شه‌و
شیعر / ئه‌حه‌مه‌د هه‌ردی ئاواز / كه‌ریم كابان میوزیك / ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست وبێدارانی شه‌و خۆت نه‌خه‌یته به‌ر شه‌پۆلی ئه‌شكی بێ پایانی شه‌و ئه‌ی كچی خواوه‌ندی جوانی وئه‌ی چرای دیوانی شه‌و خۆت بپارێزه له‌ئاهی دڵَبریندارانی شه‌و نه‌ك خوانه‌كرده گیرابێ دوعای ناڵانی شه‌و * * * * وێڵم وتاریكه ده‌ورم , فه‌رشی ڕِێگه‌م مه‌ینه‌ته بێكه‌سم ته‌نها ده‌ناڵَم , مه‌رگی خۆمم عه‌زره‌ته سازی ئاهه‌نگی شه‌وانم , سۆزی جه‌رگی له‌ت له‌ته یاوه‌ر ویاری ئه‌نیسم ئاه وئه‌شكی حه‌سره‌ته ئافه‌رین ئه‌ی باره‌كه‌ڵا , دیده‌یی گریانی شه‌و * * * * * وانه‌زانی ده‌ستی خه‌م یادت له‌دڵما ده‌رئه‌كا ئه‌شكی خوێنینم ده‌لیله بۆكه‌سێ باوه‌ڕِنه‌كا گیانه‌كه‌م به‌و تیشكی چاوه‌ی شه‌ڕِ له‌گه‌لَ ئه‌خته‌ر ئه‌كا دڵ ئه‌بێته قه‌تره‌یه‌ك خوێن وله‌دیده‌م سه‌رئه‌كا هه‌ر كه ڕِابورێ به‌دڵما سوحبه‌تی جارانی شه‌و * * * * هه‌وڵَی زۆرم دا له‌داوی زوڵَفی ئه‌و بێ مروه‌ته ده‌رچم ودویای بهێنم , به‌م عه‌زاب ومه‌ینه‌ته پێ ی وتم : بێ سووده هه‌وڵَت , تاكو ماوی جێگه‌ته تازه له‌م پێچ وخه‌می زوڵَفه نه‌جاتت زه‌حمه‌ته لای سه‌خی ته‌بعه‌ن مه‌حاڵه ڕِوخسه‌تی میوانی شه‌و |
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت