دایه
شیعر / شاڵاو
دایه گیان دایه‌ی شیرینم ئه‌ی دایه‌ی عیشق و ئه‌وینم دوور له تۆ من چیم ئه‌ی دایه چۆن بژیم بێ تۆ لایلایه کوا لایلایه‌و ده‌نگی نه‌رمت کوانێ خۆشی کۆشی گه‌رمت تاکو ماوم له‌و دنیایه بۆتۆ ده‌ژیم ته‌نیا دایه ئه‌گه‌ر دوورم له‌تۆ دایه ژیانی من له‌مه‌رگایه چونکه گیانم وه‌ک په‌پووله هه‌میشه له‌سه‌ر سه‌رتایه ڕۆحم کڵۆڵی برینه جه‌سته‌م ئاواره‌ی زه‌مینه ته‌نها ده‌نگێ توخوا دایه ڕزگارم کات له‌م هه‌ودایه له‌باوه‌شی گه‌رمی تۆدا فێری عه‌شقی نیشتمان بووم ئه‌و ڕۆژانه‌ی له تۆ دوور بووم له‌ژیانم په‌شیمان بووم هه‌روه‌ک چرۆی لێوی به‌هار ئاواره بووم به ده‌ست ڕۆژگار ده‌بێت ڕۆژێک بتبینمه‌وه؟ ئه‌ی دایه گیان دایه‌ی ئازار ئه‌گه‌ر دوورم له‌تۆ دایه ژیانی من له‌مه‌رگایه چونکه گیانم وه‌ک په‌پووله هه‌میشه له‌سه‌ر سه‌رتایه ڕۆحم کڵۆڵی برینه جه‌سته‌م ئاواره‌ی زه‌مینه ته‌نها ده‌نگێ توخوا دایه ڕزگارم کات له‌م هه‌ودایه
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت