زیندوومكه‌وه‌

 

زیندوومكه‌وه‌, زیندوومكه‌وه‌
له‌مه‌رگی خۆم په‌شیمانم
زیندوومكه‌وه‌, زیندوومكه‌وه‌
ببه‌ به‌گیان بۆ گیانم
ببه‌ به‌خورپه‌ بۆ دڵم
ببه‌ گڕی خوێنی سڕم
خرۆشی ناو ده‌مارانم
زیندوومكه‌وه‌, زیندوومكه‌وه‌
زۆری ماوه‌ نه‌خشه‌ی ژیانم
زۆری ماوه‌ تاسه‌ی ده‌روون
له‌مه‌رگی خۆم په‌شیمانم
ببه‌ به‌ لێوی ئاگرین
ئه‌لفوبێ ی نوێ بۆ داستانم
پێم بده‌وه‌ هێزی گریان
ڕاچه‌نینم ...خرۆشانم
ده‌چنه‌وه‌ به‌ئه‌ستێره‌
جریوه‌ی ڕه‌شی ئاسمانم
زیندوومكه‌وه‌, زیندوومكه‌وه‌
تازه‌بكه‌وه‌ ناونیشانم
ببه‌ به‌ لێوی ئاگرین
ئه‌لفوبێ ی نوێ بۆ داستانم
پێم بده‌وه‌ هێزی گریان
ڕاچه‌نینم ...خرۆشانم

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter