جامی لێوت
شیعر / حه‌سیب قه‌ره‌داغی ئاواز / كاروان عوسمان میوزیك / فه‌رهاد حه‌مه‌سالَح
جامی لێوت فرو بێنه بۆ سه‌ر لێوم بۆ نازانی چه‌ند تینوومه وچه‌ند په‌شێوم بێ وده‌فته‌ری دڵَم ته‌یكه دیاری یه هه‌ر بۆ كارئاسكی چاوی تۆ جێ یاری یه من ئازاری تۆم خۆش ئه‌وێ و ماكی خۆمه هه‌رگیز خه‌مێك بۆ خۆم ناخۆم خه‌می تۆمه * * * با چاوی تۆ بۆ كوشتنم ته‌رخان نه‌بێ با زوڵَفی لول من شێت نه‌كاو په‌خشان نه‌بێت با ئاغر بێت هاتوچۆكه‌ت وه‌ك جارانت مه‌یكه‌به تۆف پرژێنه‌كی به‌هارانت چاوداگره لێت هاتووه به‌ڵام به‌ناز مه‌لی دڵم ده‌سته‌مۆیه بۆچیته باز ؟ * * * خوا پێداوی جوانیت هه‌یه لێم ئه‌پرسن خواپێداوان -تۆی لێده‌رچێت- ئیسك قورسن ئه‌و جوانی یه‌ی لای تۆ نه‌بێ كه‌ی جوانییه ؟ شانم باری تۆ هه‌ڵَنه‌گرێ بێ شانی یه بۆیه شانم دایه باری ئه‌م خولیایه دنیا به‌بێ ئه‌وینی تۆ هیچی تیایه ؟! * * * له‌گه‌ڵَ ته‌نافا قۆڵی تۆم بكرێته‌مل له‌چاوی پیسی جه‌لاددا ئه‌بم به‌گل عاشق نییه له‌م دنیایه بگات به‌من دێوانه‌كان من ڕِابه‌رم بۆ كوێ ئه‌چن ؟ گری گری خڕببنه‌وه , رِۆژی جه‌مه ڕِێ ی هه‌مومان بۆلای یه‌كه‌و , به‌ره‌و شه‌مه !
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت