عیشق
شیعر / حه‌مه كاكه ڕِه‌ش ئاواز / ئه‌ژده‌ر وه‌هبی میوزیك / دیده‌ن وعیماد
عاشقێكی سه‌رهه‌ڵگرتووی سه‌فه‌ر‌ێكی په‌شیمانم هۆ گوڵێ خان بۆ تۆ بگریم یان بۆ دووری نیشتمانم ؟! من كێ هه‌بوو له‌تۆ زیاتر هه‌ناسه‌و چرپه‌ی دڵَم بێ؟ له‌تۆ زیاتر كێ ئاسمان وئه‌ستێره‌ومانگ و گوڵَم بێ؟ له‌دنیای جوانی وخه‌یاڵَدا تۆ ده‌ریای ئه‌وینی منی ئای كه ئێستا هه‌راسانم وه‌ك نیشتمانم لێم وونی * * * ئاخر چۆن هه‌راسان نه‌بم تۆ گه‌ڵای سه‌وزی باخم بووی ئێوارانی پڕِ له‌ژوان و ژوانی ته‌ڕِی ناخم بووی ئه‌وا كلووی به‌فری غوربه‌ت ده‌مبات به‌ره‌و دنیای گۆڕِێ بێ نیشتمان وتۆ بمرم جێم چۆڵَ ئه‌بێ له‌گشت كۆڕِێ ئاخۆ بڵێی جارێكی تر نه‌مرم بگه‌م به‌دڵَی تۆ سه‌ربنێم به‌سینه‌ته‌وه , مه‌ست بم به‌بۆنی گوڵی تۆ
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت