ته‌مه‌ن
شیعر / ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئاواز ومیوزیك / زانا مه‌حمود هه‌ژار
ئه‌ی ته‌مه‌نی پڕِ ئه‌سرینم ئه‌ڕِۆی ئاوڕِ ناده‌یته‌وه له‌گه‌ڵَ هه‌موو هه‌نگاوێكدا له‌عومری من ئه‌سڕِیته‌وه خۆزگه منیش وه‌ك په‌پووله گشت ته‌مه‌نم وه‌رزێك بایه دوور له‌خه‌م وتاڵی ژیان ته‌نها گوڵَم بناسیایه ڕێگه‌م سه‌ودا ته‌نیاییه وكه‌سێك نایه‌ت بۆ سه‌ردانم ئیتر چی بكه‌م له‌م ته‌مه‌نه كه‌له‌هه‌مووی په‌شیمانم * * * له‌گریانی مناڵَیمدا پێكه‌نینم به‌خه‌م ئه‌هات كه‌چی ئێستا خه‌م ده‌ریایه‌و بۆكه‌نارم شه‌پۆل ئه‌دات له‌سه‌د جارا ته‌نیا جارێك زه‌رده‌خه‌نه دێته میوان وه‌ك سێبه‌ری ڵای ئێواره‌ی خۆرنشینی دارئه‌رخه‌وان * * * ئه‌ی هاوڕِێیان چاوم نوقمی نیگارێكی پڕِ به‌هاره تاسه‌م وه‌ری به‌ڵام هیشتا خۆشه‌ویستیم هه‌ر بێداره ئێستاش گه‌ڵای عومری گه‌نجیم وه‌كو پاییز هه‌ڵَوه‌ریوه كێ وه‌كو من ته‌م وغوبار په‌نجه‌ره‌كه‌ی داپۆشیوه
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت