سه‌رۆكه‌كان
شیعر / شه‌هید ئاواز و میوزیك / دیاری قه‌ره‌داغی
له‌م ده‌ربه‌نده جه‌نگ سواره نه‌فره‌ت له‌جه‌نگ له‌م ده‌ربه‌نده ڕِاوچی گه‌مه‌ی گه‌وره ده‌كات نه‌فره‌ت له‌جه‌نگ ته‌نافی ئه‌م گه‌مه‌یه چه‌ند درێژه ؟ چه‌ند ئه‌ستووره‌و چه‌ندی كێشا ؟ ده‌پێم بڵێ , ئه‌ی سه‌رۆك كوا سه‌ره‌تای ئه‌م چامه‌یه كێ ده‌زانێ له‌كوێدایه ؟ كێ سه‌رژمێری ڕِشتنی خوێنی كرد ؟ ئێوه‌ی سه‌رۆك * * * ڕما ماڵَ , وه‌ری گوڵ خه‌سێنرا مرۆڤ ئه‌م ده‌ڤه‌ره چ كانیاوێكی یاقوتییه ؟! ئه‌م ده‌ڤه‌ره چ شاخێكی ئاڵَتونییه ؟ تا بگه‌ڕێ بۆ گه‌ردنی ئێوه‌ی گه‌وره ڕِما ماڵَ , وه‌ری گوڵَ , خه‌سێنرا مرۆڤ خه‌ون به‌ئاڵا خه‌ون به‌سنوور خه‌ونیشمان نه‌ما تالێ ی بترسین ئێمه‌ی به‌ترس گۆشكراو تۆوی كام سه‌روه‌ری بچێنین ؟ * * * له‌نێومانا له‌ڕِیزی شانمانا ئێمه ژیان ده‌كه‌ین ئێمه له‌نێومانا له‌ڕِیزی شانمانا ئیمه شۆڕِش ده‌كه‌ین ئێمه له‌نێومانا له‌ڕِیزی شانمانا بۆ خیانه‌ت بكه‌ین ئێمه ؟
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت