ئه‌وین و مه‌حاڵ

 

شیعر / حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن

ئاواز و میوزیك / خالید ره‌شید

 

 

ده‌‌زانی ز‌ه‌‌ریا چه‌‌ند قووڵَه‌!

هێنده‌‌ی قووڵَیی ز‌‌ه‌‌ریاكان

خۆشم د‌ه‌‌وێی،

د‌ه‌زانی ئاسمان چه‌ند دووره‌!

هێند‌ه‌‌ی دووریی

حه‌وته‌مین نهۆمی ئاسمان

خۆشم ده‌‌وێی،

هێند‌ه‌‌ی به‌رینیی بیابان

خۆشم د‌ه‌‌وێی،

هێنده‌‌ی به‌رزیی چیاكان

خۆشم ده‌وێی.

خۆشم د‌‌ه‌وێیت و ئه‌‌وینم

ئه‌‌وه‌نده‌ پاكژه‌ ده‌ڵێی

به‌فره‌ به‌ (ترۆپكی كۆ) وه‌،

خۆشم ده‌وێیت و د‌‌ه‌‌زانم

چاره‌نووسم به‌نده‌ به‌ ئه‌‌وینی تۆوه‌.

خۆشم د‌ه‌‌وێیت و دڵَنیام،

هه‌‌رچی بكه‌ین

مه‌حالَه‌ به‌ یه‌‌كدی بگه‌ین،

دڵَداریمان

په‌یامێكه‌ ناگاته‌ جێ،

چیرۆكیكه‌

به‌ كار‌ه‌سات كۆتایی دێ.

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter