مه‌له جوانه‌كه
شیعر / پیره‌مێرد ئاواز / حه‌سه‌نی كامكار میوزیك / ئه‌رده‌وان كامكار
مه‌له جوانه‌كه‌ی سه‌رداری كانی بۆچ ده‌ناڵێنی هه‌تا به‌یانی ؟ هیچ كه‌س ناتوانێ تا ڕِۆژ بناڵێ مه‌گه‌ر عاشقی دێوانه‌ی خاڵێ ئه‌وا من دیاره بۆ یار ئهناڵَم تۆ لهجهوری كێ هاوار به‌ماڵم ؟! ناڵَهی من لهشهوق ئه‌و ڕِوخسارهیه ئاهم له‌دووری ئه‌و دیداره‌یه تۆ كێ ده‌روونی لێ ههڵَقرچاندی ؟ كام یاره وابه‌م ده‌رده‌ی گه‌یاندی؟ دیاره من وتۆ هه‌ردوو هاوده‌ردین هه‌ردوكمان وه‌ك یه‌ك تووشی یه‌ك ده‌ردین وه‌ره هه‌ردوكمان ناڵه‌مان یه‌كخه‌ین بهڵَكو به‌و عیشقه نیشتمان سه‌رخه‌ین
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت