ڕوناکی

شیعر/ ئه‌حمه‌د هه‌ردی

 

میوزیک / ئه‌رده‌وان کامکار

 

ئه‌وه‌ی ئه‌وسا که‌ ڕوناکی ئه‌دا به‌م ژینه‌ شێواوه‌

دڵێکی پڕ له‌ ئاهه‌نگ بوو که‌ ئێستا پاکی ڕوخاوه‌

دڵێ گوڵزاری دڵداری و به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی بوو

وه‌کو بتخانه‌ مه‌یدانی بتی جوانی په‌رستی بوو

به‌ڵێ ئه‌وسا دڵێکم بوو که‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانم بوو

دڵێ مه‌ڵبه‌ندی ئاوات و ته‌وژم وتینی گیانم بوو

ئه‌وه‌ی ئه‌وسا که‌ ڕوناکی ئه‌دا به‌م ژینه‌ شێواوه‌

دڵێکی پڕ له‌ ئاهه‌نگ بوو که‌ ئێستا پاکی ڕوخاوه‌

تروسکه‌ی تیا به‌دی ناکه‌م سه‌رنجم چه‌نده‌ لێداوه‌

له‌تاپوی نامورادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه‌

به‌ڵێ ئێستا ئه‌وه‌ی جێماوه‌ بۆ من یادگارێکه‌

به‌سه‌رهاتی دڵی وورد وبه‌سه‌رچونی به‌هارێکه‌

 

 

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter