خۆشه‌ویستم چیت ناو بنێَم

 

 

شیعر / موفه‌ق كه‌مال

ئاواز و میوزیك / ئاكۆ عه‌زیز

 


خۆشه‌ویستم چیت ناو بنیم
كاتیك عه‌شقت وه‌ك ئاگره‌و

هه‌موو ساتێك ئه‌سوتێنی دڵَه‌ی بێ جێم

ڕێبوارێكی ماندونه‌ناس

وێڵ و ته‌نها بۆ كوێ ئه‌ڕۆیت

به‌شوێنتا دێم

گه‌ر وون بیت لێم ئه‌گرم شوێن پیت

وه‌ك په‌روانه‌ به‌شوێنتا ده‌گه‌ڕێم

به‌شه‌وانیش وه‌ك خه‌رمانه‌

ده‌وری مانگی گۆنات ده‌گرم

وه‌ك كاروانچییه‌كی وێڵ

به‌ره‌و لات دێم

هه‌وارگه‌ی من چاوه‌كانته‌

كاتیك هاتم مه‌پرسه‌ لێم

من چیم وكێم ؟

به‌ڵێ گوڵَم به‌ته‌نیا تۆ

چاوه‌كانت بۆ من بۆته‌ هه‌وارگه‌و جێم

گه‌ر ون بی لێم ئه‌گرم شوێن پێت

وه‌ك په‌روانه‌ به‌شوێنتا ئه‌گه‌ڕێم

هێنده‌ ووتم گوێبگره‌ لێم

زمان شكا

مانگ و خۆرو ...

تا ئه‌ستێره‌ش

هاتنه‌ تكا !!

هه‌تا كه‌ی له‌دووت بگه‌ڕێم

به‌سه‌ چیتر چاوم بوه‌ته‌ گۆمی خوین و

له‌جوڵَه‌ش كه‌وتن ده‌ست وپێم

گه‌ر وون بیت لێم ئه‌گرم شوێن پێت

وه‌ك په‌روانه‌ به‌شوێنتا ده‌گه‌ڕێم

تاكه‌ی ... تاكوێ به‌شوێنتا بێم ؟!


 

 

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter