بگه‌ڕێوه
شیعر / شاڵاو
بگه‌ڕێوه بۆ کوێ ده‌ڕۆی له کوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی له‌ئامێزی من بترازێی له هه‌رکوێ بیت په‌ناهه‌نده‌ی بگه‌ڕێوه نه‌وه‌ک ئیتر له باخی دڵم هه‌ڵوه‌رێ ی بگه‌ڕێوه ژیان لێره نه‌بادا مردن بێته ڕێ ی ماوه‌یه‌که ڕازی دڵم به تۆ نه‌بێ ناکرێته‌وه به‌سه‌رهاتی عیشقی ئێمه تا دنیایه نابڕێته‌وه بگه‌ڕێوه‌چیدی ئاهو هه‌ناسه‌ی من با نه‌تگرێ بێره‌وه تۆ نه‌وه‌ک ئیتر له‌باخی دڵم هه‌ڵوه‌رێ ی شه‌وان له‌گه‌ڵ یادگاری تۆ سه‌رده‌خه‌مه نامرادی تا ئه‌و ساته‌ی ده‌تبینمه‌وه نازانم له کوێیه شادی
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت