چاره‌ی خه‌می من
شیعر / هێدی ئاواز / ناسر ره‌زازی میوزیك / عارف ئیبراهیم پوور
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه مه‌یخانه بڵێ چی ؟! به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ , په‌یمانه بڵێ چی ؟! پێم وانیه له‌و غه‌دره‌وه فریام بكه‌وێت كه‌س ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو بێگانه بڵێ چی ؟! هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆ شه‌م ئاگری كردۆته‌وه , په‌روانه بڵێ چی ؟! تاوانی منه , ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی سه‌ری من مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ هێلانه بڵێ چی ؟!
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت