په‌شیمانی
شیعر / شاد له‌تیف میوزیك / تیپی بابان
په‌شیمانم له‌وه‌ی ڕِۆژێَك كه‌هات و پێَم وتویت: گیانه ژیانی من هه‌موی بی تۆ شه‌وێكی پڕِ گرێ وژانه خه‌مێكی پڕِ گرێ و ژانه هه‌ڵه‌ی من بوو خۆشم ویستی به‌ڵام ئێستا په‌شیمانم وام ئه‌زانی تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه بووی به‌چرای ژیانم به‌ڵام ئێستا هه‌وری ڕِه‌شی بارانی خه‌م ئه‌بارێنی بووی به هه‌ڵۆی نائومێدی شادی دڵَم ئه‌ته‌رێنی وا ئه‌ڕِۆیت و به‌جێم دێڵَی ڕِه‌گ و ڕیشه‌م له‌بن دێنی به‌بێ ماڵَئاوایی ئه‌ڕِۆی خه‌می گه‌نجی من ئه‌بچڕێنی تروسكه‌ی لێ به‌دی ناكه‌م ئیتر بۆچی ده‌سخه‌ڕِۆ بم كه‌من هیوام لێ ڕِه‌نجابێ بۆ ته‌رخانی خه‌می تۆ بم وامن هه‌ست وسۆزی دڵَم بۆ تۆی بێ خه‌م به‌جێ دێڵَم ئیتر به‌دوای دڵی نه‌رمی ژیانێكی ترا وێڵَم له‌مه‌ولا وائه‌زانم كه یادگارێكی ڕِابردوویت له‌ژێر تاوێری چه‌ند ساڵه‌ی فه‌رامۆشی مندا ونبویت !
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت