فه‌نابوون
شیعر / هێمن مام نادر ئاواز / به‌هجه‌ت یه‌حیا میوزیک / کارزان مه‌حمود
له‌و دیو سنوری ته‌ریقه‌ته‌وه تۆ ده‌په‌رستم ، شه‌یدایی وایه بێباکم له‌وه‌ی خوێنم حه‌ڵاڵ که‌ن کوا عاشقی ڕاست گوێی له دنیایه منیش مهنسورم ئه‌م ڕێیه ده‌گرم ڕێگای به‌ره‌و تۆ بۆ من بڕوایه جاڕی فیدابوون ئه‌م جار من ئه‌یده‌م چونکه مهعبودم له ههناومایه بانگی عه‌شق ئه‌ده‌م تا دوا هه‌ناسه‌م چوون عه‌شق پاکه وپیرۆزیی تیایه فهنابووم له ناو دنیای ئه‌وینا که‌چی پێم وایه هه‌ر سه‌ره‌تایه من له په‌روانه فێری ئه‌وین بووم هه‌تاکوو سووتان ڕووم له چرایه چۆن سوجده به‌رم بۆ عه‌شقێکی تر که باڵای عه‌شقی تۆ له ههورایه
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت