بۆ غه‌ریبان
شیعر: ئیسماعیل خورماڵی ئاواز: ئه‌ژده‌ر وه‌هبی میوزیك: فه‌رهاد ساڵَح
ئه‌مشه‌و دڵَم بۆ غه‌ریبان وه‌كو ته‌كیه ئاوه‌ڵایه به‌بێ یاران چاو له‌ڕِێگه‌م كوا میوانێ بهاتایه له‌ئاسمانی دوو دیده‌یدا كه‌می سۆزی بڕِشتایه هه‌تا مانگیش پێ ده‌زانێ ئاوایی دڵَ بێ نه‌وایه * * * ئه‌مشه‌و دڵَم نوقمی ده‌ریای خه‌یاڵێكی بێ ڕِوخانه وا هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌م بارانه گه‌ڵاو گوڵی هه‌ورامانه گه‌ڵاگه‌ڵا , ئارنگ ئارنگ به‌سه‌ر شانما سه‌ما ده‌كه‌ن ئه‌ی خاتوزین ئه‌م ڕه‌نگانه له‌ڕِوخسارتا یه‌ك ماچ ده‌كه‌ن ! * * * ئه‌مشه‌و دڵم له‌ژێر ته‌رزه‌ی پایزێك دا چاو لێك ده‌نێ بێجگه شه‌و وئه‌ستێره‌كان هیچ كه‌س به‌م مه‌رگه نازانێ به‌لآم سۆزی ته‌ماشاكه چ گه‌ڵایه‌ك ڕه‌نگی سووره پرسیاری شاعیرێكن چه‌ند هه‌ورازیك لێیان دووره!
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت