كه هه‌موو جاره‌كان له ( يادى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا ) داچڵهکێین . * له گۆرانى ( ناگه‌مه جێگه ) هونه‌رمه‌ند لاوك له‌تيف توانيوێتى بگاته ئه‌و جێگه‌يه‌ى كه سۆلۆى ڤايۆلين و كه‌مانچه تێكه‌ڵ بكات و وه‌ڵامى يه‌كترى بده‌نه‌وه ، ئه‌وه‌مان له‌ياد نه‌چێت مامه‌له‌ى نێوان ئه‌م دوو ئامێره پێويستى به سهليقهيهكى زۆره و گونجاندنيان كارێكى زۆر ئاسان نيه . * له گۆرانى دووه‌مدا به‌ناوى (هه‌م تۆم خۆش ده‌وێ هه‌م ئه‌ويش ) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ميلۆدى و موزيكێكى جوانى هه‌يه ، به‌لآم پێم باش بوو كه هونه‌رمه‌ند دلێر حسين كه‌مێك خامۆش تر هاوشانيهكانى ئامێرى ( ڤايۆلين )ى بنوسيايهتهوه ، به‌تايبه‌تى له كاتى گۆراى ووتندا . * ديارى قه‌ره‌داغى له ماوه‌ى چوار ساڵدا سه‌ده‌يه‌ك يان ( سه‌رده‌مێكى تر)ى گۆرانى وتنى گۆڕى ، به‌ڵام له ووڵاته‌كه‌ماندا ماوه‌ى 10 ساڵ زياتره نه‌توانراوه مافى هونه‌رمه‌ند بپارێزرێت ، ههڵَبهته به‌رهه‌مێكى له‌م چه‌شنه ئه‌وه‌نده‌ى جهماوهريیه ، ئه‌وه‌نده‌ش ڕۆشنبيرى و مهعريفیيه ئينجا هونه‌رى و زۆر كه‌سى خاكى ناو كۆمهلَگا تێيناگهن و تازه‌يه بۆيان ، له‌م كاته‌دا ده‌بێت ده‌وله‌ت پشتى بگرێت و مافى بپارێزێت ، واتا مه‌رج نيه سه‌رجه‌م تۆماره ئۆرجينالهكان بفرۆشرێت ، ئه‌مه‌ش له هه‌موو ووڵاتانى دنياو دراوسێماندا به‌و جۆره‌يه .
بۆ گوێگرتن له به‌شێک له سترانه‌کانی ئه‌م ئه‌لبومه کلیک له‌سه‌ر وێنه‌که‌ی خواره‌وه بکه
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت