له‌یاره‌وه‌

 

شیعر / ئه‌حمه‌د هه‌ردی

ئاواز و میوزیك / بورهانی موفتی زاده‌

 

له‌یاره‌وه‌

له‌شۆخ وشه‌نگی پاره‌وه‌

له‌ڕِازی پڕِ نیهانی یا

له‌گه‌ڵ شنه‌ی به‌یانیا

په‌یام له‌یاری جوانه‌وه‌,

گه‌یشته‌لام

*        *        *

به‌رامه‌كه‌ی

گوڵاوی باخی نامه‌كه‌ی

كه‌ ئاوی زینده‌گانی یه‌

شه‌رابی كامه‌رانی یه‌

گوڵَی هیوای ژیانه‌وه‌

گوڵی هیوام

*        *        *

چ نامه‌یێ ؟

چ په‌نجه‌یێ , چ خامه‌یێ؟

ئه‌وه‌نده‌ دڵ ئه‌كاته‌وه‌

خه‌فه‌ت له‌بیر ئه‌باته‌وه‌

ئه‌خاته‌ ناخی گیانه‌وه‌

ته‌زووی به‌تام ؟!

 

 

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter