بولبو‌لی باڵشکاو
شیعر / هێمن ئاواز و موزیك / ئه‌رسه‌لان كامكار
بولبو‌لی باڵشکاوی وه‌ختی گوڵم هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له کوڵم موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌ڵدام چاوه‌ڕێ ی چاره‌نوسی ناپه‌یدام که‌وی بێده‌نگی نه‌وبه‌هارانم گوڵی بێره‌نگی چاو له‌بارانم کونجی جێژوانی چۆڵ وخامۆشم سێبه‌ری نازه‌نینی ڕه‌شپۆشم کێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم تاکه داری ته‌ریکی بێ ئاوم ده‌فته‌ری شیعری شاعیری ڕووتم شه‌می سه‌ر گۆڕ وداری تابووتم کونی گیراوی کۆنه شمشاڵم خه‌ونی ئاڵۆز وخاتره‌ی تاڵم چڵه رێحانه‌ی دووره دێراوم سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێراوم تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم خه‌سته‌و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم؟! ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم شاعیری پیری تووڕه‌و زیزم چۆن ده‌توانم به‌تۆ بڵێم من چیم؟! خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم!
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت