به‌ژن ریك

 

شیعر / محه‌مه‌د عه‌زیز

ئاواز / نه‌جمه‌ی غوڵامی

میوزیك / تیپی مۆسیقای ره‌واندز

 

ئه‌ی به‌ژن ڕِێك له‌نجه‌ جوان خاوه‌ن سه‌رنج شێوه‌ت په‌ری

بۆ نیگایه‌ك وێڵَ وشه‌یدام باڵَی شیعرم هه‌ڵوه‌ری

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م دیوه‌ چاوت وا له‌ ژێر برژانگی ڕِه‌ش

وه‌ك گه‌ڵاویژ شوێن ئه‌به‌ستن بۆ سه‌رنجت ئاڵَ وگه‌ش

تیشكی ڕووت كاتێك له‌ده‌ریای وردی ئه‌ندێشه‌م ئه‌دات

خشڵی زێرِم وا ئه‌ڕِازێ بووكی هه‌ر جوانتر ئه‌كات

وه‌ك په‌پووله‌ گیانی تینووم بۆ قومی عه‌تری نیگات

دێت وده‌ڕِوا هه‌ر شنه‌ی دێ تا به‌ برژانگت بگات

 

 

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter