شلێره‌

شیعر/ فۆلکلۆر

ئاواز / تاهیر تۆفیق

میوزیک / ئه‌رده‌وان کامکار

 

 

گیانه‌ له‌ که‌ل ده‌رکه‌وتم ئازیز بناسه‌ ده‌نگم

گیانه‌ تۆزی غه‌ریبی ، ئازیز نیشتوه‌ له‌ ڕه‌نگم

شلێره‌ گیان شلێره‌...له‌به‌گزاده‌ی هه‌ولێره‌

گیانه‌ به‌جێم مه‌هێڵه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆم ماوه‌ لێره‌

گیانه‌ که‌وتۆته‌ به‌ینمان، ئازیز حه‌وت که‌ژو حه‌وت کۆ

مه‌گه‌ر بای شه‌ماڵ بێنێ ئازیز بۆی هه‌ناسه‌ی تۆ

شلێره‌ گیان شلێره‌...له‌به‌گزاده‌ی هه‌ولێره‌

گیانه‌ به‌جێم مه‌هێڵه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆم ماوه‌ لێره‌

گیانه‌ به‌ڵکو مردنێ ئازیز بێت به‌ میوانم

گیانه‌ ئیتر نه‌بینم ، ئازیز دووری یارانم

شلێره‌ گیان شلێره‌...له‌به‌گزاده‌ی هه‌ولێره‌

گیانه‌ به‌جێم مه‌هێڵه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆم ماوه‌ لێره‌

 

 

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter